به‌كارهێنانی كۆندۆم یه‌كێکە له‌و ڕێگا باوانه‌ی له‌كاتی پرۆسه‌ی سێكسدا بۆ خۆپارێزی به‌كارده‌هێنرێت كه هه‌ندێك كه‌س بۆ خۆپارێزی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی وه‌ك ئایدز به‌كاری ده‌هێنن و هه‌ندێكیش بۆ خۆپاراستن له سكپڕیی هانای بۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام له هه‌ندێك دۆخی له‌ناكاودا ڕووده‌دات كۆندۆمه‌كه به‌هۆی خراپی كوالێتییه‌كه‌ی یاخوود هه‌ر هۆكارێكی دیكه ده‌دڕێت.
له خواره‌وه وەڵامی چه‌ند پرسیارێک دەخەینەڕوو بۆ خۆپاراستن لە دڕانی کۆندۆم:
پێویستە تا چەند خێرا مامەڵە بکەین ئەگەر کۆندۆم لە کاتی
سێکسدا بدڕێت؟
ئەگەر حاڵەتی دڕانی کۆندۆم لە کاتی سێکسدا ڕووبدات و
کەسەکە بیەوێت لە سەلامەتی خۆی دڵنیابێت، بۆ ڕێگری‌کردن لە دووگیانبوون خانمان
دەتوانن کەپسولی پێش بەیانیان بەکاربهێنن.
چۆن بزانیت کۆندۆمەکە دڕاوە؟
رەگەزی نێر له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆندۆمدا راستەوخۆ هەست
بە دڕانی كۆندۆمه‌كه دەکات. ئەگەر حاڵەتیکی وا ڕوبدات دەکرێت ڕاستەوخۆ لاببرێت یاخود بگۆڕێت.
بەداخەوە دڕانی کۆندۆم کارێکی ئاسان نییە بۆ هاوەڵی رەگەزی نێر تا هه‌ستی پێبكات چونکە لە ڕووی هەست و سۆزەوە به‌لای رەگەزی بەرامبەر هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروستناكات.
بەڵام وەک ئامۆژگارییەک باشترە پاش سێکس پشکنین بۆ کۆندۆمەکە بکرێت، بە تایبەتی ئەگەر کەسەکە دەردراوی هەبوو. کاتێک کە کۆندۆمەکە لێ دەکرێتەوە دەردراوەکە پێویستە لە قەراغەکەیدا دیاربێت ،ئەگەر لە کاتی لێکردنەوەیدا دەردراوەکە هاته ده‌ره‌وه لە کۆندۆمەکەوه ئەوا ڕوونە کە کۆندۆمەکە دڕاوە.
بە چ ڕێگایەک کۆندۆم هەڵبگریت بۆ ئەوەی نەدڕێت؟
سەرەتا، پێویستە لە ژیانی سێکسیدا واقعی بین و پێویستە کۆندۆم لەو شوێنانەدا هه‌ڵگرین کە سێکسی لێدەکرێت و بەکاریدێنین. بۆ نموونە لە ژووری نوستن.
هەڵگرتنی کۆندۆم لە شوێنی سارد یاخود گەرمدا دەبێتە هۆی دڕانی كۆندۆمه‌كه. کۆندۆم نابێت لە جزدانەکاندا هەڵبگیرێت و کاتێک بەسەرچوو فڕێبدرێت چونکە لە راستیدا نرخەکەی هەرزانە و هیچ بیانوییه‌ک نییە بۆ ئەوەی کە دەستت نەکەوێت.
ڕێگایەکی دیکە بۆئه‌وه‌ی دڵنیابیت لەوەی کۆندۆمه‌كه نادڕێت بەکارهێنانی کرێمە. کرێمێکی باش کە کار بکات لەگەڵ کۆندۆمەکە بۆ نمونە کرێمی سلیکۆن و ئاو.
بەڵام هەمیشە تەماشای لەیبڵی سەر کۆندۆمەکە بکە بۆ دڵنیایی زیاتر، ئەو کرێمانەی کە زەیتیان تێدایە لەگەڵ کۆندۆمی لاتێکس بەکارنایەن چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی و دڕانی. سوودێکی دیکەی کرێم ئەوەیە لەگەڵ کۆندۆم باش کاردەکات بۆ بەکارهێنەرەکەی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.