هەواڵ

وەزارەتی بازرگانی: تەنها چەند فەردەیەک برنج لە بەشە خۆراکی هاوڵاتییان خراپ بوون و ئاساییە

Mic
2022-05-09

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەڵامی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەداتەوە کە وتبووی بەشێک لەو برنجەی دەدرێت بە هاوڵاتییان کەڕوو لێیداوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت ئەو برنجە پێشتر پشکنینی بۆ دەکرێت ئینجا بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت، دەشڵێت تەنها چەند فەردەیەک لە چەندین تەن برنج خراپ بوون و ئەوە ئاساییە.

وەزارەتی بازرگانی دەشڵێت، ئەو فەردە برنجانەی کە گومانی بوونی کەڕوو تێیاندا ھەبووە دابەش نەکراون و ھەموو کات ئەم خۆراکانە گەڕێندراوەتەوە و لەناوبراون.

وتیشی، "ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو بەشە خۆراکەی دابەش دەکرێت لە رێگەی بریکارەکان پێشتر پشکینینی بۆ دەکرێت و پاش دڵنیا بوون دابەش دەکرێت."

پێشتر ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بەدواداچوونی بۆ ئەو برنجە کردووە کە لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانە دەدرێت بە ھاوڵاتییان و دەرکەوتوە لەبەشێک لە فەردە برنجەکانی لای بریکارەکانی خۆراک کەڕو ھەیە.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی ئەگەر هاوڵاتیان زانیان ئەو برنجەی دابەشدەکرێت گرفتی ھەیە، باشترە وەرینەگرن.

دەشڵێت، " لەئەنجامی بەدواداچونم بۆبەشێک لەبریکارەکانی خۆراک بۆم دەرکەوت لەبەشێک لەفەردەکانی برنج کەڕو لێیداوە".

کاسترۆ مەعروف ڕاشیگەیاند، " داواکارم  لەتەواوی بریکارەکانی پارێزگای سلێمانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ھەرفەردەیەک بەم شێوازەیان بینی دابەشی نەکەن بەسەرھاوڵاتیان لەڕێگای ئیدارەی ناوچەکەیان بیگەڕینەوە بۆبەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی تاوەکو بۆیان بگۆڕن".

More News

Most Popular

هەواڵ

هێزيکی ئاسایش وێنەگری دیجیتاڵ میدیایی 'مایک'یان دەستبەسەرکرد

Mic
2024-03-25

سلێمانی ـ MIC

لەکاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزێکی ئاسایشی سلێمانی، گریڤان فەرمان یان بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرد و دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆننامەوانیەکدا گرت.

گریڤان فەرمان بە دیجیتاڵمیدیای MIC وت”هێزەکەی ئاسایش سەرجەم ئەو وێنە و دیمەنانەی خۆپیشاندانەکە، کە تۆمارم کردبوون سڕییانەوە و رێگەشیان نەدا رووماڵەکە بکەین.”

وتیشی” پاش سڕینەوەی دیمەنەکان ناچاریان کردین شوێنی خۆپیشاندانە جێبهێڵین.”
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئەمڕۆ لەدژی نەدانی مووچەکانیان و پرۆژەی هەژماری من، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هەوڵیاندا بچنە دەباشان وچاویان بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بکەوێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری کرا لە خۆپیشاندانەکە.

هەروەها رێگری کرا لە چەند کەناڵێکی میدیایی کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.