ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەی
گرنگ هەیە و هەردووکیان تایبەتن بە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان.
کۆبوونەوەی یەکەمیان: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەتە بە بەشداریی دوو راوێژکاری وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ
ئەوەی رای خۆی لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەنێوان هەولێر و
بەغدا دەربڕێت، دواتر بە راپۆرتێک
بیداتە ئەنجوومەنی وەزیران.
هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی
وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای MIC چاوەڕوان دەکرێت پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێمی
کوردستان، کە پەیوەستە بە مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری یەکلاییبوونەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی
دەوڵەتەوە، تاوتوێ بکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە
کاتێکدایە گفتوگۆکان لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکان
فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێم بەردەوامن.
بەگوێرەی میدیاکان لە
پەراوێزی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە، محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ
وەزیرە کوردەکان لەبارەی پرسی مووچە کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سودانی
و وەزیرە کوردەکان باسیان لە پرسی مووچە، داهاتی نانەوتیی هەرێم و رێککەوتنەکانی نێوان
هەولێر و بەغداد کردووە.
هەرچەندە بەرپرسانی
هەرێم بەردەوام لە لێدوان و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بە لێکنزیکبوونەوەی
نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەری پرسی مووچە دەکەن، بەڵام تائێستا کێشەکان
بەردەوامن.
داهاتی ناوخۆی هەرێم و
پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت دوو بەربەستی گەورەی بەردەم چارەسەری پرسی مووچە و
ناردنین لەلایەن بەغداوە.
چاوەکان لەسەر
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن، بۆ چارەسەری
پرسی داهاتی ناوخۆ و کێشەی مووچە.
لە شەش مووچەی نیوەی
دووەمی ئەمساڵ تائەمڕۆ کە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولە هیچ مووچەیەک دابەش نەکراوە، تا
ئێستاش قیرانی مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەکراوە، دیاریش نییە کەی
چارەسەر دەبێت.
چاودێران و شارەزایان
دەڵێن، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، لە شەش مووچەی کۆتایی ساڵ، تەنیا سێ مووچە دابەش دەکرێت
و چارەنووسی سێ مووچەکەی دیکە نادیار دەبێت.
بە پێی توێژینەوەیەک کە کۆمەلێک زانای ئەلمانی و ئەمرێکی ئەنجامیان داوەو لە گۆڤاری بەناوبانگی Brain Structure and Function بڵاوکراوەتەوە، زاناکان ئاماژەیان بەوە داوە بێ دەنگی یەکێک لەو هۆکارانەی دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی مێشک.
لە توێژینەوەکەدا، توێژەران کۆمەلێک مشکیان هێنا، و کۆمەلێک دەنگی جیاوازیان لەسەریان تاقیکردەوە هەر لە ژاوەژاو و مۆسیقا و بیدەنگی تەواو، بۆ ئەوەی بزانن کارێگەرییان چۆنە، ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە تەنها بێدەنگی تەواو بووەتە هۆی گەشەکردنی بەرچاوی دەمارە نوێیەکانی ناو مێشک کە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە بیرەوەری و فێربوون و هەست و سۆزدا.
هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە تەنانەت مۆسیقای کلاسیکیش کە بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستە بە باشتربوونی کارکردی مەعریفیەوە، وەک بێدەنگی کاریگەر نەبوو. توێژەران تێبینیان کردووە کە خانە تازە بەرهەم هێنراوەکان لە بێدەنگیدا نەک هەر ژمارەیان زیاترە، بەڵکو چانسی مانەوە و گەشەکردنیان بۆ دەمارەخانە چالاکەکان باشترە.
ئەم دۆزینەوە ئەوەمان بۆ پێشنیار دەکات ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ڕۆژانە تەنها دوو کاتژمێر بێدەنگی بە خۆمان بدەین، لەناو پەلەقاژەی ژاوەژاوی دیجیتاڵی و میدیا و فشاری ڕۆژانە و کارکردندا؛ نەک وەک تەنیایی، بەڵکو وەک دەرمانێکی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردن و بنیاتنانەوەی دەروون.