هەواڵ

هونەرمەند توانا فەرەج کۆچیدوای کرد

Mic
2024-01-27

ئەمڕۆ، 27ی کانوونی دووەم، هونەرمەند" توانا فەرەج"ی پیانۆژەن، بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچیدوایی کرد.

هونەرمەند توانا فەرەج چەند رۆژێک لەمەوبەر باری تەندروستی ناجێگیربووەو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ماوەتەوەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆچیدوایی کردووە.
توانا فەرەج، ماوەی چەندین ساڵە وەک میوزیسیان بەشداری چەندین کاری هونەری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری لە هونەرمەندانی کورد کردووە و خزمەتێکی زۆری بەو بوارە گەیاندووە.

More News

Most Popular

هەواڵ

هەواڵى خۆش بۆ کەمئەندامان... بۆ زیادکردنى موچەکانیان و تۆمارکردنى ناوى نوێ شاندێک دەچێتە بەغداد

Mic
2024-10-07

کوێستان محەمەد وتیشی: دو هۆکاری دیکەی سەردانەکەیان داواکردنی ئەو چوار سەبەتە خۆراکەیە کە لە عێراق دەدرێت بە کەمئەندامان لەگەڵ پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی کە بەهەمان شێوە لە بەغداد بۆ کەم ئەندامان جەرخ دەکرێت.
وتیشی: گەشبینن بە سەردانەکەیان و هیوادارن وەڵامى بەغداد ئەرێنی بێت، چونکە پێویستە کەمئەندامانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق ئەو مافانەیان پێ بدرێت کە بە یاسا بۆیان دیاریکراوە.