چەند رۆژێکە، ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بڵاوبووەتەوە و ناونیشانی جیاجیای لەخۆی گرتووە و کراوەتە هۆکاری دیاردەی خۆڵبارین، زۆرجار لە کوردستان و عێراق
بەتایبەتیی بەدی دەکرێت.
ڤیدیۆکە کواڵێتییەکەی
زۆر خراپە و دەبینرێت کە لە رێگەی چەند تراکتۆرێکەوە و بە ئامێرێکی تایبەت خۆڵ
دەکرێت بە ئاسماندا و شەپۆلێکی تەپوتۆزی چڕ دروست دەکرێت.
یەکێک لە پەیجەکان نوسیویەتی،
لە وڵاتی سعودیەوە بەم شێوەیە شەپۆلی خۆڵبارین ئاڕاستەی عێراق دەکرێت بۆئەوەی
زیانی ژینگەیی و سروشتی دروستبکەن.
یەکێکی دیکە نوسیویەتی،
بازرگانە گەورەکانی مادەی هۆشبەر و چەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم دیاردەیە دروست
دەکەن بۆئەوەی لەنێوان سنورەکاندا کارە یاساغەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.
پەیجێکی دیکە نوسیویەتی
بڕوانن مرۆڤ چۆن خۆی هۆکاری دیاردەی خۆڵبارینە.
ڤیدیۆکە هێندە بەخێرایی
بڵاوبووەتەوە تەنانەت لە وڵاتی ئیسپانیاش خەڵکی ئەفەریقا بە هۆکاری ناردنی
خۆڵبارین تۆمەتبارکراون.
تیمی مایک، بەدواداچوونی بۆ سەرچاوەی هەواڵ و
ڤیدیۆکە کرد، دەرکەوت ئەو ڤیدیۆیە فەیک نیوز و هەواڵی ساختە و چەواشەکاریی بووە.
سەرچاوەی ڤیدیۆکە لە
ساڵی 2018 بڵاوکراوەتەوە و بەشێکە لە داهێنانێکی جوتیارانی بەرازیل، بە مەبەستی خێراترکردنی
پرۆسەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، ئەوەش لەڕيگەی دورینەوەی دانەوێڵە لەناو خودی
کێڵگەکە و لە شوێنی خۆیدا، پاشان هاتنی هەباشەی گەورە بۆ جیاکردنەوەی دانەوێڵەکە
لە پوش و پاشماوەکەی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.