-18

بنەماکانی پاکوخاوێنی لە قۆناغی باڵغبووندا

سەرچین ساڵح رۆپیتەن
2021-07-04

قۆناغی باڵغبوون گۆڕانکاریەکی زۆر دەهێنێت بەسەر جەستەدا، پێست و قژ زۆر بە ئاسانی چەور دەبن و هەموو ڕۆژێك مووی زیاتر لە شوێنە جیاجیاکانی جەستە دەڕوێت، هەندێك جاریش کەسانی تازە پیگەشتوو بێ هۆکار ئارەق دەکەنەوە, بەڵام هەموو ئەمانە گۆرانکاری سروشتین لە هەمان کاتیشدا چارەسەریان هەیە.

ئەم گۆڕانکاریانە ئاسایین کاتێك دەبینە کەسێکی پێگەیشتوو بەڵام دەگونجێت هەندێکیان ببنە سەرچاوەی دوودڵی.

لە خوارەوە چەند زانیاریەك دەربارەی چەند بنەمایەکی سەرەکی پاکوخاوێنی ئامادەکراون بۆ ئەوەی بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆرانکارییەکانی جەستەدا بکەیت کاتێک بەرەو باڵغبوون هەنگاو دەنێیت.

قژی چەور

 ئەو هۆرمۆنانەی وادەکەن زیپکە دروست ببێت هەمان هۆرمۆنن وادەکەن هەستبکەیت بە شانەیەکی ڕۆناوی قژت دادەهێنیت. هەموو تاڵێکی قژت دەرچەیەکی چەوری تایبەت بە خۆی هەیە کە وادەکات قژت بریقەدار و دژە ئاو بێت، بەڵام لە قۆناغی باڵغبووندا ئەو دەرچانە ڕۆن و چەوری زیاتر دەردەدەن و وادەکەن قژت بریقەدارتر و چەورتربێت.

ڕۆژانە قژ شتن وادەکات کۆنتڕۆڵی چەوری قژت بکەیت، بۆیە ئاوی گەرم و بڕێکی کەم لە شامپۆ بەکار بهێنە بۆ ئەوەی کەفێکی کەم دروست بکەیت. توند و بەهێز سەرت مەشۆ چونکە ئەمە پێستی سەرت بریندار دەکات.

ئارەق کردنەوە و بۆنی لەش

ئارەقکردنەوە لەو کونیلەی ئارەقانەوە دێن کە هەمیشە لە لەشتدا بوونی هەبووە، بەڵام بەهۆی قۆناغی باڵغبوونەوە کونیلەکان زیاد لە پێویست چالاك دەبن و هەندێك پێکهاتەی کیمیایی جیاواز دەکەنە ناو ئارەقەکەوە کە بۆنێکی بەهێزی هەیە، لەوانەیە لە بنباڵ و قاچەکان و ئەندامی زاوزێدا هەست بەو بۆنە بکرێت.

باشترین ڕێگە بۆ پاکوخاوێنی خۆشتنی رۆژانەیە بە سابونێك کە زۆر بەهێز نەبێت لەگەڵ ئاوی گەرمدا. ئەمە وادەکات ئەو بەکتریایانە لەناو بچن کە بۆن دەردەکەن.

مووی لەش

سەرهەڵدانی موو لە شوێنە جیاجیاکانی لەشتدا شتێکە بێگومان ڕوودەدات ئەمیش بە هەمان شێوە بەهۆی هۆرمۆنە چالاکەکانە، لەوانەیە واباشتربێت مووی هەندێك شوێنی جەستە بتاشرێت.

هەندێك کوڕ هەن حەزدەکەن مووی دەموچاویان هات بیهێڵنەوە بۆ ئەوەی ڕیش و سمێڵێیان هەبێت لەهەمان کاتدا هەندێك کچ حەزدەکەن مووی قاچیان یان بنباڵیان جێبهێڵن بەو شێوەیەی خۆی، بۆیە هەرکەسێك سەربەستە لەوەی چی دەکات دەربارەی ئەمە و چۆن ئاسودەیە پێی.

کوڕ بیت یان کچ، ئەگەر بڕیارتدا هەر شوێنێکی لەشت بتاشیت ئەوا چەند هەڵبژاردەیەکی جیاوازت لەبەردەمدایە. دەکرێت گوێزانی ئاسایی بەکاربهێنیت لەگەڵ کرێم یان جێڵی تاشین یان دەگونجێت گوێزانی کارەبایی بەکار بهێنیت.

ئەگەر گوێزانی ئاسایی بەکار دەهێنیت دڵنیاببەوە لەوەی دەمی گوێزانەکە تیژ و نوێ بێت بۆ ئەوەی ئازارت پێنەگات، بەکارهێنانی کرێم و جێڵی موو تاشین باشترە وەك لە سابونی ئاسایی چونکە وادەکەن دەمی گوێزانەکە ئاسانتر بخشێت لەگەڵ پێستتدا.

ڕەنگە باش نەبێت ئەندامی زاوزێ بە گوێزان بتاشرێت چونکە لەکاتی هاتنەوەی مووەکان پێستت بێزار دەکات و دەخورێت.

کوڕەکانیش واباشە دووجار بیربکەنەوە پێش تاشینی مووی سنگیان و کچانیش بۆ مووی دەموچاویان چونکە دواتر کە ڕوایەوە چڕتر و ڕەقتر دەبن و وات لێدەکەن دوبارە و دوبارە بیتاشیتەوە.

گەر حاڵەتیکی نامۆ هەبوو لە مووی دەموچاوی کچاندا، بە ڕادەیەك دوودڵیەکی زۆر دروست بکات، دەکرێت پزیشك یان شارەزایەکی بواری پێست بتوانێت چەند شێوازێکی بنبڕکردنی هەتا هەتایی بەکاربهێنێت وەکو کارەبا و لەیزەر.

لە هەندێك حاڵەتیشدا دەکرێت مووی زۆر لە کچاندا نیشانەی نەخۆشیەك بێت وەکو دیاردەی هێلکەی فرە کیس. گەر کچیت و خەمی مووی زیادەتە، واباشترە لەگەڵ دکتۆرێکی پسپۆڕدا قسە بکەیت.




More News

Most Popular

هەواڵ

دابخرێت عێراق ناتوانێت موچە دابەشبکات.. ئێران گەروی هورمز دادەخات

Mic
2025-06-22


فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گەروی هورمز دادەخەن، بە داخستنی گەرووەکە رێژەی رۆشتنت نەوتی عێراق نزیک دەبێتەوە لە سفر و بەمەش سەرچاوەی داهاتی عێراق وشک دەکات.

دوای هێرشەکەی بەرەبەیان ئەمڕۆی ئەمریکا بۆسەر بنکەیی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران، ئەمڕۆ عەلی ڕەزا تەنکسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گەروی هورمز دادەخەن، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا.

لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و پاشان ففراوانبوونی هێرشەکانی ئێران و ئیسرائیل بۆسەر یەکتری، یەکێک لە بژاردەکانی ئێران بۆ هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا لە جەنگەکەی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەوەبوو، کە گەروی هورمز بەتەواویی دابخات، هەموو جموجوڵیکی بازرگانیی و هەناردەکردنی نەوت ببوەستێنێت.

ئێستا ئەمریکا بەشداری جەنگەکەی کردووە و دوورنییە بەردەوامبێت لە هێرشەکانی بۆسەر ئێران، رەنگە ئێران چەکە ئابورییە کاریگەرەکە بەرامبەر بە ئەمریکا بەکاربهێنێت، کە ئەویش داخستنی گەرووی هورمزە.

گەروی ھورمز، پانییەکەی 50 کیلۆمەترە، بەڵام تەنها 40 کیلۆمەتری بۆ جموجوڵی بازرگانیی بەکاردەهێنرێت و ڕێڕەوێکی ئاویی ستراتیژییە و کەوتوەتە نێوان ئێران و عومان و ئیماڕات، کە کەنداوی فارس بە دەریای عەرەبی و پاشان زەریای ھیندی دەبەستێتەوە و پێنجیەکی هەناردەکردنی نەوتی جیهان لەم نۆکەندەوە تێدەپەڕێت.

بەپێی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان ناسراو بە (ئەن کلۆس)، کە لە ساڵانی 1973 تا 1982 هاتوەتە ئاراوە، هەموو کەشتی و فڕۆکەکان مافی تێپەڕبونیان بەم گەروەدا هەیە و داخستنی تاکلایەنەی وڵاتێک دەبێتە هۆی پێشێلکردنی ئەم ڕێککەوتننامەیە.

گەرووەکە بەناوی دورگەی هورمزەوە ناونراوە کە دورگەیەکی بچوکە و دەکەوێتی سنوری ئاوی ئێرانەوە و سەر بە پارێزگای هورمزگانە و روبەری دورگەکە 42 کیلۆمەترە و سێ هەزار کەس لێی نیشتەجێن.

شارەزایانی بواری جیۆپۆلەتیکی و چاودێرانی نێودەوڵەتی، پێیان وایە ئێران هەم لە ڕوی سەربازی و هەمیش لە ڕوی جوگرافییەوە توانای داخستنی گەروەکەی هەیە.

لە ئەگەری داخستنی گەروەکە، سعودییە، ئیمارات و عێراق چەند وڵاتێکی دیکەی کەنداو زیانی گەورەی ئابورییان بەردەکەوێت، سەرەڕای ئەوەش دەبێتە هۆی بەزربوونەوەی نرخی کاڵا و زیادبونی تێچووی گواستنەوەی نەوت و پچڕانی ڕێگای وڵاتانی ھاوردەکار.