-18

چەند رێگەیەک بۆ راگرتنی خواردنی نینۆک لە منداڵدا

Mic
2025-03-10

لە بابەتێکیدا ماڵپەڕی " الیوم السابع " باسی لە چەند رێگەیەکی کاریگەر کردووە بۆ راگرتنی خووی گازگرتنی نینۆک لە منداڵاندا، ئەوانیش:

 

١. وای لێبکە بزانێت کە گازگرتن لە نینۆک خوویەکی خراپە، ئەگەر منداڵەکەت تەمەنی لە نێوان پێنج بۆ شەش ساڵدایە، بە نەرمی بۆی روون بکەنەوە کە ئەمە خوویەکی خراپە، با بزانێت و کۆتایی بەم خووە بهێنە
٢. منداڵەكەت پشتگوێ مەخە كە بڵێیت خۆی وازی لێدەهێنێت، لە راستیدا تا زیاتر پشتگوێی بخەیت، دەكرێت منداڵەكەت زیاتر پێوەی ئالوودە بێت.
٣. بڕینی نینۆکەکانی: هەوڵبدەن نینۆکەکانی کورت بکەنەوە، منداڵەکەت ناتوانێت نینۆکەکانی بگرێت
٤. منداڵەكەت سەرقاڵ بكە بە هەندێك چالاكییەوە، وەك، وێنەكێشان، چاككردنی پەزڵ یان هەر شتێك كە بە دەستەكانی دەیكات و ناتوانێت بیبات بۆ دەمی.
٥. منداڵەکە ئارام بکەرەوە ئەگەر منداڵەکەت زۆرجار بەهۆی سترێسەوە نینۆکەکانی دەخوات، ئەوا تۆپێکی لاستیکی بدەرە دەست،

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.