توێژینەوەیەک کە
لە وڵاتی نەرویج ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، پەروەردە بەگشتی تەمەنی مرۆڤ درێژدەکاتەوە
و یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی بۆ خەڵکی هەموو تەمەن و نەتەوە و دابەشبوونی
جوگرافی و پاشخانی دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتی.
تیمێکی لێکۆڵینەوە
لە زانکۆی تەندروستی و تەکنەلۆجیای نەرویجی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەگەری مردن بە
ڕێژەی 2% کەمدەبێتەوە بۆ هەر ساڵێکی خوێندنی زیادە کە مرۆڤ بەسەر دەبات بۆ فێربوون،
ئەمەش واتە بەسەربردنی 6 ساڵ خوێندن لە خوێندنی سەرەتاییدا، تێکڕای تەمەنی مرۆڤ بە
ڕێژەی 13% درێژ دەکاتەوە، و ئەگەری مردن بە ڕێژەی 25% کەم دەبێتەوە دوای تەواوکردنی
خوێندنی ناوەندی، و بە ڕێژەی 34% کەم دەبێتەوە دوای تەواوکردنی 18 ساڵ خوێندن.
لەچوارچێوەی ئەو
توێژینەوەیەدا کە گۆڤاری زانستی "The Lancet Public Health" بڵاویکردۆتەوە، تیمی توێژینەوەکە کاریگەریی
توێژینەوەکەیان بەراورد کردووە لەسەر مەترسییە تەندروستییەکانی وەک جگەرەکێشان و
خواردنەوەی کحول و خواردنی خۆراکی ناتەندروست و دەرکەوتووە کە سوودەکانی خوێندن بۆ
ماوەی ١٨ ساڵ یەکسانە بە خواردنی ڕێژەیەکی ئایدیاڵ لە خۆراکە تەندروستەکان، وەک سەوزەوات،
بۆ نموونە، وە ئەوانەی کە هەرگیز نەچوونە قوتابخانە یەکسانە بە ١٠ جگەرە لە ڕۆژێکدا
بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، یان خواردنەوەی ٥ بتڵ خواردنەوەی کحولی لە ڕۆژێکدا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.