هەواڵ

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت زانیاری گرنگ لەبارەی رێککەوتی کۆتایی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

Mic
2025-07-07


بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرولئەوسەت، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلایەن سودانییەوە راسپێردراوە بۆ نێوەندگیریی لەنێوان هەرێم و بەغدا و گفتوگۆکان بەرەوپێش چوون و لەم هەفتەیەدا رێککەوتنی کۆتایی رادەگەیەنرێت.

رۆژنامەی "الشرق الأوسط" لە راپۆرتێکدا باس لە هەوڵەکانی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە.

رۆژنامەکە بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی لە هەولێر و بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەشهەدانی ڕۆڵی ناوبژیوانی هەبووە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکومەتی هەرێم، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە و نەوت و سەرچاوەکان کە کۆسپ لە نێوان هەردوولادا دروستکردبوو.
 لە ئەنجامدا وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەکەی ڕاگرت."

بەگوێرەی سەرچاوەکان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هانی مەشهەدانی داوە بۆ ناوبژیوانی بە ئەگەری چارەسەری بەردەوام بۆ کێشەکانی نێوان هەردوولا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دۆخەکە وەک خۆی ماوەتەوە ،هەروەها یاسای نەوت و گاز کە پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە لە ماوەی پێنج دانیشتنی ڕابردوودا یاساکە دەربکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان وەفدی کوردی وەڵامی ئەرێنی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و بەو پێیەش چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ڕۆژی سێشەممەدا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی ڕابگەیەنێت کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە کە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ڕاگیراون.

More News

Most Popular

هەواڵ

سودانی و ئیبراهیم کاڵن لە بەغداد کۆبوونەوە

Mic
2025-07-08

ئەمڕۆ، سێشەممە، لەشاری بەغداد، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کۆبوویەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران.

بەپێی راگەیاندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، شاندی تورکیا جەختیان لە خواستی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو هاوکاریی زیاتر و پێشکەوتن لە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بە سودانی گەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات کرا، بە شێوەیەک کە سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی بەرزبکاتەوە".

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند شاندێکی عێراق سەردانی تورکیایان کرد، پاشان تورکیا بڕێکی زۆر ئاوی بەنداوەکانی بەردایەوە بۆ زیادکردنی بڕی ئاوی دیجلە و فورات، هەروەها بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە شاری سلێمانی مەراسیمی دانانی چەک لەلایەن چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەوەش دۆسیەیەکە تورکیا زۆر جەختی لێدەکاتەوە.