پەروەردەی سێکسی

كێشه‌كانی بەردەم سێکس له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا

Mic
2021-07-05

سەرەڕای ئەو هەموو چێژ و سوودەی لە سێکسدا هەیە، ئەو هەموو ئاڵوگۆڕەی بەسەر شێوازی سێکسکردندا هاتووە، بەڵام ئەم نیعمەتە بێسنوورە رووبەڕووی کێشە و ئاستەنگی زۆریش بووەتەوە!

لە سەردەمی تەکنۆلۆژیا و پێشکەشکردنی سەدان داهێنان بۆ ژن و پیاو، کەچی سێکس چەندین کێشە و ئاریشەی گەورەی لێ ئاڵاوە. لە کاتێکدا دەبوو مرۆڤی ئەم سەردەمە جیاواز لە هەموو سەردەمەکانی تر زیاتر چێژی لە سێکس وه‌ربگرتایه‌.

یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی بەردەم سێکس لەم رۆژگارەدا، فراوانبوونی "پۆڕنستار و فیلمە رووتەکان"ه‌. شارەزایانی بواری سێکسکردن دەڵێن: لەم هونەرەدا زیادەڕۆییەکی زۆر دەکرێت لەسەر نیشاندانی توانای مرۆڤ بۆ سێکس کە لە راستیدا بەو شێوەیە نییە.

ئەو هەڵسوکەوت و شێوازانەی لە فیلمە پۆرنەکاندا نیشان دەدرێن، زۆربەیان دوورن لە سروشتی سێکسکردنەوە، بۆیە ئەو کەسانەی هۆگری فیلمە رووتەکانن، کاتێک دەچنە لای ژنەکانیان، دەبینن هاوسەرەکانی خۆیان و ئەو ژنانەی لە فیلمەکاندا بینیویانە، زۆر زۆر دوورن لە یەکترەوە، بۆیە ناڕەزایی زۆری بۆ دروست دەبێ.

ژن لەو فیلمانەدا، تەنیا ئامێرێکە بۆ بەخشینەوەی چێژ، هەروەها پیاو وەکو دڕندەیەکی هێرشبەر دەردەکەوێت. لێرەدا سێکسێکی هاوبەش نامێنێ، بۆیە هەمیشە هۆگرانی فیلمە رووتەکان بە شوێن ژنێکی وادا دەگەڕێن کە لەڕاستیدا دۆزینەوەی ئەو جۆرە ژنانە زۆر سەخت و دەگمەنە!

یەکێکی تر لە کێشەکان، زۆربوونی دەرزی و دەرمان و ئامێرەکانی سێکسکردنە. شارەزایان روونی دەکەنەوە: لەشی ژن و پیاو بۆ خۆیان چەندین دەردراو و رژێنیان هەیە کە لەڕێی هەست و بۆنکردنەوە ئارەزووی سێکسییان بۆ یەکتر دەجوڵێ، بەڵام هەندێک لەو حەب و دەرمانانەی ژن و پیاو دەیخۆن بۆ نەخۆشییەکانی سێکس، ئەو رژێن و دەردراوانە لەناو دەبەن و هەستە سروشتییەکەی دەکوژن لەوانە: حەبی مەنع بۆ ژنان و حەبی ڤیاگرا بۆ پیاوان.

کێشەیەکی گەورەتر کە پەیوەندی بە دەرمان و خودی ژن و پیاوەوە نییە، جەنجاڵبوونی رۆژگار و زۆربوونی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.

بۆ نموونە: لە وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ توێژینەوەیەک کراوە لەسەر کەمبوونەوەی رێژەی سێکسکردن لای پیاوانی ئەو وڵاتە و دەریخستووە کە پرۆسەی سێکس لای پیاوان کەمبووەتەوە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، هەر پیاوێکی ئەڵمانی لە حەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار سێکس دەکات لە کاتێکدا پێشتر پیاوێکی ئەڵمانی لە حەفتەیەکدا پێنج بۆ شەش جار سێکسی کردووە. توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، بەهۆی سەرقاڵی بە کار و بەکارهێنانی مۆبایل و ئایپاد و یارییە ئەلیکترۆنییەکانی ترەوە، پیاوان کەمتر دەیانپەرژێتە سەر سێکسکردن!

تەنیا ئەڵمانیا نا، بەڵکو ئێستا بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا سەرقاڵی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەن لەسەر بەرگرتن بەو کەمبوونەوەیەی سێکس لەلای پیاوان، بۆیە هەوڵ دەدەن لەڕێی ئەو دیمەنانەی سێکس دەوروژێنن، هۆش و گۆشی پیاوان بۆ لای سێکس رابکێشنەوەو ئەم دیاردەیە نەبێتە مایەی مەترسی گەورەتر لە داهاتوودا.  

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.