-18

ئایا خواردنی گوێز یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی دەروونی هەرزەکاران؟

Mic
2023-09-03

توێژینەوەیەک کە لە ئیسپانیا ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، خواردنی گوێز بە بەردەوامی یارمەتیدەرە بۆ گەشەکردنی دەروونی لە هەرزەکاراندا، گوێز ترشی چەوری ئۆمیگا 3 لەخۆدەگرێت، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەشەکردنی مێشک بەتایبەت لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تەمەندا.


لە چوارچێوەی توێژینەوەکەدا کە گۆڤاری زانستی پزیشکی کلینیکی بڵاویکردووەتەوە، تیمی توێژینەوەکە گروپێکی ٧٠٠ قوتابی ئامادەیی لە ناوچە جیاجیاکانی شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٦ ساڵدایە، بەسەر دوو گروپدا دابەشکردووە، لەگەڵ گروپێک وەرگرتنی ٣٠ گرام گوێز ڕۆژانە بۆ ماوەی ٦ مانگ.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو ئەندامانەی ئەو گروپەی کە گوێزیان خواردووە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ (مەرج نییە هەموو ڕۆژێک) توانای تەرکیزکردنیان زیاد کردووە، لە کاتێکدا نیشانەکانی نەخۆشی زیادە چالاکی بۆ ئەو کەسانە کەم بووەتەوە کە بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن لەنێو ئەندامانی ئەم گروپەدا.

لە لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس کە تایبەتە بە توێژینەوەی پزیشکی، گۆڵفێز دووپاتیکردەوە کە ئەو گروپەی گوێزیان وەرنەگرتووە بە شێوەیەکی سروشتی هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تاقیکردنەوە دەیسەلمێنێت کە خواردنی ژەمێکی تەندروست گرنگە بۆ بەدەستهێنانی دەروون و گەشەسەندنی دەروونی هەرزەکاران.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.