ژنێک دەپرسێت "من چەند مانگێکە هاوسەرگیریم کردوەو بەهۆی ئازارەوە لەکاتی جوتبون هەمووکات هاوسەرەکەم دەوەستێنم، چونکە توانای بەرگەگرتنی ئەو ئازارەم نییە، نامەوێ چیتر بەو ئازارەوە بتلێمەوە، دەبێت چی بکەم"
وتەیەکی زۆر هەڵە لەناو کۆمەڵگەی ئێمە هەیە، کەدەڵێن جووتبون بۆ یەکەم جار ئازار بەخشە، بەتایبەت کەچەندین ساڵی تەمەنی پێش زەواج بە عەیبە و شەرمە بەسەردەبەین و چاوەرێی یەکەم شەوی زەواجین و ئەو کاتەش بەهۆی ئەو ترسە زۆرەوە لە ئازار کەبۆمان دروست کراوە ناهێڵێت بگەین بە خۆشی.
جوتبون پیش ئەوەی کارێکی جەستەیی بێت، کارێکی نەفسییەو پێویستە بە مێشکێکی ئارام و لەسەرخۆ ئامادەی ئەو پرۆسەیە بیت و بەدەر لەوە ترس لە جوتبون گرژی لە ماسولکەکانی زێ دروست دەکات و ئەوەش هۆکارە بۆ بچوک بونەوەی کونی زی و دروستبونی ئازار، ئەو جۆرەش لە ئازار لەهەموو جوتبونیکدا دروست دەبیت ئەگەر مێشکی ژنەکە هەست بە ئارامی نەکات و هەندێک جار ئەنجامدانی جوتبینیش مەحاڵ دەکات و هەموو ئەمانەش بەهۆی نەبوونی هۆشیاری سێکسی پێش زەواج دروست دەبن و هۆکارێکن بۆ دروستبونی ئیلتهاب و تیکچونی هۆرمۆنەکان.
بۆ هەموو کێشە جەستەیی و دەرونیەکان کەرێگری لە جوتبون دەکەن چارەسەر هەیە و هەندێکی بەهۆی دەرمانەوە دەبێت و هەندێکیشی تەنها بە قسەکردن و رێنمایی دان بە ژن چارەسەر دەبێت و پێویستە لەم حاڵەتانەدا ژن بێدەنگ نەبێت و بە زوویی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات و ئەوەتان بیر بێت هەموو کاتێک چارەسەر هەیە و مەترسن لە قسەکردن لەو شتەی بیزارتان دەکات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.