-18

چۆن هەواڵێکی گرنگ بە منداڵەکەت دەڵێیت

Mic
2024-10-21

هەندێک جار بەشاردنەوەی هاواڵێکی ناخۆش لە منداڵەکانمان کە ڕەنگە  ڕووبەڕووی خێزانەکە ببێتەوە  هەست دەکەین کە دەیانپارێزین، یەکێک لە ھەواڵە ھەستیارەکان کە ڕەنگە دایک و باوک تووشی دەمارگیری بکات ئەوەیە ئەگەر یەکێکیان تووشی نەخۆشییەکی سەخت بێت.
سروشتییە هەر دایکێک بیەوێت منداڵەکانی لە هەواڵە ناخۆشەکان بەدوربن، لە مانگی تشرینی یەکەم، کە تیایدا هۆشیاری دەدرێت لە بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەسەر ئاستی جیهان .
بۆ نمونە ئەگەر هاتوو دایکەکە تووشی نەخۆشیی بوو لە نێوان دوو بژاردەدا کە ڕاستگۆی و شاردنەوەی بابەتەکەیە، زۆرکات شاردنەوەی بابەتەکە هەڵدەبژێرێت ئەمەش ڕەنگە زۆر زیاتر زیان بگەیەنێت نەک سوود.

ڕاستە لەوانەیە ترس هەبێت کە ڕێگریت لێبکات لەوەی ڕاستگۆ بیت لەگەڵ منداڵەکەتدا، وەک هەستکردن بەوەی کە باسکردنی شێرپەنجە وا دەکات زیاتر واقیعی دەرکەوێت لەکاتێکدا هێشتا سەختە بۆت نەخۆشیەکەت قبوڵ بکەیت، بەڵام ئاگادار بوونی منداڵەکەت و  ڕوونکردنەوەی دۆخەکە بۆی ڕەنگە ڕوداوەکان کەمتر بۆی ئازار دەر بن و کەمتر کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵەکانت هەبێت.
منداڵان زۆر بەهەستن زۆرجار دەزانن کە کێشەیەکی جددی لەسەر کەسانی نزیک لەوان هەیە، ڕەنگە پێشتر تێبینی گۆڕانکاری لە چۆنیەتی  و هەڵسوکەوتی گەورەکانی دەوروبەریان بکەن، ڕەنگە هەڵە تێگەیشتنیان ببێتە هۆی ئەوەی تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکە ببن.
پێویستە ئاگاداری هەڵبژاردنی کات و شوێنی گونجاو بێت بۆ ئاگادارکردنەوەی منداڵ لە هەر پێشهاتێکی گرنگ 

قسەکردن لەگەڵ منداڵ و هەرزەکاران و ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ نەخۆشی باوک یان دایکدا چەندین سوودی هەیە، کە بریتین لە:
زانینی ئەوەی چی ڕوودەدات ڕەنگە وایان لێبکات کەمتر هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن، و نیشانیان بدات کە متمانەت پێیان هەیە.

پێویست ناکات خەمی ئەوەت هەبێت کە گوێیان لە گفتوگۆکانت بێت لەگەڵ کەسانی تر سەبارەت بە بابەتەکە.
گفتوگۆ دەتوانێت وایان لێبکات هەست بە نزیکبوونەوە بکەن و بتوانن پشتگیری یەکتر بکەن، ئەمەش ڕەنگە یارمەتیان بدات باشتر مامەڵە لەگەڵ دۆخە سەختەکاندا بکەن.
گرنگە دەرفەتیان پێ بدرێت باسی ترس و نیگەرانییەکانیان بکەن، هەروەها پرسیار بکەن.
لە لایەکی ترەوە بە نهێنی هێشتنەوەی بابەتەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر منداڵەکەت، لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی لایانی دەرونی منداڵەکەت تێکبدات و ئازار بچێژێت و هەست بە ترس بکەن، چونکە نازانن چی ڕوودەدات یان بیرۆکەیەکی هەڵەیان بۆ دروست دەبێت سەبارەت بەوەی رودەدات.
ئاگاداربە لەوانەیە هەست بە تەنیایی و دڵەڕاوکێ بکەن چونکە کەسێکیان نییە باسی نیگەرانییەکانیان لەگەڵ بکەن، لەوانەیە پێیان وابێت کە ئەوان ئەوەندە گرنگ نین کە بتوانن لە کاروباری خێزانیدا ڕاوێژیان پێ بکرێت، یان تەنانەت لەوانەیە تووشی دڵەڕاوکێ ببن وەک ئەوەی کارێکی هەڵەیان کردبێت کە بووەتە هۆی باوک یان دایکیان نەخۆش بکەون.
جگە لەوەش زۆرجار منداڵان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆیان دەردەکەوێت کە چی ڕوودەدات. بۆ نموونە لەوانەیە گوێیان لە شتێک بێت لە هاوڕێکانی خێزانەکەی یاخود زانیاری لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، یان ڕەنگە هەست بە نیشانەکانی بکەن، بە تایبەت ئەگەر دایکەکە چارەسەری کیمیایی وەرگرتبێت، ئەمەش لەوانەیە توشی گرفتی بێ متمانییان لەگەڵ دایک و باوکدا .

 

چۆن بە دروستی منداڵەکات ڕووبەڕوو دەکەیتەوە لەگەڵ هەواڵە گرنگەکان؟
قسەکردن لەگەڵ منداڵەکانت سەبارەت بە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان کە دەریدەخات متمانەت پێیان هەیە و ئەمەش ڕەنگە یارمەتیان بدات هەست بە دڵنیایی زیاتر بکەن. گرنگترین هەنگاوەکان کە دەبێت لەم کارەدا لەبەرچاو بگیرێن بریتین لە:

1- کات و شوێنی گونجاو
پێویستە کات و شوێنی گونجاو هەڵبژێردرێت لەوانەیە شوێنێک هەبێت کە هەست بە توانای زیاتر بکەیت لەگەڵ منداڵەکەت یان منداڵەکەتدا قسە بکەیت، تەنها دڵنیابە لەوەی شوێنێکە کە ئەوانیش دەتوانن قسەی تێدا بکەن، وەک کافێیەکی دیاریکراو، مێزێک لە یەکێک لە باخچە کراوەکان، یان تەنانەت لە شوێنی ژیاندا ژوورێک لە ماڵەوە، بەڵام پێشنیار دەکرێت بۆ یەکەمجار لە شوێنێکی دەرەوەدا ئەو هەواڵەیان پێ بدرێت، بۆ ئەوەی ماڵەکە پەیوەندی بە یەکەم هەستی ترس و شۆکەوە نەبێت لە هەواڵە نائارامکەرەکانەوە.
هەروەها هەوڵبدە ڕاست پێش خەوتن پێیان نەڵێیت، چونکە لەوانەیە نەتوانن بخەون. ئەگەر لە منداڵێک زیاتر بوو، ڕەنگە باشتر بێت پێکەوە پێیان بڵێن، چونکە ئەمە ڕێگری دەکات لەوەی هەست بکەن کەسانی دیکە لەوان زیاتر دەزانن.

 

2- کاتێکی پێویستیان پێ بدە
لەبیرت بێت یەکەم گفتوگۆ تەنها خاڵی دەستپێکێکە. پاشان دەتوانیت هێواش هێواش زانیاری بچووک بدەیت بە منداڵەکانت بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەیتەوە و پەروەردەیان بکەیت دەربارەی وردەکارییەکانی کە لەگەڵ تەمەنیاندا بگونجێت.

3- ڕاستگۆبە لەگەڵیان
هەمیشە باشترە لەگەڵ منداڵان ڕاستگۆ بیت، چونکە ئەگەر هەستیان کرد شتێک دەشاریتەوە، لەوانەیە وا بیربکەنەوە کە ڕاستییەکان لێیان دەدزیتەوە. هەروەها هەوڵبدە گرنگی شتەکان کەم نەکەیتەوە یان جددیەتیان کەم نەکەیتەوە.
بەپێی دۆخەکە ڕەنگە بتوانیت پێیان بڵێیت کە شێرپەنجە مەترسیدارە، بەڵام زۆر کەس لەگەڵ چارەسەرکردن باشتر دەبن. کاتێک ناتوانیت وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان بدەیتەوە، پێیان بڵێ کە هەوڵدەدەیت وەڵامەکان بدۆزیتەوە و کاتێک زیاتر زانیت ئاگاداریان دەکەیتەوە.
منداڵان بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 10 ساڵەوەیە پێویستیان بە دڵنیایی هەیە سەبارەت بە زۆربەی بابەتەکان. 
4- مامەڵەی تایبەت لەگەڵ هەرزەکاری
ڕەنگە هەرزەکاران کاردانەوەیان جیاواز بێت لە منداڵانی بچووکتر کاتێک پێیان دەوترێت کە دایکیان یان تەنانەت باوکیان تووشی شێرپەنجە بووە. لەوانەیە داوای زانیاری زیاتر بکەن یان پێویستیان بە هەندێک کات هەبێت بۆ دەربڕینی هەستەکانیان.
باشتر وایە ڕاستییەکان دەربارەی شێرپەنجەکە و پلانی چارەسەرکردن بە هەرزەکاران بڵێیت. هانیان بدە هەر پرسیارێکیان هەیە بیکەن، و بە میهرەبانی و ڕاستگۆیانە وەڵامیان بدەرەوە. لەبیرت بێت کە هەرزەکاران سەربەخۆیی خۆیان بە نرخ دەزانن، بەڵام هێشتا چاویان لە تۆ دەبێت بۆ دڵنیابوون و پشتگیری.

 

 

More News

Most Popular

هەواڵ

تا کەی مووچە نایەت؟… وردەکاریی ناکۆکیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاشکرا دەبێت

Mic
2025-07-08

هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر بڕ و شێوازی رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ، بڕی داهاتی ناوخۆ و وادەی دابەشکردنی مووچە ناکۆکن و هەردوولاش پێداگیری لەسەر داواکارییەکانی خۆیان دەکەنەوە. 

دەقی پێشنیازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بۆ رێککەوتن لەسەر پرسی نەوت، داهاتی نانەوت و مووچە بڵاودەکرێتەوە و وردەکاریی ناکۆییەکانیان ئاشكرا دەبێت. 

سەبارەت بە پرسی هەنارەکردنی نەوت، هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی پێشکەش کردووە، یەکەمیان تایبەتە بە بەشداریکردنی کۆمپانیاکان و دووەمیان بەشدارینەکردنی کۆمپانیاکانە کە لە هەردوو پێشنیازەکەدا ئامادەیی بۆ دەستبەجێ رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ دەربڕیووە. 

لە حاڵەتی بەشداریکردنی کۆمپانیاکان و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا  لەسەر کاری لیژنە هاوبەشە تەکنییکییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیووە دوای لێدەرکردنی پێویستی ناوخۆ بەرهەمی نەوت رادەست بکات. 
لە رەشنووسەکەی هەرێمی کوردستاندا، بەرهەمی ئێستای نەوت بە 282 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا دیارییکراوە، کە 65 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی تەرخانکراوە.

لە حاڵەتی بەشدارینەکردنی کۆمپانیاکانیشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی رادەستکردنی  100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی کردووە بە کۆمپانیای سۆمۆ تا ئەو کاتەی لەسەر بنەمای کاری لیژنەی تەکنیکی هاوبەش ڕێککەوتن دەکرێت.
هەرێمی کوردستان لە پێشنیازەکانیدا پێداگیرە لەسەر ئەوەی بەکاربردنی ناوخۆیی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان دەبێت کە بڕەکەی بە 65 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە خەمڵاندووە. 

پرسی داهاتە نانەوتییەکانیش کە خاڵێکی دیکەی ناو رەشنووسەکەیە هەرێمی کوردستان پێداگیرە لەسەر ئەو شێوازەی لە رابردوو بۆ رادەستکردنی داهاتی ناونەوتی پەیڕەو کراوە، هەر بۆیە پێشنیازی کردووە، 50% لە ڕسوماتی گومرگی و باجی دەروازەکان بە حکومەتی فیدراڵ بدرێت. 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەقی پێشنازەکانیدا کە لەو رەشنووسەدا لەسەر پرسی مووچە هەیە، داوای دەستبەجێ خەرجکردنی مووچە دەکات، ئەوەیش بە پشت بەستن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی. 
دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکانی ساڵی 2023دا کە هەرێمی کوردستان وەک نمونە باسی کردووە، جەخت دەکاتەوە کە ناکۆکیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت ببێتە هۆکار بۆ پشتگوێخستنی خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا. 

حکومەتی عێراق داوای هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
حکومەتی عێراقی لە پێشنیازەکانیدا بۆ رادەستکردنی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکۆکە و پێشنیازی دەستبەجێ رادەستکردنی تەواوی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی کردووە بە کۆمپانیای سۆمۆ کە خۆی بە 236 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە خەمڵاندوویەتی.

لە قۆناغى دووەمدا کە هاوکات لەگەڵ قۆناغى یەکەم دەبێت بۆ ماوەى مانگێک جێبەجێ بکرێت، دەبێت وەزارەتى نەوتى عێراق بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بڕى راستەقینەى نەوت بۆ بەکارهێنانى ناوخۆیی هەرێم دیارى بکات.

داهاتە نانەوتییەکانیش خاڵێکی دیکەی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدایە، هەرێمی کوردستان پێشنیازی پێدانی نیوەی داهاتەکان دەکات، بەڵام عێراق مەرجی هەیە و پێشنیازی کردووە مانگانە داهاتەکەی پێبدرێت بە مەرجێک نابێت لە 200 ملیار دینار کەمتر بێت. 
حکومەتی عێراقی لە پێشنیازەکانیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ماوەیەک کەمتر لە 90 رۆژدا، دواتر تەمویلکردن بە شێوەیەکی یەکجارەکی دەبێت.

حکومەتی عێراق پێشنیازیشی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی یاسایی و تەکنیکی هاوبەش لەنێوان هەردوو حکومەت بۆ هەموارکردنی ماددەی (13/سێیەم)ی یاسای بودجە.

خەرجکردنی مووچە کێشەیەکی دیکەی نێوان هەردوو حکومەتە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دەستبەجێ خەرجکردنی دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق بە مەرجیجێبەجێکردنی بڕگەکانی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەم ناو رەشنووسەکەی لەلایەن هەرێمەوە و دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەیی دەبڕیووە پارە بۆ مووچە خەرج بکات. 

حکومەتى عێراق لە پێشنیازەکانیدا جەختی لە پێکهێنانى لیژنەیەک کردوەتەوە بۆ پرسی بەجێکردن یان بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

تا کەی مووچە نایەت؟
رەشنووسەکەی نێوان هەولێر و بەغدا دەریدەخات ناکۆکییەکان قوڵ و ئاڵۆزن تا یەکلایی بوونەوەیان حکومەتی عێراق ئامادە نییە پارەی مووچە بنێرێت.
ئێستا هەموو ئومێدی مووچەخۆران بەو لیژنەیەیە کە حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە پێنج وەزیر پێکیهێناوە کە بڕیارە لە 9ـی تەمووزەوە دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن.