ماڵپەڕی (Health Shots) بڵاویکردوەتەوە، پرۆتینی ئاژەڵان بە گشتی وەک پرۆتینێکی تەواو دادەنرێت کە هەمو ترشە ئەمینییە گرنگەکانی تێدایە، لێرەدا بەراوردێک دەکەین لەنێوان پرۆتینی ئاژەڵ و روەک بۆئەوەی بزانین کامیان باشترە بۆ تەندروستی...
بۆچی پێویستت بە پرۆتین هەیە؟
پرۆتین بۆ ئەرکە جیاوازەکانی جەستە زۆر گرنگە، بەتایبەت بۆ بنیاتنانی شانە، ماسولکە، ئەندامەکان، ئەنزیمەکان، هۆرمۆنەکان هەوەرها وەک بەرگری لەش کاردەکات، یارمەتی چاککردنەوە و دروستکردنی ماسولکەکان دەدات، پشتگیری لە پرۆسەکانی گۆڕانکاری خۆراک دەکات، و وا دەکات هەست بە تێربون بکەیت، بەبێ پرۆتینی پێویست لەوانەیە توشی لاوازی ماسولکەکان و ماندوێتی و تێکچونی کارکردنی بەرگری لەش و دواکەوتنی چاکبوونەوەی برینەکان بیت، بەپێی ئاماری هارڤارد هێڵت پبلیشنگ، دەرماڵەی خۆراکی پێشنیارکراوی (RDA) بۆ پرۆتین بریتییە لە 0.8 گرام پرۆتین بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستە.
سوودەکانی پرۆتینی ئاژەڵان چین؟
بەپێی وتەی پزیشک دکتۆر مانیش ئیتۆلیکار، سەرچاوەی پرۆتینی ئاژەڵان وەک گۆشتی بێ چەوری، ماسی، هێلکە و خۆراکە شیرەمەنیەکان زیاتر سەرچاوەی باشی پرۆتینی تەواون بە بەراورد بە سەرچاوەی پڕۆتینی روەکی بەوپێیەی زۆرینەی ترشە ئەمنییەکانیان تێدایە، کە زۆر گرنگن بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی شانەکان، هەروەها پاڵپشتی سیستمی بەرگری لەش دەکەن، لەهەمانکاتدا، یارمەتی هەمهێنانی هۆرمۆنەکان دەدەن، سەرەڕای ئەوەش، پڕۆتینەکانی ئاژەڵ دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکییە گرنگەکانی وەک ڤیتامین B12، ئاسن، زینک، و ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا 3، کە زۆر گرنگن بۆ تەندروستی مێشک و بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکانی خوێن.
جگە لەوەش پرۆتینی ئاژەڵان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەڕێوەبردنی کێش و وادەکات، هەست بە تێربون بکەیت و ئازەروی خواردن کەم دەکاتەوە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی وەرگرتنی کالۆری و ڕێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە خواردن، بە گشتی خواردنی پرۆتینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی مامناوەند دەتوانێت پشتگیری لە ئەرکە جیاوازەکانی جەستە بکات.
سوودەکانی پرۆتینی روەکی چین؟
پرۆتینە رووەکان کە لە ناو میوە، سەوزە، فاسۆلیا، دانەوێڵە، گوێز و تۆو-دا هەن دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، ئەوەش گرنگە بۆ یارمەتیدانی پرۆسەی هەرسکردن و بەرەوپێشبردنی تێربون و یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێن دەدات.
کام سەرچاوەی پڕۆتین باشترە؟ پرۆتینی ئاژەڵ یان پرۆتینی روەکی؟
پڕۆتینی ئاژەڵ و پڕۆتینی روەک لە پێکهاتە و سەرچاوە و کاریگەریەکانیان لەسەر تەندروستی جیاوازن، پرۆتینی ئاژەڵ وەک لەسەرەوە باسمان کردوە هەمو ترشە ئەمینییە پێویستەکان و ماددە خۆراکییە پێویستەکانی وەک ڤیتامین B12 لەخۆدەگرێت، بەهۆیەوە زۆرجار بە پرۆتینێکی تەواو دادەنرێت، بەڵام ئاستی بەرزی چەوری تێر و کۆلیسترۆڵی تێدایە کە بەشدارە لە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
لە بەرامبەردا پرۆتینی روەکی کە ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە، سودە تەندروستییەکانی بریتییە لە کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و هەندێک جۆری شێرپەنجە.
بەوەش دەردەکەوێت، دەتوانیت، هەردو سەرچاوەی پرۆتینی ئاژەڵ و روەکی بخۆیت، بەڵام بە رێژەیەکی مام ناوەند، پرۆتینی ئاژەڵ بخۆ. سەرەڕای ئەوەش، بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە بڕی پێشنیارکراوی پرۆتینی ڕۆژانەت لە سەرچاوە روەکییەکان وەرگرتوە، خۆراکە روەکییە جیاوازەکان تێکەڵ بکە سودی لێوەرگرە، ئەوەش باشترین ڕێگایە بۆ ئەوەی هەردو جۆرە پرۆتینەکە بخەیتە ناو خۆراکەکەتەوە و پێداویستیەکانی پرۆتینی ڕۆژانەت دابین بکەیت.
دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار دەکرێت، کە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی بە بڕیاری هەمان دادگا بووە.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوای دوو ساڵ دواخستن لە وادەی خۆی، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەنجام درا.
دادگای فیدراڵی بەشێکی چیرۆکی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، نزیکەی ساڵێک تاتوێی سکاڵایەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە کرد، کە دواجار بە هەڵوەشاندنەوە و دواتر کەمکردنەوەی ژمارەی کورسی کۆتایی پێکهاتەکان کۆتاییهات.
ئێستا جارێکی دیکە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە خراوەتەوە بەر دەستی دادگای فیدراڵی عێراق، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و جوڵانەوەی نەوێ نوێ رایگەیاندووە، لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری کە یەکەم سکاڵایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی سەرکەتووی حزبەکە دژی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.
عومەر گوڵپى سەبارەت بە تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە رایگەیاندووە،"داوامان لە دادگاى فیدراڵی کردووە، خولەکە هەڵوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو ئیمتیازە ماددییانەى لە پێنج مانگى ڕابردوودا پەرلەمانتاران وەریان گرتووە، لێیان وەربگیرێتەوە".
کۆمەڵى دادگەرى کە لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەستهێنا، دواتر هەڵبژاردنەکەی بە" دیزاینکراو" وەسفکرد و بڕیاریدا بایکۆتی خولەکە بکات.
دوای چوار رۆژ لە سکاڵاکەی کۆمەڵی دادگەری، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رایگەیاند، سکاڵایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە.
نەوەی نوێ رایگەیاندووە، سکاڵاکەی ئەوان دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانی دەرنەکردووە.
ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی و هەریەک لە گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانیش یەکی کورسییەکیان بەدەستهێناوە.
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان کارا نەبووە و تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایان خواردووە، بەڵام هەموو مانگێک مووچە وەردەرگن.