-18

چەند حەزێكی سەیری هەرزەكاران

Mic
2022-06-12

1- سوپرایسی بچوك: هەرزەكاران زۆر حەز بەگرنگی پێدان ودیاری وسوپرایسی بچوك دەكەن.
بۆ ئەوەی هەست بكەن گرنگیان پێدەدەیت ئەوا بە سوپرایسی بچوك پیشانیان بدە، ئەو شتانەی حەزیان لێیە وەك دیاریەك لە ناو كەلوپەلەكانیان بۆیان دابنێ، یان لەگەڵیان بچۆ ئەو شوینانەی حەزی پێدەكەن، یاخود دەتوانی بە نوسینی تێبینی و دەربڕینی خۆشەویستی بۆیان سوپرایسیان بۆ بكەیت، سەرت سوڕدەمینێت لەوەی چۆن كاریگەری لەسەر نێوان خۆت وهەرزەكارەكە دادەنێت.
2-خواردن: لەوانەیە نامۆ بیت بەم حەزەی هەرزەكاران بەلام ئەوان لەوتەمەنەدا زۆرچێژ لە خواردن و تاقیكردنەوەی خۆراكی جۆراوجۆر وەردەگرن، لەگەل ئەوەشدا بایەخیكی زۆر دەدەن بە پێكهاتە و زانیاری تایبەت لەسەر خواردن. دەتوانیت لەڕێگەی ئەم حەزەیانەوە پەیوەندیەكەت لەگەڵ هەرزەكاراندا بەرەوپێس ببەیت، بەپێی ماڵپەڕیكی ئەمریكی كە تایبەتە بە پەروەردەكردنی هەرزەكاران خواردن زمانی خۆشەوسیتی هەرزەكارانە.
3- بانگهێشتی هاوڕێكانیان بكە بۆ ماڵەوە، هەرزەكاران زۆر گرنگی بەوە دەدەن كە خیزانەكانیان پەیوەندی لەگەل هاوڕێكانیان درووستبكەن، بۆیە گەر دەتەوێت پیشانیان بدەیت كە گرنگی بە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانیان و هاوڕێكانیان دەدەیت، ئەوا بانگهێشتی ئەو هاوڕیانەیان بكە كە گرنگن بەلایانەوە.
4-  ڕێز گرتن لەكاتی تایبەتیان: هەرزەكاران حەزدەكەن ماوەیەكی تایبەتی زیاتر بەتەنها یان لەگەڵ هاوڕێكانیان بەسەرببەن، ڕاستە كەمندال بوو كاتێكی زیاترت لەگەڵ بەسەردەبرد، بەڵام ئەوان لەو تەمەنەدا دەیانەوێت كاتیكی زیاتر بۆ حەز وخولیاكانیان تەرخانبكەن.
5- قەبوڵكردن: هەرزەكاران زۆر حەزدەكەن ڕەفتارەكانیان، ستایل ودیزاینی جلوبەرگەكانیان، كارەكانیان وەسفبكرێت لەلایەن دایك وباوكانیانەوە،بۆیە لەكاتی سەركەوتنیان،هەلبژاردنەكانیان قەبوڵیان بكە،هەڵسەنگاندنی باش بۆ كارەكانیان بكە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.