-18

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندن ئەم چەند ڕێنمای خۆپارێزییە بۆ منداڵەکەت جێبەجی بکە

Mic
2023-09-12

📌دایک و باوکان دەبێت منداڵ فێربکەن و ڕایانبهێنن بە شێوازی دروست دەست بشۆن.

📌چۆنیەتی پژمین بە سەلامەتی (داپۆشینی دەم بە قۆڵ یان کلێنس و دواتر فڕێدانی بۆ ناو زبڵ).

📌هەروەها شێوازەکانی پاککردنەوەی دوای بەکارهێنانی چونە سەرئاو، هەروەها فێرکردنیان و چۆنیەتی بەکارهێنانی کەرەستە و پێداویستییەکانی پاکوخاوێنی
بەجۆرێک کە دەبێت بە ڕوونی لە ماڵەوە ببینرێن بەبێ ئەوەی تەنها باسی بکەن.

📌 منداڵەکەت کە دەچێتە قوتابخانە، تەعقیمکەر بخرە ناو جانتاکەیەوە، هەروەها ڕێنمایی بکرێت کە هەر ٢-٣ کاتژمێر جارێک دەستەکانی بسڕێتەوە و تەعقیم بکات بۆ ئەوەی لە ڤایرۆسەکان بپارێزێت.

📌هەروەها ئەو خۆراکانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣، وەک ماسی و گوێز و گەنمەشامی و ئەڤۆگادۆ و سەوزەکانی وەک کەلەرم و و سپێناخ و جەرجیر، چونکە دەوڵەمەندن بە ئاسن.

📌پێش دەستپێکردنی ماوەی خوێندن، پشکنینی گشتی بۆ هەر منداڵەکەت ئەنجام بدە بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ کێشەیەک لە بیستن یان بینین کە نییە هەروەها ئاڕاستەی پێویستی ئەنجامدانی پشکنینی خوێن دەکەم ئەگەر منداڵەکە بچێت بۆ یەکەمجار بۆ قوتابخانە و چاودێریکردنی ئاستی ڤیتامین D و B12،ئاسن و زینک بەهۆی پەیوەندییان بە گەشەکردنی مێشک و بەهێزکردنی بەرگری لەش.

📌ڕاهاتن بە خەوتن و زوو لە خەو هەڵسان سوودێکی زۆری بۆ منداڵان هەیە لە خوێندندا، هەروەها کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی و گەشەکردنی جەستەیان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.