تەندروستی

چۆن ڕێگری لە سکپڕی دەکەیت بە حەبی فریاگوزاری؟

Mic
2021-07-12

ڕه‌نگه‌ تا ئێستا نه‌تزانیبێت‌ حه‌بێكی فریاگوزاری له‌ناكاو هه‌یه‌ و ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ دوای په‌یوه‌ندی سێكسی بۆ ڕێگریكردن له‌ سكپڕی بیخۆیت.

حەبی بەیانیان، كه‌ پێشی ده‌وترێت حه‌بی فریاگوزاری، دوای پەیوەندی سێکسی دەخورێت و  جۆرێکە لە ڕێگە چارەیەکی لەناکاو بۆ ڕێگری کردن لە سكپڕی.

ڕێگریکردنی دووگیانبوونی لەناکاو لەم حاڵەتانەدا بەکاردێت:

ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی بێ بەکارهێنانی هیچ ڕێگەیەکی ڕێگریکردنی دووگیانبوون.

شێوازی ڕێگریکردنەکەت سەرینەگرت، بۆ نمونە: کۆندۆمەکە دڕا یاخود لە کاتی ئەنجامدانی پەیوەندیە سێکسیەکەدا هاوسەرەکەت لە ناو زێتدا سپێرمەکەی دەردا.

زۆرت لێکرا پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو ئەنجام بدەیت. (دەستدرێژی سێکسی.)

گرنگە ئاماژە بەوە بدەین حەبی بەیانیان وەکو ڕێگەیەکی لاوەکی بەکاردێت نەك وەکو ڕێگەیەکی سەرەکی بۆ ڕێگریکردن لە سکپڕی، واتە بۆ رۆژانە گونجاو نیە.

ئایا ئه‌م حه‌به‌ تا چ ڕادەیەك کاریگەرە؟

ئەم ڕێگەیە لە نێوان 24-12  کاتژمێر دوای پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو کاریگەری دەبێت. تا زووتر حەبەکە بخورێت دوای ئەنجامدانی پەیوەندیە سێکسییەکە باشتر کار دەکات.

جۆر و مارکەی حەبەکەش ڕۆڵ دەبینێت، هەندێکیان تا 120 کاتژمێر کاران پاش پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو.

کاریگەری ئه‌م حه‌به‌ لە ماوەی نێوان 120-72 کاتژمێر (5-3رۆژ) پاش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو کەم دەبێتەوە.

جۆرەکانی

یه‌كه‌م: ئیلا

لەسەدا 85٪ کاریگەرە تاوەکو 120 کاتژمێر دوای ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو.

بۆ کڕینی پێویستت بە ڕەچەتەی دکتۆرە.

دووه‌م: لیڤۆنۆرجێستڕیڵ

لەسەدا 89٪ کاریگەرە تاوەکو 72 کاتژمێر، بەردەوامیش ئەگەری دووگیانبوون کەمدەکاتەوە تا 120 کاتژمێر بەڵام بە کاریگەری کەمترەوە.

بەبێ ڕەچەتە دەتوانیت بیکڕیت.

پاراگارد (لەولەبی ناو ڕەحم)

لەسەدا 99.9٪ کاریگەرە تاوەکو ١٢٠ کاتژمێر (5 ڕۆژ) پاش پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو.

پێویستی بە ڕەچەتە و سەردانکردنی کلینکێکی پزیشکی ژنانە بۆ دانانی لە ناو ڕەحمدا.

ڕێگری لە دووگیانبوون دەکات بۆ ماوەی 10 ساڵ.

سەردانی دکتۆرێکی پسپۆڕ بکە بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر.

گرنگە بزانیت حەبی بەیانیان هێلکەی پیتێنراو هەڵناوەشێنێتەوە، تەنها کار دەکات لەسەر دواخستنی یاخود ڕێگریکردنی هێلکەدانان.

مەترسیەکان پاراگارد

ئەم ڕێگەیە هەڵبژاردەیەکی کاریگەرە بۆ ڕێگریکردن لە سکپڕی پاش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو، بەڵام هێندەی ڕێگەکانی تری ڕێگریکردن لە سکپڕی کاریگەر نیە و کارێکی باش نییە بەردەوام بەکاربهێنرێت، ئەگەریش هەیە حەبی بەیانیان سەرنەگرێت ئەگەر بە ڕێکوپێکیش بەکارت هێنا.

پێویستە ئەوەش بزانی  هیچ پارێزگاریەکیش ناکات لە گواستنەوەی ئەو نەخۆشیانەی لە ڕێگەی ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسیەوە دەگوازرێنەوە.

کێ دەتوانێت بەکاری بهێنێت ؟

حەبی بەیانیان  بۆ هەموو کەسێك  گونجاو نییە و لەم حاڵەتانەدا ناکرێت بەکاربهێنرێت:

هەستیاریت هەبوو بە هەر پێکهاتەیەکی ناو دەرمانەکە.

دەرمانێك بەکار دەهێنیت کە کاریگەری حەبی بەیانیان کەمدەکاتەوە وەکو باربیتورات (ئەو دەرمانانەی کار دەکەن لەسەر ڕێکخستنی خەو و کەمکردنەوەی دوودڵی.)

وا دەردەکەوێت ئەو کەسانەی کێشیان زیادە کاریگەری حەبی بەیانیان لەسەریان کەمترە وەك لەو ئافرەتانەی کێشیان ئاساییە.

کاریگەریە لاوەکیەکانی حەبی بەیانیان کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ئەگەر هەیە بمێننەوە بریتین لە:

 دڵتێکەڵهاتن یاخود ڕشانەوە

سەرگێژخواردن

ماندووی

سەرئێشە

هەستیاربوونی سنگ

خوێن لێهاتن لە ماوەی نێوان سووڕی مانگانەدا یاخود خوێن لێهاتنی زۆر لە کاتی سووڕی مانگانەدا

ئازار و پێچ لە ناوچەی ڕەحمدا

کەی بەکاردەهێنرێت؟

بۆ باشترین ئەنجام ڕێگریکردنی دووگیانبوونی لەناکاو دەبێت ڕاستەوخۆ پاش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو بەکار بهێندرێت و لە 120 کاتژمێری یەکەمی پاش پەیوەندیەکە.

چۆن ڕێگریکردنی دووگیانبوونی لەناکاو بەکار  دەهێنیت؟

ڕێنماییەکانی ناو پاکەتی دەرمانەکە بکەوە جێبەجێ بکە، ڕاستەوخۆش پاش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ناپارێزراو بەکاری بهێنە. تا زووتر دەستپێبکەیت کاریگەری ڕێگریکردنی سکپڕیەکە زیاتر دەبێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.