هەواڵ

دادگای باڵای فیدراڵی کارەکانی وەستاند

Mic
2025-06-19

لەکاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی فەرمان سالاریی دادگای فیدراڵیی عێراق بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی، بەڵام شه‌ش ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی دادگاکە ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد و کاروباری دادگاکە راگیرا.

مایک نیوز زانیویەتی، لەنێو شەش هەندامە سەرەکییەکەی دادگای فیدراڵی کە ئەمرۆ نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە، ئەندامێکی کوردی تێدایە، هەروەها دادگاکە 4 ئەندامی یەدەگی هەیە کە سیانیان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و چوارەمیان کوردێکە و ماوەتەوە و دەستی لەکارنەکێشاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ناکۆکی گەورە لەنێوان ئەندامانی دادگاکە و حاکم جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دروستبووە لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دادگاکە.

حاکم دیار محەمەد، ئەو ئەندامە کوردەیە کە دەستی لەکارکێشاوەتەوە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و نیگەرانیی هەبووە لە چۆنێتیی بەڕێوەبردنی کاروباری دادگاکە و بەرنامەی کاری رۆژانە.

بەگشتی لە کۆی 13 ئەندام (هەمیشەیی و یەدەگ) 9 ئەندام دەستنیان لەکارکێشاوەتەوە و کاروباری دادگاکە رادەوەستێت تا ئەوکاتەی سەرۆککۆمار دەستلەکارکێشانەوەکەیان پەسەند دەکات، بە پێچەوانەوە دەبێت بگەڕێنەوە سەر کاروبارەکانیان.

More News

Most Popular

هەواڵ

رێککەوتن نەکراوە… حکومەتی عێراق کەی پارەی مووچە رەوانە دەکات؟

Mic
2025-07-16


حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەسەر نەوت و داهاتی نانەوتی رێککەوتنیان نەکردووە، وتەبێژی حکومەت دەڵێت، لێک تێگەیشنەکە سەرەتاییە و دواتر دەبێت رێککەوتنێکی فراوان.

پرسی نەوت و داهاتی نەوتی خاڵی ناکۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بوو، دوای چەندین جار توانرا بگەنە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا بە روونی دانی پێداناوە لێکتگەیشتنە نەک رێککەوتن و رایگەیاندووە، پێشوازیی لێ دەکەن.

بەپێی لێکتێگەیشتنەکە هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق دەکات. حکومەتی عێراق لە بەرامبەردا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای Micـی راگەیاند، لێکتگەیشتنەکە سەرەتاییە، دواتر هەردوو حکوومەت دەچنە ناو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دیجتاڵ میدیایMic، تا ئەنجامدانی رێککەوتن پارە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت و دوای رێککەوتنەکە حکومەتی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.

تا ئێستا وادەی رێککەوتنەکە بە فەرمی دیاریی نەکراوە، بەڵام هەموو چاوەڕوانییەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە بکرێت.

بەپێی رێککەوتنەکە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ  دیجتاڵ میدیای Mic پشتراستکردوەتەوە، نابێت هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت.