هەموو پەیوەندییەک هەوراز و نشێوی خۆی هەیە، بەڵام کاتێک کەسێک تووشی شیزۆفرینیا دەبێت، ئەگەری ئەوە هەیە تەنانەت پەیوەندیە جێگیرەکانیش گرژی و ئاڵۆزی تێبکەوێت یان هاوسەرەکان بە تەواوی جیا ببنەوە.
د. دۆست ئۆنگور بەڕێوەبەری کلینیکی پرۆگرامی توێژینەوەی شیزۆفرینیا و نەخۆشی دوو جەمسەری لە نەخۆشخانەی ماکلین لە بێلمۆنت لە ویلایەتی ماساشوس لەئەمریكا دەڵێت: "شیزۆفرینیا وا دەکات مرۆڤەکان قورس بێت پەیوەندییەکی نزیک دروست بکەن.
زۆرجار ئەو کەسانەی کە تووشی شیزۆفرینیا بوون و هاوسەرگیریان کردووە پێش ئەوەی تووشی ئەو حاڵەتە ببن لەگەڵ هاوبەشەکەیان ئاشنابوون، بەڵام ئەو کەسانەی کە تاقانەن کە تووشی شیزۆفرینیا بوون، مەیلیان هەیە بە سینگڵ بمێننەوە.
بۆ ئەو کەسانەی کە هاوبەشەکەیان تەندروست بووە کاتێک پەیوەندییەکە دەستی پێکردووە، سەرهەڵدانی نەخۆشی شیزۆفرینیا دەتوانێت وەک شۆکێک بێت، نەخۆشییەکە دەتوانێت ڕەفتار و کەسایەتی مرۆڤ بگۆڕێت، نیشانەکانیش دەتوانن وا لە خەمخۆرترین و خۆشەویستترین تاکەکانیش پەیوەندیەکانیان سارد ببێتەوە و کێشە بکەوێتە نێوانیان.
کەواتە چۆن مامەڵە بکرێت لەگەڵ کەسانی تووشبووی شیزۆفرینیا بۆ ئەوەی پەیوەندیەکان بە بەهێزی بمێننەوە؟
1.ئەرکەکانی ناوماڵ: لەوانەیە هاوسەرەکەت کە تووشی شیزۆفرینیا بووە نەتوانێت بەڕوونی لەوە تێبگات کە چیت لێی دەوێت یان ئاماژەکانت بخوێنێتەوە لە کاتی ئەرکەکانی ناوماڵدا،بۆیە لەوانەیە پیویستی بە ئاگاداری و ڕاوێژی زیاتر هەبێت تاوەکوو بتوانن لە کارەکانی ناوماڵدا هاوبەشی یەک بکەن بە شێوازێکی درووست.
2.باری دارایی: ئەو کەسانەی کە تووشی شیزۆفرینیا دەبن لەوانەیە هەمیشە توانای کارکردنیان نەبێت،بگرە دوای ئەوەشی کە نیشانەکانیان جیگیربوو زۆرجار ناتوانن کاربکەن،بۆیە دەبێت یارمەتی لە ئاسایشی کەمئەندامان وەربگرن ئەگەر هاتوو توانای کارکردنیان نەبوو.
زۆرجار نرخی دەرمانەکانی شیزۆفرینیا بەرزە، بۆیە با پزیشکەکەت ئاگادری دۆخی دارایت بێت،تاوەکوو لە جۆری دەرمان وبڕەکەیدا ڕەچاوەی بکات.
3.ویست و ئینتیمای سێکسی: ئەو کەسانەی دەرمانی چارەسەری دەروونی وەردەگرن، یان تووشبووی شیزۆفرینیا لەوانەیە زۆر ویستی سێکسیان نەبێت، بۆیە دەتوانێت بۆ ئەوەی تووشی کێشە وگرفت نەبیت لەگەڵ هاوسەرەکەت کە شیزۆفرینیای هەیە گفتووگۆ لەگەڵ چارەسەرکارەکەی بکەیت و داوای یارمەتی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت لەگەل هاوسەرەکەت گفتوگۆبکەیت و ئەو شتانەی دەتانەوێت بەیەکتری بڵین.
4.پێکدادان لەگەل ئەندامانی خێزان: کەسانی تووشبووی شیزۆفرینیا ناتوانن بە باشی هەستەکانیان دەرببڕن،هەروەها ناتوانن بەباشی بیربکەنەوە یان توانای خۆگونجاندنیان کەمە،ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی شەروو ئاڵۆزی لەگەل ئەندامانی خێزان.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە واباشترە لەماڵەوە هەریەک لە کردارە باش و تەندرووستەکان لەگەڵ کردار وهەڵسوکەوتی نەگونجاو ئاماژە پێبدرێت بۆ ئەوەی کەمترین کێشەو پێکدادان درووست ببێت.
لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە نرخی فەرمی دەست پێدەکات و هەر گەشتیارێک سێ هەزار دۆلاری بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت.
بانكی بازرگانی عێراقی TBI بڵاوی کردووەتەوە، دوو بنکەی فرۆشتنی دۆلار لە هەر یەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەینەوە، تێیدا خزمەتگوزاری پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پێشکەش دەکەن، بەڵام پێویستە پێشوەختە هەر گەشتیارێک پارەی دیناری بە شێوەی کاش لە یەکێک لە بانک و لقەکانی بانکی بازرگانی عێراقی لە پارێزگاکانی موسڵ، هەولێر، سلێمانی، دهۆک دابنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکانی پێدانی دۆلار لە سبەی یەکشەممە بەرواری لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بەکار دەبن، بە شێوەی حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.