پەروەردەی سێکسی

ئایا خۆشۆردن بە ئاوی سارد تۆوی پیاوان زیاد دەكات؟

Mic
2022-06-20

خۆشۆردن بە ئاوی سارد چەندین سوودی تەندرووستی هەیە،چەنین تویژینەوە كراوە لەسەر ئەوەی كە ئایا خۆشۆردن بە ئاوی سارد سوودبەخشە یان زیانبەخشە، دەركەوتووە سودێكی زۆر بە تەندرووستی دەگەیەنێت.

١.زیادكردنی تۆوی پیاوان: تویژینەوەیەك لە زانكۆی كالیفۆرنیا كە لەسەر ئەو كەسانە ئەنجامدراوە كە لانیكەم لە هەفتەیەكدا ٣٠ خولەك لە بەر ئاوی گەرم خۆیان دەشۆن، دوای وازهێنانیان لەم كارە، ڕێژەی سپێرمەكانیان بە رێژەی سەدا ٤٩١ زیادی كردووە.

٢.پاراستن لە هەوكردن: خۆشۆردن بە ئاوی سارد یارمەتی بەهێزكردنی لیمفە گرێكان دەدات بۆ پاراستنی لەش دژی مایكرۆبەكان، بەمەش لەش دەپاریزێت دژی هەوكردن.

٣.چارەسەری خەمۆكی و سترێس: خۆشۆردن بە ئاوی سارد وا كۆئەندامی دەمار دەكات كە چالاك و بەهێزتربێت، بەمەش دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی گلوتاسیۆن كە سترێس و خەمۆكی دەڕەوێنێتەوە.

٤.پارێزگاریكردن لە پێست: ئاوی گەرم دەبێتە هۆی كردنەوەی كونیەلەكانی  پێست،زیادبوونی زیپكە، وشكبونەوەی پێست، هەربۆیە خۆشۆردن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی بچوكبونەوە و داخستنی كونیلەكانی پێست، كەمبونەوەی زیپكە، هێستنەوەی پێست بە شێداری.

٥.دابەزاندنی كێش: پسپۆڕێكی خۆراكی دەڵێت خۆشۆردن بە ئاوی سارد و بەركەوتنی لەش بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی سوتاندنی بەشی زینابخەشی چەوری لەش وزیادكردنی چەوری سوودبەخش.

More News

Most Popular

تەندروستی

پزیشکێک لەبارەى هۆکارى سکچوون و ڕشانەوەى منداڵان لە ئێستادا زانیارى دەخاتەڕوو

Mic
2024-07-13

دکتۆر سۆران سابر، دەڵێت، ئەو سکچوون و ڕشانەوەی، کە ئێستا بڵاوە لەناو منداڵان بڵاوە، زۆرینەی هۆکارەکەی هەوکردنی ڤایرۆسی گەدە و ڕیخۆڵەیە، دەشڵێت، منداڵەکەت مەبە بۆ لای کەسانی نەشارەزا و میللی و بۆنبڕ، ئەگەر حاڵەتەکەی توند بو یەکسەر بیبە نەخۆشخانە.
‎دکتۆر سۆران سابر، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لەبارەى هۆکارى ئەو نەخۆشى سکچوون و ڕشانەوەى ئێستا لەناو منداڵان بڵاوە لە نووسینێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەروو.
یەکەم-  ئەو سکچوون و ڕشانەوەی، کە ئێستا بڵاوە لەناو منداڵان بڵاوە، زۆرینەی هۆکارەکەی هەوکردنی ڤایرۆسی گەدە و ڕیخۆڵەیە، هەرچەندە هۆکاری تری وەک ژەهراوی بوونی خۆراک و هەوکردنی بەکتریایی و مشەخۆرەکان و هۆکاری تریش هەیە
دووەم- دەرمانەکانی وەک (فلاجیل و میثیپریم) و (دژە زیندەگیەکان )لە زۆربەی حاڵەتەکان سوودی نیە بۆیە هیچ دەرمانێکی (ئەنتیبایۆتیکی )مەدەرێ بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ، چونکە جگە لەوەی سوودی نییە لەوانەشە ببێتە هۆی زیادبونی ڕشانەوە و لە هەندێ حاڵەتیش تووندتر بوونی سکچوونەکە
سێیەم- بەهیچ شێوەیەک حەبی (ئینتیرۆستۆپ )بۆ منداڵ بەکارمەهێنە، چونکە دەبێتە کەڵەکەبوون و مانەوەی میکڕۆبەکە لە جەستەى منداڵەکە و توندتر بوونی حاڵەتەکەی.
چوارەم- منداڵەکەت لە ماڵەوە چارەسەر بکە ئەگەر هاتوو حاڵەتەکەی سووک بوو بە پێدانی دەرمانی تا ئەگەر تای هەبوو وە ((گیراوەی ORS )و شلەمەنی زیاتر وە بەردەوام بون لەسەر (شیرپێدان)، بەڵام ڕاگرتنی خواردنە قوڕس و شیرینەکان و گیراوە گازییەکان و شەربەت.
پێنجەم- منداڵەکەت مەبە بۆ لای کەسانی نەشارەزا و میللی و بۆنبڕ، ئەگەر حاڵەتەکەی توند بو یەکسەر بیبە نەخۆشخانە وە ئەگەر سوک بو خۆت چارەسەری بکە لەماڵەوە.
شەشەم- لە حاڵەتی مامناوەند دەکرێ منداڵەکە لەماڵەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە و دیاریکردنی حاڵەتەکەی و پێدانی چارەسەری لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە
حەوتەم- منداڵەکەت ڕاستەوخۆ ببە بۆ نەخۆشخانە یان لای پزیشک ئەگەر ئەمانەی هەبوو:-
یەکەم- منداڵەکە لە ساڵێک کەمتر بوو.
دووەم- سکچون و ڕشانەوەی زۆر بێت.
سێیەم- بونی تایەکی بەرز.
چوارەم- نیشانەکانی وشک بونەوەی هەبێت.
پێنجەم- بونی سک ئێشەی توند.
شەشەم- بەردەوام بونی حاڵەتەکەی.
تێبینی:-
فلاجیل و میثیپریم و هەندێ دەرمانی تر بەکاردێن لە کەمینەیەکی کەمی سکچون، کە هۆکارەکەی دیاری دەکرێت بە پشکنینی پیسایی و چارەسەری پێویستی بۆ دادەنرێت، نەوەک بۆ هەموو حاڵەتێکی سکچون فلاجیل بدرێت، کە باوە لەناو خەڵک.