ئهو نهخۆشییه باوانهی بههۆی سێكسهوه دهگوازرێنهوه وهك ئایدز، له ئێستادا و لهتهواوی جیهاندا بهرفراوان بوون و ئهو بڵاوبوونهوهیه كوردستانیشی گرتووهتهوه، بۆیه گرنگە دایکان و باوکان دەربارەی ئهو نهخۆشییه گوازراوانه لهگهڵ منداڵهكانیاندا بدوێن و ڕێنوێنییان بكهن تاكو خۆیان بپارێزن.
سهرهتا با بزانین نەخۆشی گوازراوە بەهۆی سێکسەوە چییە؟
نەخۆشی گوازرەوە بەهۆی سێکسەوە یان هەوکردنی گواستراوە بەهۆی سێکسەوە بریتییه لەو نەخۆشییانەی لەڕێی پەیوەندی سێکسییەوە دەگوازرێنەوە، هەندێك نەخۆشی دەکرێت بەهۆی بەرکەوتنی نزیك لە ئەندامی زاوزێ یاخود دەردراوی لەشەوە بگوازرێنەوە.
ئایا باسکردنی ئەم نەخۆشییانە هانی هەرزەکاران دەدهن سێکس بکەن؟
باسکرنی ئەم نەخۆشییانە لەگەڵ منداڵ و هەرزەکاراندا واناکات پەیوەندی سێکسی ئەنجام بدەن، بەڵام گەر ئەنجامیاندا ئەوا لە مەترسیەکانی تێدەگەن و دەزانن چۆن دەبێت خۆیان بپارێزن.
کەی کاتی ئەوەیە باسی ئەم نەخۆشییانە بکەیت لەگەڵ منداڵەکەتدا؟
پێویست ناکات باسکردنی ئەم نەخۆشییانە یاخود بابەتی تایبەتی تری وەکو سێکس و قۆناغی باڵغبوون لە یەك گفتوگۆدا بکرێت لە تەمەنێکی دیاریکراودا. وردە وردە گفتوگۆکان دەستپێبکە و با منداڵەکەشت وردە وردە تێگەیشتنی زیاد ببێت بۆ بابەتەکە لە تەمەنی نێوان 10-13 ساڵان زۆرینەی منداڵان دەزانن سێکس چییە و ئامادەی فێربوونن دەربارەی نەخۆشییەکان.
چۆن بابەتی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێی سێکسەوە بهێنمە پێشەوە؟
هەندێك کات سەختە بتوانیت کاتێکی باش بدۆزیتەوە بۆ باسکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێگەی سێکسەوە، لەم کاتانەدا کردنەوەی گفتوگۆیەك باشە:
- ئەگەر منداڵەکەت پرسیاری کرد دەربارەی سێکس.
- لە کاتی تەماشاکردنی فیلمێك یاخود بەرنامەیەك لە تەلەڤیزۆن کە پەیوەندیەکی سۆزداری نیشان دەدات بپرسە: "ئەو شتانە چین ئەو کەسانەی لە پەیوەندیدان باسی دەکەن؟"
- کاتێك ژەمە كوتانی دژه نهخۆشی گوازراوه وەردەگرن دەتوانی بڵێیت "ئەم ڤاکسینە دەتپارێزێت لەو نەخۆشییانەی لە ڕێی سێکسەوە دەگوازرێنەوە، دەزانیت ئەو نەخۆشیانە چین؟"
باسی چی بکەم؟
باسی جۆرە جیاجیاکانی نەخۆشیەکان بکە:
کلامیدیا
هێرپیسی ئەندامی زاوزێ
زیپکەی ئەندامی زاوزێ
گۆنۆریا
ئایدز و ڤایرۆسی HIV
نەخۆشی هەوکردنی حەوز
ئەسپێی مووی ئەندامی زاوزێ
نەخۆشی سیفلس
تریکۆمۆنیسیس
ئەم بابەتە سەرەکیانە باس بکە:
- بە گشتی نەخۆشی گوازراوە لە ڕێی سێکسەوە لە ڕێی پەیوەندی سێکسیەوە دەگوازرێنەوە بەڵام هەندێکیان لەڕێی بەرکەوتنی نزیك لەگەڵ ئەندامی زاوزێی کەسێك یاخود دەردراوی جەستەیی کەسێكەوە دەگوازرێتەوە.
- باشترین ڕێگە بۆ تووشنەبوون بەم نەخۆشیانە ئەنجام نەدانی سێکسە، گەر کەسێکیش بڕیاریدا سێکس ئەنجام بدات بەکارهێنانی کۆندۆم دەکرێت ڕێگربێت لە گواستنەوەی زۆرینەی نەخۆشییەکان.
- زۆرینەی ئەوانەی ئەو نەخۆشیانەیان هەیە کە بەهۆی سێکسەوە دەگوازرێنەوە شلە دەردەدەن لەڕێی چووك یان زێیانەوە یان پەڵەیەکیان هەیە لەسەر ئەندامانی زاوزێیان.
- هەندێك کەس کە هەڵگری ئەو نەخۆشیانەن کە لە ڕێی سێکسەوە دەگوازرێتەوە هیچ نیشانەیەکیان نیە، ئەو کاتەش هەر دەتوانن ببنە هۆی گواستنەوەی هەوکردن و نەخۆشی بۆ هاوسەرەکەیان.
- گەر کەسێك نەخۆشیەکی هەبێت لەو نەخۆشیانەی لە ڕێی سێکسەوە دەگوازرێنەوە و چارەسەر وەرنەگرن، دەکرێت گرفتی تەندروستی دروست بکات بۆ ماوەی دووروودرێژ وەکو ئازار یاخود کێشە لە دووگیانبووندا.
- دەکرێت تووشی نەخۆشی گوازراوە لەڕێی سێکسەوە ببیت لە یەکەم ئەنجامدانی سێکسەوە.
لە کوێ دەتوانم زانیاری زیاترم دەستکەوێت دەربارەی ئەو نەخۆشیانەی لە ڕێی سێکسەوە دەگوازرێنەوە؟
دەتوانیت زانیاری متمانە پێکراوت دەستکەوێت لەم شوێنانەوە:
- ئۆفیسی پزیشکەکەت.
- ڕێکخراوی تایبەت بە تەندروستی.
- پەرستاری خوێندنگەکەت یاخود توێژەری کۆمەڵایەتیەکەت.
ئەگەر کێشەم هەبوو لە باسکردنی ئەم بابەتە لەگەڵ منداڵەکانمدا ئەو کاتە چی بکەم؟
گەر مورتاح نیت باسی ئەو نەخۆشیانە بکەیت کە لە ڕێی سێکسەوە دەگوازرێنەوە لەگەڵ منداڵەکانتدا، دڵنیابە لەوەی دەتوانن ڕووبکەنە کەسێکی دیکە بۆ زانیاری دروست، دەکرێت پەرستار یاخود دکتۆرێك، ڕاوێژکارێك، مامۆستایەك یاخود ناسیاوێکی خێزانەکەتان بێت.
منداڵ و هەرزەکاران پێویستە هۆشیاریان هەبێت دەربارەی ئەو نەخۆشیانەی لەڕێی سێکسەوە دەگوازرێنەوە و وا باشترە ئەم زانیاریانەیان لە کەسێکەوە دەستکەوێت جێی متمانە بێت.
دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشن، بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، کار لەسەر پرۆژەیەک دەکات بۆ پێوانەکردنی
ئاستی دابڕانی کلتوریی لە ناوچە جیاجیاکانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەومەبەستە
فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاودەکاتەوە.
لە
پێناسەی پرۆژەکەدا دامەزراوەی ڤیژن ئاماژە بەوەدەکەن، "کۆمەڵگای کوردستانی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی
ژێرخانێکی دەوڵەمەندی کلتووری و تۆڕێک پەیوەندی هەمەجۆر لەناو کۆمەڵگاکەماندا،
بەڵام هێشتا بەربەست و گرفتی گەورەی ناوخۆیی و بگرە جۆرێک لەدابڕانی کلتوریش هەیە،
کە دەکرێ وەکو مەترسی سەیر بکرێ، بۆ هاوبەشی و یەکگرتویی کۆمەڵگا".
ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە بە "شێوەزاری
بادینی" دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە، لەگەڵ ئەو ناوچانەی کە بە "سۆرانی"
دەدوێن و دەنوسن و دەخوێننەوە دابڕانە کلتورییەکە زیاتر بەدیدەکرێت.
ئامانجی
پرۆژەکە دەرخستنی راستی و روونی و قەبارەی ئەو دابڕانە کلتووریەی لە نێوان ناوچە
جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست و رێگرییەکانی بەردەم
ئاڵوگۆڕی کلتوورییە.
بەپێی
پرۆژەکەی دامەزراوەی ڤیژن، لەکۆتاییدا پەڕاوێکی پێشنیاز بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و پەرلەمان ئامادەدەکرێت و لەپێناوی "گەشەپێدانی کلتووری و
چارەسەرکردنی گرفت و لابردنی بەربەستەکان".
لێرە دەتوانیت فۆرمەکە پڕبکەیتەوە: