-18

چۆن منداڵه‌كه‌ت به‌ ته‌ندروستى ده‌خه‌وێنیت ؟

Mic
2024-07-24

دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان نووسیویه‌تى "بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانتان ته‌ندروست بخه‌ون دەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو".

هه‌روه‌ها "نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە یه‌ك كاتژمێر زیاتر بێت، پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات".

باسى له‌وه‌شكردووه‌  ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت، ژووری نووستن پێویستە  پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت، نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت، نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت".

ده‌شڵێت "پێش نووستن نابێ چا، کۆلا، چوکلێت و کۆفێ بدرێت بە منداڵ، دەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە".

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.