تەندروستی

هۆکارەکانی ئازاری مەچەک چین و چۆن جیایان بکەینەوە؟

Mic
2024-09-14

لە زۆر حاڵەتدا چارەسەری ئازاری مەچەک پێویستی بە پشوودان و خواردنی دەرمانی دژە هەوکردن و ئازارشکێن هەیە. بەڵام هۆکاری جیاواز هەن کە دەبنە هۆی ئازاری مەچەک، هەندێکیان پێویستیان بە دەستێوەردانی پزیشکی هەیە.
هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری مەچەک:
١. شکانی ئێسکەکانی دەست کە بەزۆری لە ئەنجامی کەوتن یان زەبر و زەنگ روودەدات، وەک ئەوەی لە کاتی وەرزشەکانی وەک لەشجوانی، بۆکسێن، یان تۆپی بالەدا روودەدات.
٢. وەرگەڕانی مەچەک بەهۆی بەرزکردنەوەی شتە قورسەکان یان ئەنجامدانی چەند یارییەکی وەرزشیی جیاوازەوە دروست دەبێت و لە ئەنجامدا ئازار و ئاوسانی دەست دروست دەبێت، لەم حاڵەتەدا پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشکی ئێسک بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی ئێکس بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کە نەشکاوە، ئەگەر نەشکابوو، ئەوا بە نەجووڵاندنی مەچەک و پشوودان چارەسەری وەرچەرخانەکە دەکرێت.
٣. هەوکردنی ریشاڵەکان بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی جوڵەی دووبارەبووەوە دروست دەبێت، وەک تایپکردن لەسەر کۆمپیوتەر یان قاپ شۆردن، ئەم هەوڵە دووبارەبووەوانە دەبنە هۆی برینداربوونی ریشاڵەکان و هەوکردن و ئازاری مەچەک، بۆ چارەسەر پێویستی بە پشوودان و بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازار،ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو، رەنگە پێویست بێت سەردانی پزیشک بکرێت.
٤. جۆرێکی نەخۆشی تر هەیە کە بەهۆی ئەو چالاکییانەوە دروست دەبێت کە تێیدا پەنجەگەورە زۆر بەکاردەهێنرێت، وەک بەکارهێنانی مۆبایل یان دەسکی پلەیستەیشن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار لە کاتی جوڵاندنی پەنجەی گەورە و ئاوسانی ناوچەکە، ئەم حاڵەتە دەتوانرێت بە نەجوڵاندنی پەنجەی گەورە و خواردنی دەرمانی دژە هەوکردن چارەسەر بکرێت.
رێگاکانی خۆپاراستن لە ئازاری مەچەک:
١. لەکاتی وەرزشکردندا ئامێری خۆپارێزی بەکاربهێنە.
٢.کیبۆردی ئەرگونۆمیک بەکاربهێنە بۆ پاراستنی دۆخی ئاسوودەی مەچەک لەکاتی کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر.
٣. رۆژانە بۆ ماوەیەکی کەم پشوویەک بدە کەتێیدا مەچەک بە نەرمی بجوڵێنیت، بۆ ئەوەی سوڕی خوێن هان بدەیت.
چۆنییەتی کەمکردنەوەی ئازاری مەچەک"
١.ماوەی پشوودان مەچەکت بە نەرمی جووڵە پێ بکە تا هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.
٢. بۆ ماوەی ٢٠ خولەک سەهۆڵێک کە بە خاولییەک پێچراوەتەوە بخەرە سەر مەچەکت، لە هەر ٢ بۆ ٣ کاتژمێرێکدا.
٣.خواردنی پاراسیتامۆڵ بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
٤.بۆ پاڵپشتی مەچەک و نەهێشتنی ئازارەکان باندج ببەستە.
٥.دوور بکەوەرەوە لەو چالاکییانەی کە ئازار زیاد دەکەن وەک نووسین یان بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.