هەواڵ

توانا عوسمان: بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا ڕازیبن

Mic
2025-07-16

توانا عوسمان؛ ڕۆژنامەنووس

داوا لە سەرکردایەتیی سیاسی دەکەم بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا ڕازیبن

بەڵام دوو دەرس وەربگرن:

یەکەم: دەبێت ئاشتبوونەوەی ناوخۆیی ڕابگەیەنن و لە گرنگی فاکتەری ناوخۆیی تێبگەن، میللـەت و هێز و گروپەکانی ناوەوەی خۆتت لەگەڵ نەبێت ناتوانیت هیچ شەڕێک بەریتەوە.

ئەوەی ئێستا دەرئەنجامی یەکترنەخوێندنەوە و ناعەدالەتی ناوخۆییە، پشتوانی بەرەی ناوخۆ مەرجی مانەوەو بەهێزی هەموو سیستەمێکە.

ئەمەریکا بەعەزەمەتی خۆیەوە شەڕی ڤێتنامی دۆڕاند و ڕایکرد لەبەر ئەوەی پشتیوانی شەقامی لە ئەمەریکادا لەگەڵ نەمابوو، لەو ڕۆژەوە هەر شەڕێک بکا یان بەکورتی دەیکات یان پشتیوانی پێشوەختی شەقامی بۆ وەرئەگرێت.

دووەم: بەغدا دژی پێشکەوتنی هەرێمە، دژی اعمار و ئاسایش و کەشخەیی شارەکانی هەرێمە، حەز ئەکات گەندەڵی لە هەرێم تەنها لەسەرەوەدا قەتیس نەخوا بەڵکو وەک خۆیان شۆڕبێتەوە بۆ هەموو جومگە و فەرمانگە و فەرمانبەرێک، گەڕیی بییات لەشۆستە و سەیارە و بەر دوکانەکانەکان و خەڵک بەتراکسودی دوو ڕەنگەوە بێتە دەرێ.

بۆیە دەبێت هەرێم لەناوەوە لەسەر بنەمای ڕوئیایەکی نیشتمانی سەرقاڵی پەیداکردنی ئابوری نانەوتی خۆی بێت و کاربکات لەسەر پلانی درێژمەودای ئابوری بازاڕی ئازاد، بزنسی بچوک، گەشتوگوزرا، کەرتی بانک و خزمەتگوزاری و پیشەیی.

ئەمە نەکەن، ئەزمونی سۆماڵی ساڵانی نەوەکان بەجۆرێکی تر لە هەرێمی کوردستان دووبارە دەەبێتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.