هەواڵ

پێنجەم خانەنشین لەهەرێمی كوردستان لەسەرەی وەرگرتنی مووچەكەیدا گیانی لەدەستدا

Mic
2022-08-14

لەهەرێمی كوردستان بەردەوام خانەنشینان زەحمەتی دەبینن لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیاندا، سەرەیەكی درێژ دەبەستن بۆ وەرگرتنی مووچەیەكی كەم، زۆرجاریش لەكاتی وەرگرتنی مووچەكەیاندا تەندروستییان تێكدەچێت یاخود گیان لەدەست دەدەن.
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر و لەبەردەم بانكی قەڵا خانەنشینێكی دیكە كە كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانە گیانی لەدەستدا، مەسعود مەلا شاکر ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی وەرگرتنی خانەنشینییەکەی لەبەردەم بانقی قەڵا گیانیلەدەستدا، مەسعود خەڵکی هەولێرە و کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانە، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە و کارگێڕی ناوچەی خاك و بەرپرسی ڕێکخراوی گوێڕی پارتی بووە.
لەبارەی گیان لەدەستدانی ئەو خانەنشینە شیرین ئەحمەد بەڕێوەبەری بانكی قەڵا رایگەیاند: خانەنشینان خۆیان پێیان خۆشە ئەو رۆژەی مووچە دابەشدەکرێت زوو ئامادەبن ئەگینا تا مانگێک دەتوانن مووچە وەربگرن.
وتیشی: لەكاتی دەوام گیانی لەدەستنەداوە، ئەو خانەنشینە كاتژمێر پێنج و 15 خولەك گیانی لەدەستداوە و نەخۆشی هەیە و بەپێ هاتووە بۆ وەرگرتنی مووچەكەی و خۆشی كاتێك چووەتە نەخۆشخانە وتوویانە كە نەخۆشە.
خانەنشینان لەهەرێمی كوردستان بەردەوام كێشەی وەرگرتنی مووچەیان هەیە و تائێستا كێشەكەیان چارەسەر نەكراوە، بە تەمەنێكی زۆرەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا دەوەستن بەڵام زۆركات ئەو رۆژە وەریناگرن كە دەبێت وەریبگرن.
لەهەرێمی كوردستان تائێستا پێنج خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لەدەستداوە، كە سیانیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوون، ئەمڕۆش لەسلێمانی بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبوو خانەنشینانی مەدەنی مووچەیان پێبدرێت بەڵام كاتێك خانەنشینان چوون بۆ وەرگرتنی مووچەكەیان پێیان وتراوە پارە نیە و فەرمانیان پێنەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە.
زیاتر لەساڵێكە كێشەی وەرگرتنی مووچە بۆ خانەنشینان و بەشێك لەوەزارەتەكان دروستبووە، هۆكارەكەش نەبوونی پارەیە لەبانكەكان.

More News

Most Popular

هەواڵ

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا

Mic
2024-04-25

لە قەڵادزێ بەڕێکەوت و لە فەرەنسا خنکا
سلێمانی - MIC
ژیلان محەمەد ئەمین، کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵە و یەکێکە لە قوربانییەکانی رووداوەکەی دوێنێ سێشەممەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا.
ژیلان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا و یەکێک بووە لەو 100 سەرنشینەی کە لەناو بەلەمێکی پەڕینەوەدابوون لە فەرەنساوە بۆ بەریانیا.
بەڵام پێش گەیشتنیان چەند کەسێک دەکەونە ناو ئاوەکەوەو دەخنکێن کە یەکێکیان ژینایە.
زانیاری ئەوە هەیە، رووداوەکە بەهۆی زۆری ژمارەی سەرنشینانی سەر بەلەمەکەوە بوبێت، بەتایبەت کاتێک کە بەلەمەکە کەوتوەتە ڕێ، ژمارەیەک کۆچبەری ئەفریقیش لەڕێگەی بەکارهێنانی فشارەوە چونەتە ناو بەلەمەکەوە و هەندێکیش دەڵێن شەڕ و ئاڵۆزی روویداوە.
هێشتا بەتەواوی هۆکاری خنکانی ژیلان و ئەوانی دیکە نییە، روونیش نییە کە ئاخۆ جگە لە ژیلان لەناو خنکاوەکاندا کوردی دیکە هەیە یان نا، بەڵام ئەوەی دەزانرێت کە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکانی سەر بەلەمەکە عێراقی بوون و لەناو عێراقیەکانیشدا ژمارەیەک کورد هەبوون.
تائێستا نازانرێت کە ئاخۆ ژیلان محەمەد بەتەنها کۆچیکردوە یان خزم و کەسوکاری لەگەڵدا بووە.
ساڵانە لەکاتی پەڕێنەوەی کۆچبەران لەنێوان فەرەنسا بۆ بەریتانیا دەیان کۆچبەر دەخنکێن، ئەوەش لەپێناو گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە و مافی بەدەستهێنانی مانەوەیان.
هەرچەندە لەچەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی وڵاتەکەی بۆ رواندا پەسەند کرد ئەوەش وەک هەولیک بۆ رێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆچبەران بە یەکێک لە وڵاتە دڵخوازەکەی خۆیان دەزانن بۆ مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەری.