لەکاتێکدا زۆربەی ئەو کەسانەی دەچنە ژیانی هاوسەرگیریەوە،
ڕاستەوخۆ دوای چەندڕۆژیک لە هاوسەرگیری دەچنە مانگی هەنگوینی، بەڵام ئێستا ئەم نەریتە
خەریکە لەلایەن بەشێک لەهاوسەرانەوە کاڵدەبێتەوە ومانگی هەنگوینی دوادەخەن بۆ چەند
مانگێک.
ماڵپەڕی برایت ساید چەندین هۆکاری قایلکەر دەخاتە بەردەم
هاوسەران بۆ ئەوەی کە مانگی هەنگوینیەکان دوابخەن.
١.پارەیەکی زۆرتر:
ئاهەنگی هاوسەرگیری یەکێکە لەو ڕێوڕەسمانەی
کە تێچویەکی زۆری تێدەچێت، هەربۆیە باشتر وایە ڕاستەوخۆ دوای ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت
نەچیت بۆ مانگی هەنگوینی بەمەش دەتوانیت پارەیەکی زۆرتر کۆبکەیتەوە و چێژ لە مانگی
هەنگوینیەکەت وەربگریت.
٢.کاتی زیاتر: ئەگەر
ڕاستەوخۆ لەدوای هاوسەرگیریەکەت بڕۆیت بۆ مانگی هەنگوینی ئەوا کاتێکی کەمت لەبەردەست
ئەبێت، بۆیە باشتر وایە دوای بخەیت بۆ چەند مانگێک یان لەگەڵ پشوی هاوینەکەت ڕێکی
بخەیت تاوەکوو کاتێکی زیاترت لەبەردەست بێت.
٣.پلانێکی باش بەبێ
قەلەقی و سترێس: پێویست ناکات فشارێکی زۆر لەخۆت بکەیت بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی
کورتدا پلانێکی زۆر دابنێیت، لەبەر ئەوە مانگی هەنگوینیەکەت دوابخەیت بۆ ماوەیەکی
درێژتر ئەوا دەتوانیت پلانێکی باش وبەبێ سترێس دابنێیت بۆ مانگیی هەنگوینیەکەت.
٤.شتێکی خۆشت دەبێت
چاوەڕێی بکەیت: واباشترە مانگە هەنگوینیەکەت دوابخەیت بۆ ئەوەی مەودایەک لەنێوان
هاوسەرگیریەکەت بکەیت، لەگەڵ مانگە هەنگوینیەکەت بۆ ئەوەی شتێکی خۆشت هەبێت چاوەڕێی
بکەیت وچێژی لێببینیت.
٥. هاوڕێ و خێزان:
کاتتت دەبێت بۆ ئەوەی دوای ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەت لەگەڵ خێزان وهاوڕێکانت کاتێکی
تایبەت بەسەربەرن بەیەکەوە.
چارەنووسی موچە لە
دادگای باڵای فیدراڵی دەکەوێتە بەردەم دوو ئەگەرەوە، ئەندامێکی دادگاکە دەڵێت،
دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانیش دادگاکە دەتوانێت فەرمانسالاری دەربکات.
بڕیار بوو ئەمڕۆ
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق فەرمانسالاری لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان دەربکات، بەڵام شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگاکە نامەی
دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد.
پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو شەش ئەندامی
دادگای باڵای فیدراڵیی لە فەریزەی حەج گەڕانەوە و کاروباری دادگاکە دەستیان
پێکردەوە بۆ بەلاداخستنی سکاڵا دەستورییەکان، بەتایبەتی بابەتی موچە و رێکەوتنی بڕیاردان
لە چارەنوسی دورگەی خور عەبدوڵا کە دەکەوێتە کۆتایی شەتولعەرەب و سەرەتای کەنداوی
فارس کە بابەتێکی کێشەلەسەری نێوان کوەیت و عێراقە.
پێشکەشكردنی نامەی
دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی، پرسی مووچەی خستە بەردەم دوو ئەگەری
پێچەوانەوە.
ئەندامێکی دادگای
فیدراڵی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای Micـی راگەیاند، زۆرینەی دادوەران لەسەر
پرسی مووچە بۆچوونی خۆیان پێشكەشی دادگا کردووە، بەڵام بەشێک لە ئەندامان
بۆچوونەکانیان نەناردووە.
بەپێی یاسای ژمارە
30 ساڵی 2005، دادگای فیدراڵی پێكدێت لە سەرۆك و هەشت ئەندام، وەک ئەو ئەندامەی
دادگاکە وتی،" تەنها کێشەکە ئەوە نەبووە کە بەشێک لە دادوەەرەکان
بۆچونەکانیان بە دادگا نەداوە، بەڵکو رێژەی یاسایی ئەندامانیش ئامادەنەبوون".
دادوەرەکان بە شێوەی
نهێنی بۆچوونەکانیان پێشکەشی دادگا کردووە، بۆیە روون نییە بۆچوونی دادوەران لەسەر
پرسی مووچە چی بووە، ئەندامێکی دیکەی دادگاکە بە دیجیتاڵ میدیای Micـی وت،" ئەگەر هەموو ئەندامان بۆچوونەکانیان پێشكەشی دادگا
کردبێت، دادگا دەتوانێت لەسەر پرسی مووچە فەرمانسالاریی دەربکات".
تەنها پێشکەشکردنی
بۆچوونەکان بەس نییە بۆ دەرکردنی فەرمانسالای، بەڵکو وەک ئەو ئەندامەی دادگای فیدراڵی
وتی،" یەکخستنی بۆچوونی دادوەرەکان گرنگە، چونکە ئەگەر بۆچوونەکان یەک نەبن
دادگا پێویستی بە کۆبونەوەیەکە تا هەموو بۆچوونەکان یەکبخات".
رێکارەکانی دادگاکە
وایکردووە ئێستا پرسی مووچە لە نێوان دوو ئەگەردا بێت، ئەگەر هەموو دادوەرەکان
بۆچوونەکانیان لەسەر مووچە پێشکەش کردبێت و بۆچوونی جیاواز نەبێت بۆ دەرکردنی
فەرمانسالاری ئەوە دادگاکە دەتوانێت پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.
ئەگەری دووەم،
راستەوخۆ پێچەوانەی یەکەمە و دۆسیەکە لە دادگاکە دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی دادگای
فیدراڵی چارەنووسی ئەو دادوەرانە یەکلایی دەکاتەوە کە نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان
پێشکەشکردووە کە کاتێکی درێژی دەوێت لەسەر داخوازییەکەیان بڕیاربدرێت و
پەسەندبکرێت.
بەگشتی لە کۆی 12
ئەندامی (هەمیشەیی و یەدەگ) 9 ئەندام دەستنیان لەکارکێشاوەتەوە و کاروباری دادگاکە
رادەوەستێت تا ئەوکاتەی سەرۆککۆمار دەستلەکارکێشانەوەکەیان پەسەند دەکات، بە
پێچەوانەوە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی کاروبارەکانیان.
چەند هۆکارێک بۆ
دەستلەکارکێشانەوەی دادوەران هەن،کە بەپێی زانیارییەکان ناکۆکی گەورە لەنێوان
ئەندامانی دادگاکە و حاکم جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق
دروستبووە لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەبردنی دادگاکە.