حاڵەتی "post coital dysphoria" کە لە بەشیکی خەڵکیدا ڕوودەدات و کەسەکان دوای سێکس کردن باری دەروونیان بەشێوەیەکی کاتی دەشێوێت و کەسەکە تووشی بیتاقەتییەکی کاتی و خەمۆکی دەبێت، زۆرجار کەسەکان لەم دۆخەدا دەست بەگریان دەکەن.
ئەمەش خۆی لەم چەند
هۆکارەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:
١.دڵخۆشی زۆر؛ لەوانەیە
ئەزموونی ئەوەتکردبێت کە لەکاتی ڕووداویکی خۆشدا فرمێسکت ڕشتبێت، ئەمەش هەمان دۆخە
کە لەش بەسەریدا دێت لەکاتی سێکسدا، یان ئەگەر ئەوکاتەی ئەو سێکسەت ئەنجامدا ئەگەر
ئەوە باشترین سێکست بووبێت، یان ئەگەر بۆماوەیەکی درێژ بوبێت ئەنجامت نەدابێت ئەوا
تووسی ئەم حاڵەتە دەبیت.
٢.زیادەڕەووی کردن لە سیناریۆ وڕۆڵگێران بە کەسیکی تر، هۆکاریکی ترە بۆ دروستبوونی ئەم باروودۆخە دەروونیە لەکاتی سێکسدا.
٣.وەڵامدانەوەو گۆرانکاریە بایۆلۆجیەکان؛ بەپیی زۆربەی تویژینەوەکان دەرکەوتوە کە نزیکەی سەدا ٣٢ بۆ ٤٦ ژنان ئەزموونی ئەم حآڵەتە دەکەن، تائێستاش ڕوون نیە بۆجی، بەڵام لەڕووی بایۆلۆجیەوە هۆکارەکەی دەگەڕیتەوە بۆ گۆڕان لە دەردانی هۆرمۆنەکاندا ،کە کاردەکاتە سەر هەستەرکانی کەسەکە بەجۆریک کەسەکە دەگریەنێت.
٤.ئازار لەکاتی سیکس یان دوای سێکس؛ ئەمەش هۆکاریکی ترە بۆ گریان لەدوای سیکس یان کاتی سێکس، بۆنموونە ئەگەر برین یان وشک بوونەوەی ئەندامەکانی زاوزێ، یاخود بوونی هەوکردن لە ئەندامەکانی زاوزێدا دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار.
٥.ناڕێکی حاڵەتی دەروونی؛ بوونی قەلەقی و سترێس هۆکاریکی ترن بۆ گریان لەکاتی سیکسدا، چونکە قوورسە باروودۆخی دەروونیت وەلابنێی لەکاتی سێکسدا.
٦.شەرمکردن؛ لەوانەیە بەهۆی هەندێک بابەت یان قسەی کەسانی دیکەوە دەربارەی سیکس کە بیستووتە یان بەهۆی هەندێ کیشەی نێوان خۆت و هاوسەرەکەت لەکاتی سێکسدا هەست بە شەرم بکەیت، بەهۆی ئەوەوە تووشی ئەم دۆخە دەروونیە دەبیت.
٧.بوونی ئەزموونی دەستدرێژی سێکسی هۆکاریکی ترە بۆ گریان و خەمۆکی لەکاتی ئەنجامدانی سێکس یان لە دوای سێکس، چونکە لەوانەیە هەندیک جووڵەو کردار ئەو رووداوەت بیربخەنەوە و بکەویتە ئەم حاڵەتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.