سەمیرە حاجی عەلی هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی بەرێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ٨٧ قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون بەهۆی شەر و پێكدادان لە ناوچەكەدا، ئەمە جگە لە ٩٢ قوتابخانەی دیکە کە بەشێکی وێران بووە، و ئێستاش ٥٥ قوتابخانە لەژێر كاری نۆژەنکردنەوە دان.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٦ قوتابخانە لەلایەن دەسەڵاتی پەروەردەوە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان نۆژەنکراونەتەوە، و ژمارەی قوتابخانەكان كە ئێستا قوتابییان تێیدا دەخوێنن ٤١٠٠ قوتابخانەیە.
ژمارەی قوتابییانی وەرگیراو لە رۆژئاوای كوردستان لەمساڵدا ١٨٦٠ قوتابی تێپەڕاندووە، سەرەڕای ئەوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٥٠٠ قوتابی ئامادەیییان تەواو کردووە و چوونەتە زانکۆکان.
ساڵی رابردوو ژمارەی خوێندکارە سەرکەوتووەکان لە بەشی زانستیدا گەیشتە ١١٥١ قوتابی، و لە وێژەیی ٩٠١ خوێندكار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان پێویستی بە پاڵپشتی و هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە، چونکە ژمارەی قوتابیان لە زیادبووندایە و قوتابخانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
هاوکات نزیکەی ٤١ هەزار مامۆستا ئامادەن بۆ پێشوازیكردن لە قوتابییان، چاوەڕوان دەكرێت ٥٥ قوتابخانەی دیکە دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە دەستبەخوێندن بكەنەوە .”
لەم ساڵدا مەنهەجی بەشێك لە پۆلەکان گۆڕاوە، كە مەنهەجی پۆلەکانی ١، ٤، ٧، و ١٠ن ”، و نزیکەی دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کتێبی خوێندن چاپکراون.
ئەمەریکا کاروانێکی نوێی چەک ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات، بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە دەڵێت، ئەمەریکا لەبری ناردنی هاوکاری بۆ غەززە، پشتگیری تاوانبارانی جەنگ دەکات.
وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل گەیشتنی کاروانێکی نوێی کەرەستەی سەربازی ئەمەریکی بە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، گەیشتنی کاروانەکە هاوکاتی سەردانی مارک ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە بۆ وڵاتەکە.
ئیسرائیل گەیشتنی ئەو کاروانە سەربازییە بە "هێمای پەیوەندی بەهێزی"یان لەگەڵ ئەمەریکا دەزانێت، چاوەڕوانی بەهێزکردنیشی دەکات.
ئیدارەی بایدن، دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەرى 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، هەزاران بۆمبی رەوانەی وڵاتەکە کرد، بەڵام دواتر بەهۆی نیگەرانیی کاریگەرییەکانی لەسەر غەززە، یەکێک لە کاروانەکانی راگرت.
ئەم کاروانەی ئێستا گەیشتووە، هەمان ئەو کاروانە ڕاگیراوەیە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەکەی ترامپەوە ڕاگرتنی هەڵگیرا و ڕەوانە کرا.
ناردنی چەکی نوێ لەلایەن ئەمەریکاوە دووبارە نیگەرانی دورستکردووە، سەلامە مەعروف، بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، "لەبری ناردنی خۆراک، دەرمان، ئاو، یان شوێنی حەوانەوە و کەرەستەی بیناسازی بۆ قوربانیانی کەرتی غەززە، ئەمریکا پشتگیری تاوانبارانی جەنگ دەکات و هاوکاری زیاتریان بۆ دەنێرێت".
هاوکارییە سەربازییە نوێیەکان چین؟
بۆمبی قورس لە جۆری MK-84 بە کێشی دوو هەزار پاوەندە کە توانای زیانگەیاندنێکی بەرفراوانیان هەیە و مەبەست لێی بەهێزکردنی تواناکانی هێرشی ئیسرائیلە.
چەکی دورهاوێژ لە جۆری دۆشکەی (IDF)، کە لەلایەن ئەمریکاوە پەرەی پێدراوە و لە قەبارەی 7.62x51 ملمدایە.
-پێداویستی تەقەمەنی تۆپخانە و فڕۆکەی هێرشبەر کە پاکێجەکە بە بڕی 8 ملیار دۆلار بۆ ئیسڕائیل نێردراوە.
ئامانجی ئەمەریکا چییە؟
هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل بەشێکن لە دەستپێشخەرییەکانی واشنتن بۆ بەرزکردنەوەی توانای سەربازی تەلئەڤیڤ لە جەنگ و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.