سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری كهشوههوا رایگهیاند "لە رۆژی هەینی 20ی ئهیلول، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریاری سپی ناوەڕاست لەگەڵ دابەزینی چینە بارستە هەوایەکی سارد بەڕەنگی زەرد دەبێتە چڕبونەوەی هەورەکان و بە بڕی جیاواز باران دەبارێت".
باسی لهوهشكرد "ئەو ناوچەیهی چڕبونەوەی زۆر ترە هەورە بروسکەی لهگهڵ دەبێت، رێژەی بارانبارینی زۆر لە سەر ناوچە شاخاویەکان و کوێستانەکان، ناوچە سنووریەکانی باکوری خۆر ئاوای هەرێمی کوردستان دەبێت، زۆر بەتایبەت لە ناوچەکانی شاری دهۆک و ناوچە سنووریەکانی شاری هەولێر".
وتیشى "ناوچە شاخاویەکانی شاری سلێمانی و شاری هەڵەبجە لاواز دەبێت رێژەی ئەم بارانە 0بۆ 10ملیمە ئەم رێژەیە لەگۆڕانکاری دەگۆڕێت بۆ نزم یان بۆ بەرز خێرایی بای بارشت زۆر کات پێش بارین زیاد دەکات، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات".
کوێستان محەمەد وتیشی: دو هۆکاری دیکەی سەردانەکەیان داواکردنی ئەو چوار سەبەتە خۆراکەیە کە لە عێراق دەدرێت بە کەمئەندامان لەگەڵ پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی کە بەهەمان شێوە لە بەغداد بۆ کەم ئەندامان جەرخ دەکرێت.
وتیشی: گەشبینن بە سەردانەکەیان و هیوادارن وەڵامى بەغداد ئەرێنی بێت، چونکە پێویستە کەمئەندامانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق ئەو مافانەیان پێ بدرێت کە بە یاسا بۆیان دیاریکراوە.