بەشێكی زۆری دایکان و باوکان، رووبه‌ڕووی کێشه‌ی که‌مخواردن (که‌می ئیشتها)ی منداڵەكانیان دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بۆیان و نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی منداڵەكەیاندا بكەن.كەمی ئیشتیها، زیاتر لە تەمەنی (۲ ـــ ۸ ساڵ) لە منداڵاندا روو دەدات.هۆکاره‌کانی که‌می ئیشتها له منداڵان چییە :ئازار: وه‌ک له کاتی ددانی تازه‌دا، برینداربوونی زمان و ناو لێو به هۆی ڤایرۆسه‌وه، ئازار و پێچی ناوسک، قه‌بزی به‌رده‌وام.په‌تا و هه‌ڵامه‌ت: هه‌وکردنی له‌وزه‌تێنی درێژخایه‌ن، یان دووباره‌بووەوە، هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست
به زه‌حمه‌ت پاروو قووت دان: وه‌کوگه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێن، هەربرێنێكی قوڕگ.
ترس و دڵه ڕاوکێ: بۆ نموونه له خوێندگا، یان بوونی ئاژاوه و شه‌ڕی نێوان دایک و باوک.
پێدانی خواردنێك که مناڵه حه‌زی لێ نه‌کات.
خواردنی پسکیت و چپس و شیرینی و شه‌ربه‌تی بازاڕی و خواردنه‌وه گازییه‌کان.
مامه‌ڵه‌ی هەڵە له کاتی خواردن: وه‌کو تووڕه‌بوون لێی، یاخود لێدان و هەڕەشە لێكردنی بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر نان بخوات یان لۆمه کردنی کاتی نان خواردن.
که‌می جووڵه و سستی منداڵ: به هۆی زۆر سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن، یان به‌کارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان (ئایپاد و مۆباێل)
بە زۆر پێدانی شیر: به تایبه‌تی پاش ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵی، كە ئیدی وردە وردە خواردن دەخوات، هەروەها لێ نه‌بڕینه‌وه‌ی شیر پاش دوو ساڵ له‌گه‌ڵ دره‌نگ پێدانی خواردن به منداڵ (پێویسته دوای چوار مانگی شۆربا و سریلاک بدرێت به منداڵ)
شه‌ونخوونی: پێویسته منداڵی ژێر ته‌مه‌ن ۱۲ ساڵ، شه‌وانه سه‌عات نۆ خه‌وتبێت له هه‌موو وه‌رزه‌کان.
گرنگی نه‌دان به منداڵ و یاری نه‌کردن له گه‌ڵیدا و به جێهێشتنی بۆ ماوه‌ی زۆر به ته‌نها، (بەلای تەلەفزیۆنەوە یاخود شتی یاریكردنەكانی).
هه‌ندێکجار منداڵ نان نەخواردن وه‌کو كەرەستەیەك به‌کار دەهێنێت بۆ سه‌رنجڕاکێشانی دایک و باوک و دەربڕینی توڕەیی و ناڕەزایی
بوونی کرمی ڕیخۆڵه: هه‌ندێ هه‌وکردنی گه‌دده و ڕیخۆڵه‌کان.گرنگترین ڕێنمیایه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی :دوورکه‌وتنه‌وه له عینادی کردن له‌گه‌ڵ منداڵ، تا به‌زۆر خواردن بخوات.
باشترە زیاتر ئه‌و خواردنانه بۆ منداڵ ئاماده بکرێت، که حه‌زی لێده‌کات (به‌مه‌رجێک خۆراکی ته‌ندروست بێت)
ئاماده‌کردنی خواردن به شێوازی سه‌رنجڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی، پێدانی خواردنی تازه.
هاندانی مناڵ: بۆ نموونه پێبڵێ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌فته‌یه‌ک خواردن بخوێت، یارییه‌کی تازه‌ی وه‌ک پاسکیل یا بووکێکی تازه‌ت بۆ ده‌کڕم یان ده‌تبه‌م بۆ شوێنی یاریکردن، لەم حاڵەتەیشدا پێویستە به‌ڵێنه‌که‌ت بەریتەسەر.
له قاپێکی گه‌وره بڕێکی که‌م خواردنی بۆ تێ بکه، یان له یه‌ک قاپ دا به‌یه‌که‌وه بیخۆن.
فێری مه‌که به‌دیار ته‌له‌فزێون و ئایپاد و مۆبایڵه‌وه خواردن بخوات و خۆیشت له کاتی خواردن مۆبایل به‌کار مه‌هێنه، له بری ئه‌وه قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ دا بکه.
پێدانی شروبی ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زنک و ڤیتامین دی له ژێر چاودێری پزیشک.
به‌کار نه‌هێنانی شروبی ئیشتها به بێ ڕێنمیایی پزیشکی پسپۆڕ.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " ScienceAlert"دا بڵاو کراوەتەوە، مانەوە لەناو سارددا لەلایەن وەرزشوانانەوە بەکارهێنراوە وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و خێراکردنی کاتی چاکبوونەوە بە شێوەیەکی گشتی خەڵک نزیکەی دە خولەک دوای وەرزشکردن لە ئاوی سارددا بەسەر دەبەن کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی سەدیدا.
ئاوی سارد بەکارهێنراوە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی نیشانەکانی خەمۆکی و ئازار و شەقیقە، یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و زیادبوونی بەرگری جەستە دەدات، ئەمەش تەندروستی دڵ باشتر دەکات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، گیرانی خوێنبەرەکان لادەبات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەروەها ئاوی سارد یارمەتی چاکبوونەوەی ماسولکە گرژەکان دەکات، زۆربەی وەرزشوانان پەنا دەبەنە بەر دوشێکی سارد یان دانیشتن لە جاکوزییەکی سارد دوای مەشقەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، چونکە یارمەتی ماسولکەکان دەدات باشتر و لە ماوەیەکی کورتتردا چاکببێتەوە.
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا رەنگە کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەبێت، پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئاوی سارددا خۆشۆردن بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدارە چونکە لە ڕووی پلەی گەرمی و کاتی بەرکەوتنەوە گونجاوترە بە بەراورد بە دانیشتن لە جاکوزییەکی سارددا.
هەرچەندە زۆر لێکۆڵینەوەی تەواو نییە کە زیانەکانی مانەوە لە ئاوێکی سارددا نیشان بدات، بەڵام خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ زیاد دەکات لە ئەنجامی زۆر دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەمێنیتەوە دەست و قاچەکان هەست بە ساردییەکی زۆر یان بێهێزی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
ئەگەر دەتەوێت چارەسەری ئاوی سارد تاقیبکەیتەوە، لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو کە دەبێت لەبەرچاو بگرن:
١. پێشتر لە پزیشکەکەت بپرسە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە سەلامەتە بۆ تۆ ئەنجامی بدەیت.
٢. پلانی چۆنیەتی خۆنوقمکردن و دەرچوون لە ئاوەکە بە سەلامەتی دابنێ، لەبیرت بێت کە ماسولکەکانت بە باشی کار ناکەن کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەبێت لەوانەیە نەتوانیت هەست بە دەست و قاچەکانت بکەیت.
٣. بزانە دوای ئەوە چۆن هەست بە گەرمی دەکەیت، دڵنیابە خاولی و جل و بەرگی وشک و خواردنەوەیەکی گەرمت پێیە.
٤. تا بە تەواوی گەرم دەبیتەوە زۆر جوڵە مەکە.
٥.تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لەناو ئاوی سارددا بمێنەرەوە، پێش ئەوەی هەست بە بێهێزی و ئازار یان لەرزین بکەیت لە ئاوەکە وەرە دەرەوە.