شاسوار عەبدلواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنووسانی كرد، لەوتەیەكیشدا تیدا پشتیوانی خۆی بۆ میدیا و میدیای ئازاد و ئازادی كاری راگەیاندنكرد.
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕوو: لەهەڵبژاردنی داهاتوودا موفاجەئەی گەورە روودەدات، ئێمە وەك نەوەی نوێ لەهەڵبژاردنی داهاتوودا موفاجەئە دەكەین.
لەسەردانەكەیدا بۆ سەنتەری میترۆ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سوپاسی میترۆی كرد كە بەردەوام پاڵپشتی میدیاو میدیاكارەكانن و چاودێرن بەسەر رەوشی ئازادی كاری میدیاوە.
سەردانەكەی شاسوار عەبدولواحید بۆ سەنتەری میترۆ لەكاتێكدایە، چەندین پێشێلكاری بەرامبەر ئازادی رۆژنامەوانی لەهەرێم بەردەوام ئەنجام دەدرێت و دوێنێش سەندیكای رۆژنامەنوسان رایگەیاند رۆژنامەنوسان لەمەترسیدان، سەنتەری میترۆش رایگەیاند رۆژنامەنوسێك لەسەر بەڕێوەبردنی پەیجێكی نەناسراو لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە بەبێ ئاگاداركردنەوە لەسلێمانی دەستگیركراوە.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تایبەتی ئەفریقا کەسانێک هەن
بەدەست برسێتی زۆرەوە دەناڵێنن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زانایان بەدوای زۆر چارەسەردا
گەڕاون هەرچەنە حکومەتی ئەو وڵاتە لە ڕێگەی دابەشکردنی حەب و کەپسول و تەواوکەری
خۆراکیەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی داوە،
بەڵام
نەیانتوانی جڵەوی بارودۆخەکە بکەن بەڵام کۆمپانیای "ویلبەرفۆرس "لە
ئۆگاندا هەستان بە دروستکردنی جۆرە مۆزێکی تایبەت بە ناوی “SUPER BANANA” کە لە ڕووی جیناتەوە گۆڕانکاری تێداکراوە بە جۆرێک ژمارەیەکی زۆر
ڤیتامینی تێدایە بە بەراورد بە مۆزی ئاسایی، بە تایبەت ڤیتامین A و ماددە خۆراکیە گرنگەکان بیرۆکەی دامەزراندنی
ئەم کۆمپانیایە دروستکردنی SUPER
BANANA هی
پیاوێک بوو بە ناوی Wilberforce ، کە بەدەست برسێتیەوە دەیناڵاند دایک و باوکی توانیان چارەسەری
بکەن بەڵام زۆرینەی هاوڕێکانیان گیانیان لەدەستدا ئەو نەیتوانی چیتر بەرگەی مردنی
ئەو هەموو کەسە بگرێت و بۆیە بڕیاریدا بیر لە ڕێگە چارەیەک بکاتەوە و بەو جۆرە super banana ەی داهێنا،
ئەم مۆزە لە کۆمەڵێک تاقیگەی
کشتوکاڵی لە ئۆگاندا بەرهەمدەهێنرێت بەو پێێەی یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانە
ژمارەریەکی زۆری منداڵ بەهۆی کەمی ڤیتامین A گیان لەدەست دەدەن یاخود لەگەشە دوادەکەون وبە ئاسانی نەخۆش دەکەون بەهۆی ئەم مۆزەوە توانرا ژیانی
چەندین کەسی برسی و هەژار ڕزگار بکرێت و لە ئیستدا چەندین منداڵ نە گەشەیان
دەوەستێت نە بەهۆی کەم خۆراکیەوە دەمرن.