هەر هەوکردنێک لە کۆئەندامی زاوزێ کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر لایەنی ژیانی کەسەکە لەڕووی سێکسەوە،بەڵام ئایا هەوکردنەکانی پەیوەست بە هەناو و پەیوەست بە کۆئەندامی هەرس چۆن و بۆچی کاریگەری دەبێت لەسەر لایەنی سێکسی و کۆئەندامی زاوزێ؟
هەندیک نەخۆشی وەک هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر کۆئەندامەکانی زاوزێ کە ناودەبڕێت بە Ulcerative colitis و جۆڕیکە لە هەوکردنە هەناویەکان،ئەم جۆرە نەخۆشیە بەم جۆرە کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆسەی سێکس:
لەڕێگەی هەوکردن و دروستبوونی برین لەناوپۆشی رێخۆلە و تەشەنەسەندنی هەوکردنەکە بەرەو کۆئەندامەکانی دیکەی پەیوەست بە زاوزێ.
خوێن بەربوون،سکچوون ،ئازار لەناو ڕیخۆڵە و دەوری کۆم.
بەکارهینانی ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرکردنی ئازاری ئەم هەوکردنە بەکاردیًن،دەبنە هۆی کەمکردنەوە وتیکژانی هۆرمۆنەکان و سێکس لای تووشبوەکە.
نەشتەرگەری کردنی ڕێخۆڵە کوێرە ڕەنگە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە دەمارەکان وهەستوەرەکانی پەیوەست بە کۆئەندامە زاوزێیەکان.
لەدەست دانی لەناکاوی کێشی لەش،زیادبوونی سترێس کاریگەری لەسەر پەیوەندیی سۆزاداری دادەنێت.
ڕێگا چارەسەریەکان و چۆنیەتی مامەڵەی تەندرووست لەگەڵ ئەم حاڵەتە:
1.پلان دابنێ، لەوکاتەی ڕۆژدا پرۆسەی سێکس ئەنجام بدە کەدۆخت باشە،بە ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکەکەت دەرمان و چارەسەری وەربگرە بۆ کێشەکانی وەک سکچوون.
2.لەگەڵ پزیشكەكەت دەربارەی نیشانەکانی وەک خوێن بەربوون،ئازار و بێتاقەتیت بەهۆی نەخۆشیەکەت،ڕێگا چارەوسەری گونجاو بەکاربێنە.
3-.ڕاستگۆبە لەگەڵ هاوسەرەکەتو دەربارەی حاڵەتەکەت و ئازارەکەت گفتوگۆبکە،هیچ شتێک و جوڵەیەک ئەنجام مەدە کە ببێتە هۆی خراپتترکردنی ئازارەکەت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.