بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، سەرکەوتن بەلایەنی کەمەوە بەسەر پێنج پلیکانەدا لە ڕۆژێکدا دەتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی %20 کەم بکاتەوە:
📌سەرکەوتن بە پلیکانەدا
جۆرێکە لە چالاکی جەستەی شێوازی ژیانی بەهێز کە کۆمەلێک سوودی هەیە لەوانە کەمکردنەوەی
مەترسی شێرپەنجەو مردن.
📌بەپێی لێکۆڵینەوەی
پسپۆڕان سەرکەوتن بەسەر پلیکانەی زیاتر رێگایەکی ئاسان بەردەست دەکات بۆ زیادکردنی
چالاكی جەستەیی پێویست بۆ ژیانی ڕۆژانەت.
هەموو ساڵێک جوتیارە کوردەکانی سنوری کەرکووک داد و بێدادیانە بەدەست عەرەبی هاوردە و تەنانەت سوپای عێراقیش چونکە رێگرییان لێدەکەن درووێنەی گەنم و جۆکانیان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیارانی سنوری پارێزگای کەرکووک رایانگەیاند کە بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق سوپا رێگری لێکردوون بچن گەنمەکانیان درووێنە بکەن، لەکاتێکدا ئێستا وەرزی درووێنەیە و ئەگەر نەتوانن بی دوورنەوە دوور نییە تووشی سوتان نەبێت.
دوای رووخانی رژێمی سەدام حسین، جوتیارانی کورد و تورکمانی کەرکووک گەڕانەوە سەر ئەو زەویە کشتوکاڵیانەیان کە پێشتر بە بڕیاری مەجلیسی قیادە سەورە داگیر کرابوون و درابوون بە عەرەبی هاوردە.
بەڵام لەو کاتەوە تائێستا حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق نەیتوانیوە کێشەکە بۆ جوتیاران چارەسەر بکات و بگرە زۆربەی جاریش لایەنگری عەرەبە هاوردەکانی کردوە.
دوای رووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر و کەوتنە دەستی کەرکووک بەدەست هێزە عەرەبییەکانەوە، دۆخی جوتیارانی کورد خراپتر بوو، بەوەی کە بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکرێت زەوییەکان چۆڵ بکەن، تەنانەت لەکاتی وەرزی درووێنەشدا گەنم و بەرووبوومەکانیان دەسوتێنرێت.