لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی لە یەکەم هەنگاوییان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن نەگەیشتنە ئەنجام، داهاتووی هاوپەیمانێتییەکە و سەرۆکەکەی دوو لە گرفتە سەرەکییەکانن.
نەوەی نوێ، یەكگرتوی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگهری، بەرەی گەل، ڕهوتی هەڵویست، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی کە لە ناویاندا یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووتری پەرلەمان هەیە، سەرقاڵی دروستکردنی لیستێکی هاوبەشن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ئەو لایەنانە تا ئێستا دوو کۆبونەوەی فروانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک و تاکە خاڵی رێککەوتنیان ئەوەیە کە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت.
عهبدولستار مهجید، ئهندامی شاندی كۆمهڵی دادگهری كوردستان دوای کۆوبونەوەی دووەمیان لە کۆنگرەیەکی رۆنامەنووسیدا ڕایگهیاند، هێشتا لهسهر هیچ پرسێك رێكنهكهوتون ئهوهی كراوه گفتوگۆیه و ئومێد دهكهن سبهینێ كه جارێكی دیكه كۆبونهوه، بگهنه ڕێكهوتن.
ئامانجی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دروستكردنی هاوپهیمانێتیهكه بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق، بەڵام وەک ئەندامەکەی شاندی کۆمەڵ وتی،" جارێ بڕیار نەدراوە كه ئایا هاوپەیمانێتییەکە تەنها لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەبێت یان لە هەرێمی کوردستانیش".
سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە و داهاتووی هاوپەیمانێتیەکە یەکێکە لە گرفتەکانی بەردەم لایەنەکان بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەش، د. رێبوار كهریم، ئهندامی شاندی ڕهوتی ههڵوێست به ڕۆژنامهنوسانی وت، "گرفتێكی دیاریكراو نیه، بهڵام ههندێك پرسیار ههیه، ئێمه پرسیارمان ههیه بهتایبهتی بۆ قۆناغی دوای ههڵبژاردن، كه ئایا چی دهكرێت لهدوای ههڵبژاردن؟".
ئامانجی دروستکردنی ئەو بەرەیە لەلایەن حزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتییەوە، بە دەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، چونکە ئەو یاسایەی هەڵبژاردنەکەی پێ ئەنجام دەدرێت لە بەرژوەندی لایەنە بچوکەکان نییە.
بەپێی خشتەی کارەکانی کۆمسیۆن، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانێتییەکان تا 14ـی ئایار بەردەوام دەبێت، بۆیە دەبێت ئەو لایەنانە تا ئەو کاتە بگەنە رێککەوتن.
هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن لە دوای ساڵی 2004ـەوە، سیستمى یەک بازنەیی و دواتر فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاکانە چوار هەڵبژاردندا پەیڕەوکرا، لە کاتێکدا دوایین هەڵبژاردنى ساڵی 2021 بەپێی سیستمى فرە بازنەیی ئەنجامدرا و عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاری کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق راپۆرتێکی لەسەر ئەو داهاتانە رادەستی
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کردووە، کە حکومەتی هەرێم لە دوو ساڵ و چوار مانگدا دەستیکەوتووە،
بەپێی راپۆرتەکە، هەرێم 16 ترلیۆن دینار
زیاتری لە پشکی خۆی وەرگرتووە.
رۆژی 3ـى حوزەیران، فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق
سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كرد، سەردانەکە تایبەتبوو بە
قسەکردن لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی
كوردستان.
بەپێی ئەو راپۆرتەی سودانی، کۆی ئەو داهاتەی هەرێم لە لە
2023-2024- نیسانی 2025 دەستیکەوتووە زیاترە لە 41 ترلیۆن و 516 ملیار و 842 ملیۆن
دینار، لە کاتێکدا پشکی هەرێم بە پێی یاسای بودجە لەو دوو سڵ و سێ مانگەدا، نزیکەی
26 ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە.
هەرێم لەو دوو ساڵ و سێ مانگەدا، زیاتر لە شەش ترلیۆن و
275 ملیار و 240 ملیۆن دینار، داهاتی نەوتی دەستکەوتووە، 10 ترلیۆن و 522 ملیار و
690 ملیۆن دینار، داهاتی نانەوتی دەستکەوتووە، بڕی دوو ترلیۆن و 607 ملیار دیناری
لە بانکی بازرگانی عێراق و بانکە حکومییەکان قەرز کردووە.
وەک لە
راپۆرتەکەداهاتووە، لە حکومەتی فیدراڵییەوە
زیاتر لە 18 ترلیۆن و ملیارێک و 838 ملیۆن دینار، بۆ هەرێم نێردراوە، لە ئەنجامدا 16 ترلیۆن و 511 ملیار دینار لە ئەستۆی حکومەتی
هەرێم ماوەتەوە.