پەروەردەی سێکسی

گرنگی سێکس لە ژیانی مرۆڤدا

Mic
2021-07-03

"سێکس شتێکە بێ ئەوەی پێبکەنی دەتوانێ دڵخۆش و ئاسوودەت بکات"
ئەکتەر و سینەماکاری بەناوبانگی ئەمریکی -ودی ئاڵن

لەژیانی هەموو نێر و مێیەکدا، سێکس تەنها پێویستییە کە هەمیشە چێژی خۆی هەیە و مرۆڤ هیچکات لە دووبارەبوونەوەی بێزار نابێت. سێکس رێگای سەرەکی بەردەوامبوونی ژیانە، ئەمەیش تێکەڵەیەکە لە چێژ و پێویستیی بۆیە لە ژیانی هەموو نێر و مێیەکدا گرنگیی زۆری هەیە.

لەناو هەموو زیندەوەراندا، تەنیا مرۆڤ توانیویەتی شێواز و رێگاکانی سێکسکردن بگۆڕێ و بەردەوام رۆڵی تایبەتی پێ بدات، ئەمەیش بە مانای ئەوەی تەنیا مرۆڤ توانیویەتی لە سێکسدا شۆڕش بکات.

زۆر دوور نا، هەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ تەنیا بۆ ئەوە سێکسی کردووە وەچە بخاتەوە، لەمەیشدا رەچاوی چێژ و غەریزە نەکراوە بەڵام بەپێی چەرخی رۆژگار ئاڵوگۆڕ بەسەر ئەو باوەڕدا هاتووە.

شارەزا و پسپۆڕانی سێکس و سکوزا سەلماندوویانە کە سێکسێکی ئاسایی لەنێوان ژن و پیاوێکدا، دەتوانێ بێجگە لە چێژ و منداڵخستنەوە، لەڕێی هۆرمۆن و رژێنەکانەوە گەشە و توانایەکی زۆر بە جەستە ببەخشێ لەوانە:

-       سێکس دەبێتە هۆی چالاککردن و بەهێزکردنی هەندێك خانەی لەش بەمەیش توانای پارێزگاری زیاد دەکات لە نەخۆشی و پوکانەوە.

-       خەمۆکیی و ڕاڕایی لە لای ژن و پیاو ناهێڵێ

-       توانای بەردەوامیدان بە پەیوەندی  خۆشەویستیی نێوان ژن و پیاو بەهێز دەکات. نانخواردن و سێکس لەوەدا لە یەکتر دەچن کە هەرچەند تێری لێ بخۆی، بەڵام دواتر هەوڵیان بۆ دەدەیتەوە.

-       سێکس یارمەتیدەرێکی باشە بۆ مسۆگەرکردنی خەوێکی ئارام، ئەو کەسانەی کێشەی سێکسیان نییە سیستمی خەویان رێکوپێکترە!

-       سێکس پاڵنەرێکی باشی خوێنە بۆ خوێنبەرەکان. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن کە لەناو خەڵکی ئاساییدا بە " زەخت" ناو دەبرێ.

-       سێکسی ئاسایی و بەردەوام رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بەرزکردنەوەی ئاستی متمانە بەخۆبوون، واتا ئەو کەسانەی کە لە کەشێکی ئارامدا سێکس دەکەن، متمانەیان زیاتر بەخۆیان هەیە تا ئەو کەسانەی دووررن له‌ پرۆسه‌ی سێكس.

لەبەر ئەم رۆڵە گرنگانەی سێکس لە ژیانی ژن و پیاودا، چەندین نازناوی نوێ بە سێکسکردن دراوە لەوانە:
-       سێکس هۆرمۆنی خۆشەویستییە.
-       سێکسێكی رێکوپێک، ڤاکسینی دژە خیانەتە.
-       سێکس پاسەوانی ماڵە، ترس و خەمۆکی راو دەنێ.
-       سێکس هەرخۆی لەلایەک، وەرزش و رێجیم و دەرمان و خۆپارێزی  لەلایەکیتر.
-       لە کاتی شەڕ و دەمەوبۆڵەشدا، سه‌رجێیی زووتر ئاشتی ده‌خولقێنێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.