وتەبێژی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم دۆخەی ئێستای دۆلار كاتیە و و لە دوای سەری ساڵ جارێكی دیكە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە، پێشتریش بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند دۆخەكە كاتییە و هۆكاری دەرەكیش بووەتە هۆی ناجێگیری بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند:ئەم دۆخەی ئێستای دۆلار كاتیە و و لە دوای سەری ساڵ جارێكی دیكە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرز دەبێتەوە و بانكی ناوەندی عێراق ڕێكاری تایبەت دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئەو دۆلارە ئەمریكیەی بە دەستی دێنێت لە رێگە فرۆشتنی نەوت و ئەو هۆكارانەی وایكردووە، شڵەژانی ئابوری دروست دەبێت هۆكاری ناوخۆی و دەرەكین.
لەبارەی هۆكارە دەركیەكانەوە وتیشی: بانكی فیدراڵی و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا و تەنانەت بانكی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی كۆمەڵێك تێبینی و ڕەخنەیان لەسەر بانكەكانی عێراق هەیە، كە قەرزیان لە بانكی مەركەزی عێراق وەرگرتوە بۆ ڕایكردنی كارەكانیان لەدەرەوی عێراق، بۆ ئەمەش داوا لە عێراق كراوە بە وردی چاودێری ئەو دۆلارە بكات، كە لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستی دەكەوێت.
جەبار گۆران دەربارەی هۆكارە ناوخۆییەكان وتی: بەهۆی ئەوەی دروای عێراقی نرخی خۆی لە دەستداوە هاوڵاتیان توشی شڵەژان بوون، ئەوەش بووەتە هۆكاری زیاتر شڵەژان لە بازاری دراودا، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ڕاگەیاندكان ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان ببینن بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە و بە شێوازێكی تەندروست مامەڵەی لەگەڵ بكەن.
وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی دەشڵێت: دەنگۆیكی زۆر هەیە لەمەودوا بانكی ناوەندی عێراق لە ڕێگەی پلاتفۆرمێكی تایبەتەوە دۆلار بخاتە بازارەوە ئەو پلاتفۆرمەش دەبێتە فاكتەرێكی باش بۆ پاراستنی نرخی دروای عێراق و جێگریكرنی نرخ.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بوویەوە، بەجۆرێك ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەری ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە كرا.
ئەمرۆ27ـی كانوونی یەكەمی 2022، بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند: ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانكەكە كۆبووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی نزمبوونەوەی بەهای دینار لە بازاڕە ناوخۆییەكان بەرامبەر بە دۆلار و ئەو فشارە كاتییانەی كە هەن هۆكاری دەرەكی و ناوخۆییان هەیە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: سەرجەم پێویستییەكانی بازرگانی دەرەكی لە حەواڵە بەشێوەیەكی تەواو و بە نرخی فەرمی 1470 دینار بۆ هەر دۆلارێك دابینكراوە.
بانكی ناوەندی داوا لە بازرگانان دەكات راستەوخۆ پەیوەندی بە بانكەكانەوە بكەن و لە كڕینی دۆلار پەنا نەبەن بۆ نێوەندكار بۆ خۆلادان لە تێچووی زیادەی ناپێویست.
ئەو بانكە لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا داوا لە بانكەكان دەكات بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بكەن لە ئاسانكاریكردن بۆ رێوشوێنەكانی كڕیارانیان لە دۆلار و خێرا كردنیان بۆ گەرەنتیكردنی باشترین مامەڵەی بانكی بەكەمترین زیان، بەمەرجێك رێوشوێنە یاساییەكان لەبەرچاو بگرن.
ئەو راگەیەندراوەی بانكی ناوەندی لەكاتێكدا بوو كە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ مستەفا موخیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی كۆبووەوە بۆ تاوتێكردنی گۆڕانكاریی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، پێش جەژنی قوربان، مووچەی
فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ
ئاستەنگێک بدات لەبەردەم پرۆسەی دابەشکردنی مووچەکەدا.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق،
راگەیاند: "پێش جەژنی قوربان، موچەی مانگی پێنج (ئایار)ی فەرمانبەران و
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی رونیکردەوە، حکومەتی
عێراق تاوەکو 25ی مانگ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی خۆی دابەشدەکات، دواتر دەست
بە خەرجکردنی بودجە دەکات، تاوەکو ئێستا ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت
لە چوارچێوەی خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەدا، نەک مووچە.
جەمال کۆچەر، کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رووداو، دەڵێت
"دوای تەواوبوونی وردبینی و رێکارەکان، وەزارەتی دارایی عێراق، پێش جەژنی
قوربان مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات
و مووچەکە دابەش دەکرێت".
مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق سەرباری ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم، هێشتا بەچەندین پاساو
ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دوادەخەن یان ئاستەنگی بۆ دروستدەکەن، ئەوەش
نادڵنیاییەکی لەلای مووچەخۆرانی هەرێم دروستکردوە.
مانگانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە نزیکەی 960
ملیار دینارە بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان،
بەڵام مانگانە بەپێی وردەکارییە ئابوریی و داراییەکان لە بەغدادەوە گۆڕانکاریی لە
بڕی پارەی نێردراودا دەکرێت.