هەواڵ

عێراق داوای لێبوردنی لە عومان كرد، چی بەسەر بەشێك لەجەماوەری ئەو وڵاتە هاتووە؟

Mic
2023-01-22

یەكێتی تۆپی پێی عێراق داوای لێبووردنی لە جەماوەری عومان كرد، بەهۆی ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەیاری كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداو درەنگ رێگەیان پێدراوە بچنە ناو یاریگاكەوە.
یەكێتی تۆپیی پێی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەیاری كۆتایی پاڵەوانێتی كەنداو بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لەیاریگای بەسرە، جەماوەری عومان درەنگ هاتوونەتە ناو یاریگا، داوای لێبوردن دەكەین و زۆربەداخین.
یەكێتی تۆپی پێی عێراق هاوكات سوپاسی جەماوەری عومان دەكات كە هاوكار بوون لەوەی یاری كۆتایی بەسەركەوتوویی بەڕێوەبچێت و هاوكاری عێراقیشیان كردووە لەڕێكخستنی پاڵەوانێتیەكە.
لەیاری كۆتایی نێوان عێراق و عومان كە بەسەركەوتنی عێراق كۆتایی هات لە پاڵەوانێتی كەنداو، نزیكەی 80 هەزار هاندەری عێراقی لەیاریگای بەسرە بوون، بەوهۆیەوە قەرەباڵغییەكی زۆر دروستبوو و چەند كەسێكیش گیانیان لەدەستدا.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.