هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی دوو پیاو دەستگیردەكات كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیان لەژنێك كردووە

Mic
2022-09-21

پۆلیسی سلێمانى لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەڕەشەی‌ بڵاوكردنەوەی‌ وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیان لەژنێك كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: دوای‌ ئەوەی‌ ژنێك لەبنكەی پۆلیسی سیتەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی‌ بڵاوكردنەوەی‌ وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەكانی‌ لێدەكەن، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە دەستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی لەڕوونكردنەوەكەدا دەشڵێت: هەردوو تۆمەتبار (و، ن، ر) لەدایكبووی‌ 1997 و (هـ، ج، ج) لەدایكبووی‌ 1992 لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ (2) لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

More News

Most Popular

هەواڵ

ڤیدیۆی ناو زیندانەکانی عێراق وەزارەتی داد رووگیردەکات

Mic
2025-05-10


لەناو زیندانەکانی عێراقەوە ڤیدیۆی توندوتیژییەکانی تاوانباران بڵاودەبنەوە کە بەبێ ئاگاداریی ئیدارەی گرتووخانەکان، دەستدرێژیی دەکەنە سەر یەکتریی و بە مۆبایل وێنەی دەگرن و پاشان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکەنەوە.

کەسێک ناوی "باسمی نەجەف"ە، تاکێک پێڵاوی بەدەستەوەیە و دەیکێشێت بە شان و ملی زیندانییەکانی دیکەدا لە گرتووخانەی تاجی و بەجوێن و قسەی ناشرین سوکایەتییان پيدەکات.

ڤیدیۆکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگێک لەمەوبەر، کاتێک تۆمارکراوە کە توانراوە ئەو کەسە دەستگیربکرێت کە ویستویەتی ماددەی هۆشبەر بگەیەنێتە دەستی زیندانییەکان.

بەڕێوەبەرێتی چاکسازییەکان عێراق، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لەکاتی خۆیدا روداوەکەیان بینیوە و سزای یاسایی ئەو کەسانەش دراوە کە مۆبایل و کەرەستەکانی بەنهێنی گەیاندووەتە دەستی زیندانییەکان.

هەروەها لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا، زیندانییەکان بەشێوەیەکی نائاکاریی پاڵکەوتوون و وا دەردەکەوێت کە سوکایەتی بە کەسێتیی یەکتریی دەکەن.

دیمەنەکان زۆر بەخێرایی بون بە ترێند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وەزارەتی دادی عێراقی ناچارکرد روونکردنەوە لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.

وەزارەتی داد، کە وەزیرەکەی کوردە و ناوی خالید شوانییە، ئەگەرچی ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە دیمەنەکان لە زیندانەکاندا تۆمارکراون، بەڵام جەخت لەوە دەکەنەوە کە "زۆرینەی ئەو ڤیدیۆیانە کۆنن".

سەبارەت بە ڤیدیۆ تازەکانیش وەزارەتەکە دەڵێت: "دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی داد، 300٪ی زیندانەکانی عێراق پڕبون لە سزادراو، بە واتایەکی دیکە زیندانەکان سێهێندەی توانای ئاسایی خۆیان سزادراویان تێدا گلدراوەتەوە.