حكومەتی
هەرێمی كوردستان لەڕاگرتنی سیستەمی شۆڤاژ پەشیمان بوەوە، لەرێنماییەكی نوێدا پارێزگاری
هەولێر رایگەیاندووە کۆمپانیاکانی دانانی سیستەمی غاز لە هەرێمی کوردستان ناتوانن
کاربکەن، تاوەکو مۆڵەتەکانیان بەگوێرەی رێنماییە نوێیەکانی بەرگریی شارستانی نوێ
نەکەنەوە.
لە
کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر و خاوەنی کۆمپانیاکان سێ هۆکار دیاریکراون بۆ روودانی
تەقینەوە لە سیستەمی غازی شل، ئەوانیش کوالێتیی غازەکە، خراپ بەکارهێنانی سیستەمەکە
لەلایەن خەڵک و خراپیی دانانی سیستەمەکە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بەبێ ئەوەی بڕیار
بدرێت هیچ كۆمپانیایەك سزابدرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری
هەولێر رایگەیاند: بەگوێرەی رێنمایی ژمارە
یەکی ساڵی 2020، هەروەها بەگوێرەی یاسای ژمارە 6ی 2009ی وەزارەتی ناوخۆ، دەبێت ئەو
کۆمپانیایانە لە وەزارەتی ناوخۆ تۆماربکرێن.
بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نوێ،
ماوەی مانگێک بۆ کۆمپانیاکان دیاریکراوە، کۆمپانیاکانی دانانی سیستەمی غاز هەموو
ئامادەییەکیان پێشانداوە بۆ کارکردن لەژێر چاودێریی بەردەوامی حکومەت و بەرگریی
شارستانی، بەڵام ئەوانیش قسەی خۆیان هەیە و داوای هاوکاری لە حکومەت دەکەن.
وەك
كۆمپانیاكان دەڵێن، دەبێت حکومەت لێپێچینەوە بکات و کۆتایی بە کارکردنی ئەو کۆمپانیا
و سەنتەرانە بهێنێت، کە بەبێ مۆڵەت بەهەڕەمەکی و کەلوپەلی کوالێتیی نزم سیستەمەکە
دادەنێن.
بەشێك لەو كۆمپانیایانە دەڵێن
کێشەیان لەگەڵ ئەو کەسانە هەیە کە بە وەستای گەڕۆک و بێ مۆڵەت ناسراون و کاری سیستەمی
شۆفاژ و غاز دەکەن.
دوای رووداوی تەقینەوەی
دوو سیستەمی شۆفاژ و غازی شل لە سلێمانی و دهۆک، کە 21 گیانلەدەستدان و 44 برینداری
لێکەوتەوە، ئێستا کۆمپانیاکان رۆژانە بە سەدان پەیوەندییان پێوەدەکرێت، بۆ خزمەتگوزاری
چاودێریکردنی سیستەمەکانیان.
بەپێی بەدواداچوونەكان دەركەوتووە
كۆمپانیا هەیە پێنج ساڵە سیستەمی غازی شلی بۆ ماڵان داناوە و تائێستا چێكی نەكردووەتەوە.
لە
هەرێمی کوردستان نزیکەی 60 کۆمپانیا، سەنتەر و شوێنی دانانی سیستەمی غازی شل هەن،
كە 33 یان لەپارێزگای سلێمانی و 15 یان لەهەولێرن ئەوانی دیكەش لەدهۆك.
لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی لە یەکەم هەنگاوییان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن نەگەیشتنە ئەنجام، داهاتووی هاوپەیمانێتییەکە و سەرۆکەکەی دوو لە گرفتە سەرەکییەکانن.
نەوەی نوێ، یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگهری، بەرەی گەل، ڕهوتی هەڵویست، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی کە لە ناویاندا یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان هەیە، سەرقاڵی دروستکردنی لیستێکی هاوبەشن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ئەو لایەنانە تا ئێستا دوو کۆبونەوەی فروانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک و تاکە خاڵی رێککەوتنیان ئەوەیە کە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت.
عهبدولستار مهجید، ئهندامی شاندی كۆمهڵی دادگهری كوردستان دوای کۆوبونەوەی دووەمیان لە کۆنگرەیەکی رۆنامەنووسیدا ڕایگهیاند، هێشتا لهسهر هیچ پرسێك رێكنهكهوتون ئهوهی كراوه گفتوگۆیه و ئومێد دهكهن سبهینێ كه جارێكی دیكه كۆبونهوه، بگهنه ڕێكهوتن.
ئامانجی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دروستكردنی هاوپهیمانێتیهكه بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق، بەڵام وەک ئەندامەکەی شاندی کۆمەڵ وتی،" جارێ بڕیار نەدراوە كه ئایا هاوپەیمانێتییەکە تەنها لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەبێت یان لە هەرێمی کوردستانیش".
سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە و داهاتووی هاوپەیمانێتیەکە یەکێکە لە گرفتەکانی بەردەم لایەنەکان بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەش، د. رێبوار كهریم، ئهندامی شاندی ڕهوتی ههڵوێست به ڕۆژنامهنوسانی وت، "گرفتێكی دیاریكراو نیه، بهڵام ههندێك پرسیار ههیه، ئێمه پرسیارمان ههیه بهتایبهتی بۆ قۆناغی دوای ههڵبژاردن، كه ئایا چی دهكرێت لهدوای ههڵبژاردن؟".
ئامانجی دروستکردنی ئەو بەرەیە لەلایەن حزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتییەوە، بە دەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، چونکە ئەو یاسایەی هەڵبژاردنەکەی پێ ئەنجام دەدرێت لە بەرژوەندی لایەنە بچوکەکان نییە.
بەپێی خشتەی کارەکانی کۆمسیۆن، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان تا 14ـی ئایار بەردەوام دەبێت، بۆیە دەبێت ئەو لایەنانە تا ئەو کاتە بگەنە رێککەوتن.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2004ـەوە، سیستمى یەک بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاکانە چوار هەڵبژاردندا پەیڕەوکرا، لە کاتێکدا دوایین هەڵبژاردنى ساڵی 2021 بەپێی سیستمى فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری کرا.