زانست

هاشتاگ واتای چییە؟

Mic
2024-03-04

پەیوەندی تاكەكان لەگەڵ یەكتر جا چ كەسەكە خێزان یان هاوڕێ بێت كارێكی زۆر گرنگە لە ژیانماندا، چونكە بەو شێوەیە هەواڵی یەكتر دەزانین، ڕێگاكانی بەیەكگەشتن زۆرن و هەمیشە لە بەرەوپێشچوونان، سەرەتا لەڕێگەی نامەی دەستییەوە هەواڵی یەكتریمان دەزانی، دواتر پۆستە داهێنرا، پاشان مۆبایل دروستكرا كە دەمانتوانی گوێمان لە دەنگی ئەو كەسە ببێت گە قسەی لەگەڵ دەكەین، دواتر ئینتەرنێت (تۆڕی جاڵجاڵۆكە) دروستكرا كە هەموو جیهانی كرد بە گوندێكی بچووك، ئینتەرنێت پەیوەندی كردنی لەگەڵ كەسەكان هێندە ئاسانكردووە كە دەتوانین لەگەڵ هەر كەسێك بێت لە جیهاندا قسەبكەین بەبێ بوونی هیچ بەربەستێك.

🛑ماڵپەڕەكانی سۆشیال میدیا
لەم ساڵانەدا چەندین ماڵپەڕ دروستبوون كە بە ماڵپەڕی سۆشیال میدیا ناسراون، كە هەستاوە بە نزیككردنەوەی تاكەكان لەیەكتری هەرچەندە مەودای نێوانیان دووربێت، ئەم ماڵپەڕانە دروستكراون و لە ئینتەرنێتدا بڵاوكراونەتەوە بۆ ئەوەی هەموو كەس بتوانێت بەكاریان بهێنێت و لەگەڵ كەسانی تردا قسەبكات لەڕێگەی نامە نوسین یان قسەكردن، هەروەها هەندێك ماڵپەر توانای هەیە كە بە دەنگ و ڤیدیۆ لەگەڵ بەرامبەرەكەماندا قسە بكەین بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ، وەك سۆشیال میدیاكانی فەیسبووك، تویتەر، سكایپ.

🛑هاشتاگ
لەم دواییانەدا دەستەواژەیەكی نوێ بڵاوبوویەوە بەناوی هاشتاگ كە لە زۆربەی سۆشیال میدیاكاندا بەكاردەهات، بە تایبەتی فەیسبووك و تویتەر، كە زۆربەی كەس پرسیاری لەسەر دەكات و نازانێت هاشتاگ چییە.
هاشتاگ ناونیشانێكە كە بەكاردێت بۆ جیاكردنەوە و پۆلێن كردن، كە بەكاردێت بۆ بەش بەشكردنی بابەت و بڵاوكراوەكان كە سەر بە یەك بابەتن، لەم ڕێگەیەوە خوێنەرەكان دەتوانن بە ئاسانی ئەو بابەتانە بدۆزنەوە كە دەیانەوێت، هەروەها هەمیشە بە نیشانەی (#) دەستپێدەكات.

🛑گرنگیەكانی هاشتاگ
هاشتاگ سوودی زۆرە لە سۆشیال میدیاكان، لەوانە:
1.بەكاردێت بۆ ڕێكخستنی بابەتەكان.
2.هەڵدەستێت بە جیاكردنەوە و پۆلێنكردنی بابەتەكان.
3.سودی زۆری هەیە لە دۆزینەوە و گەیشتن بەو بابەت و بڵاوكراوانەی كە نوێن و مەبەسمانە.
4.لە ماڵپەڕی تویتەر لە كاتی گەڕاندا سەرەتا هاشتاگەكانت بۆ دەهێنێت.
5.هاشتاگ دەبێتە هۆی زیادكردنی (Follower)ـەكان.

🛑تایبەتمەندییەكانی هاشتاگ
هاشتاگ چەند تایبەتمەندییەكی هەیە كە دەبێت لەكاتی دروستكردنیدا ڕەچاوی بكەین، كە بریتین لە:
1.ئەو هاشتاگەی كە دروستی دەكەین دەبێت پێشتر دروست نەكرابێت.
2.تا دەكرێت ناونیشانی هاشتاگەكە كورت بێت بۆ ئەوەی خوێنەر بێزار نەكات.
3.دەبێت ئەو ناونیشانەی كە بۆ هاشتاگەكە دایدەنێین بە جوانی باس لە بابەتەكە بكات، كە كاتێك كەسێك خوێندییەوە تێبگات كە نوسراوەكە باسی چی دەكات.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.