په‌ردوه‌رده‌ی سێكسی زاراوه‌یه‌كی فراوانه و به‌شێكی گرنگی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه کە تیایدا مرۆڤ به ڕه‌گه‌زی خۆی و تواناكانی و خولیاكانی ئاشنا ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری ته‌ندروست له‌باره‌ی جه‌سته‌ی خۆیه‌وه بدات.
سێکس ئاشنابوونه به حه‌زه سێكسییه‌كان، شێوازی درووستبوونی منداڵ، ئه‌ندامه تایبه‌تییه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤدا دێن، لەگەڵ چه‌ندان شتی تر.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی په‌روه‌رده‌ی سێكسی پرۆسه‌یه‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاگایی مرۆڤ ده‌رباره‌ی ئۆرگانه سێكسییه‌كانی خۆی به ئامانجی خود ناسین و خۆپاراستن به‌رامبه‌ر هه‌ندێك جۆری ده‌ستدرێژی و لێكه‌وته‌كانی و هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی باوی پرۆسه‌ی سێكسی كه كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا باسكردن له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سێكسه‌وه وه‌ك تابوو (بڤە)یان لێهاتووه و هیچ كام له لقەکانی وه‌ك خێزان، په‌روه‌رده و دام و ده‌زگا حکومییەکان گرنگی به په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان ناده‌ن له‌و باره‌یه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كانه‌وه هه‌یه و ده‌بێته هۆی بنیادنانی مرۆڤێك كه ئاشنا نییه به جه‌سته و خولیا سێكسییه‌كانی خۆی و تووشی متمانه به‌خۆنه‌بوونی ده‌كات.
پرۆسه‌ی سێكسكردن پرۆسه‌یه‌كی سروشتیی ژیانه و به‌بێ هه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی سێكسیی ته‌ندروستییش سێکس هه‌ر ڕووده‌دات.
هه‌ر به نموونه له %٩٩ی هه‌ر تاكێكی ئه‌مریكی له‌ماوه‌ی ژیانیدا به دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ی سێكس ئه‌نجامده‌دات. لە ئەمریکا، ته‌نها ٢٠ ویلایه‌ت هه‌ن كه له خوێندنگه‌كانیاندا په‌روه‌رده‌ی سێكسی وەک مەنهەج دەخوینرێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی به شێوه‌ی فه‌رمی و به مه‌نهه‌ج په‌روه‌رده‌ی سێكسییان خوێندووه، به‌شێكی زۆریان دره‌نگتر له‌و هه‌رزه‌كارانه سێكسییان ئه‌نجامداوه كه نه‌یانخوێندووه، هه‌ربۆیه گرنگه كۆمه‌ڵگا تێبگات به مه‌نهه‌جكردنی په‌روه‌رده‌ی سێكسی به‌و مانایه نایه‌ت منداڵان له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه به‌ره‌و لادانی سێكسی ده‌بات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.