ئەرجەنتین دەستی بەسەر فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئێرانیدا گرتووە، کارمەندە فڕۆکەوانیەکانیشی دەستبەسەرکراون.
نزیکەی هەفتەیەکە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری بۆینگ ٧٤٧ لە ئەرجەنتین، لەلایەن ئەرجەنتینەوە دەستیبەسەرداگیراوە، هاوكات دادگای ئەو وڵاتە فەرمانی دەستگیركردنی چەند کارمەندێکی ئێرانی فڕۆكەكەی داوە و گەشتەكەی راگرتووە.
ئەنیبال فێرناندێز وەزیری ئاسایشی ئەرجەنتین دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی زانیاری لە "ڕێکخراوە بیانییەکان" وەرگرتووە کە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕەنگە بەشێک لە تیمەکانی فڕۆکەوانی لەگەڵ سوپای پاسداران پەیوەندییان هەبێت.
لەبەرامبەر ئەوەشدا بەرپرسانی ئێران هەفتەیەک دوای دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکە بارهەڵگرەکە لە ئەرجەنتین ڕایانگەیاند کە هێڵی ئاسمانی ماهان ساڵێک لەمەوبەر فڕۆکەکەی بە ڤەنزوێلا فرۆشتووە.
وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگەیاند: ئهم ههنگاوهی ئهرجهنتین بهشێکە له ههڵمهتێکی "پڕوپاگهنده"ی دژ به تاران له حاڵێکدا گرژییهکان لهگهڵ وڵاتانی ڕۆژاوایی سهبارهت به وتووێژهکان بۆ بوژاندنهوهی ڕێککهوتنی ئهتۆمی ساڵی 2015 ههیه.
بەڵام ئێستا دادوەرێکی ئەرجەنتینی بڕیاریدا ڤیزەی پێنج ئێرانی لەناو فڕۆکەکەدا بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ڕابگیرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، وە ١٤ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی ڤەنزوێلی ئازاد کران.
تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو فڕۆکەیە لە لیستی ئەو فڕۆکە ئێرانیانەدایە کە ئەمریکا سزای لەسەر داوە یاخودنا.
پێشتر لە ساڵی 2011 و لە هەمان کاتدا کە شەڕی ناوخۆی سوریا هەڵگیرسا، ئەمریکا هێڵی ئاسمانی ماهانی بە هاوکاریکردنی سوپای قودسی سوپای پاسداران تۆمەتبار کرد، دیسان لە ساڵی 2019 دا ئەو هێڵە ئاسمانیەی بە "هەڵگرتنی مووشەک و کەلوپەلی ئەتۆمی تۆمەتباركرا.
لە
قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی
- MIC
ژیلان
محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی
دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان
لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی
پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام
پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری
ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت،
بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی
بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی
روویداوە.
هێشتا
بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە
ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی
زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد
هەبوون.
تائێستا
نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا
بووە.
ساڵانە
لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن،
ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە
لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی
وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران
بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی
خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.