تەندروستی

کاریگەری دەنگەکان لەسەر گوێ

Mic
2024-02-07

ئێمە چۆن دەبیستین؟

بیستن پشت دەبەستێت بە زنجیرەیەک هەنگاوی ئاڵۆز کە شەپۆلی دەنگ لە هەوادا دەگۆڕێت بۆ ئاماژەی کارەبایی، دواتر دەماری بیستن دەنگەکان بۆ مێشک دەنێرێت و مێشکیش ڕاڤە و لێکدانەوەیان بۆ دەکات.
١- شەپۆلەکانی دەنگ دەچنە گوێی دەرەوە و بە ڕێڕەوی تەسکدا دەڕۆن کە پێی دەوترێت کەناڵی گوێ، کە بەرەوە تەپڵە پەردە دەڕوات.
٢- شەپۆلەکانی دەنگ گوێچکە دەلەرێننەوە و ئەم لەرانەوەیەش بۆ سێ ئێسکی بچووک دەڕوات لە گوێی ناوەڕاست کە چەکوش و دەزگا و ئاوزەنگە.
٣- ئێسکەکانی گوێ لەرزینی دەنگەکە زیاد دەکەن و دواتر دەینێرن بۆ گوێی ناوەوە کە پڕە لە شلەی تایبەت ئەرکی بیستنی دەنگەکانە و گۆڕینیەتی بۆ شەپۆلی کارەبایی و ناردنیانە بۆ مێشک لە ڕێگەی دەماری بسیتن و هەروەها لێکدانەوەیان.

کام دەنگانە زیان بە گوێ دەگەیەنن؟
دەنگەکان بە دێسێبڵ پێوانە دەکرێت، کەسێک کە بە چرپە قسە دەکات نزیکەی ٣٠ دێسێبڵە، گفتوگۆی ئاسایی نزیکەیی ٦٠ دێسێبڵە، بزوێنەری مۆتۆڕسکیل ٩٥ دێسێبڵە، ژاوەژاوی سەروو ٧٠ دێسێبڵ بۆ ماوەیەکی درێژ لەوانەیە زیان بە بیستن بگەیەنێت، دەنگی بەرز سەروو ١٢٠ دێسێبڵ زیانی تەواوەتی بە گوێ دەگەیەنێت، گوێیەکان زۆر هەستیارن بە دەنگی بەرز و ئەمەش دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر بیستن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی دێسیبڵی مەترسیدار دەتوانێت زیانی زیاتر بە گوێ بگەیەنێت.

📌دێسێبڵە بەرزەکان هۆکارن  بۆ دروستبوونی کێشەی تەندروستی 
تێکچوونی خەو
بەرزبوونەوەی ئاستی فشار
سەرئێشە
لاوازی بیستن
بەرز پەستانی خوێن
نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە
لەدەستدانی بیستن
ئەو دەنگانەی کە بۆ بیستن باشن
ئەو شەپۆلانەی کە بەسەر بەردا دەڕۆن
دەنگی باران
پێکەنینی منداڵ
باڵندەکان
با کاتێک دەدات لە درەختەکان
دەنگی دەریا
بەرد فڕێدانە ناو ئاو
ئەو دەنگانەی کە بۆ گوێ باشن دەکەون نێوان ٦٠ – ٨٥ دێسێبڵ.

📌دیسێبڵی ئەو ئامێرانەی کە لە ڕۆژانەدا بەکاریدەهێنیت
بەکارهێنانی ئامێری جل شتن ٥٠-٧٠ دێسێبڵ.
بەکارهێنانی ئامێری وشکردنەوەی قژ ٦٠-٩٥ دێسێبڵە.
تەلەفزیۆن ٧٠ دێسێبڵە.
ئەو یارییانەی کە زۆر نزیکن لە گوێچکەوە ١١٠دێسێبڵە.

📌دێسیبڵی ئەو دەنگانەی کە لە بۆنەکاندا گوێت لێ دەبێت
لێدان لە ئامێرە سیمفۆنییەکان ١٣٠ دێسێبڵە.
یاری تۆپی پێ (یاریگا) ١١٧ دێسێبڵە.
پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل ١٣٠ دێسێبڵە.
چۆن گوێت دەپارێزیت لە دەنگەکان
خۆ بە دوورگرتن لەو دەنگانەی کە زیان بە گوێیەکان دەگەیەنن و پیویستە بە دوور بیت لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بەو دەنگانە.
ئەو سەرچاوەی کە دەنگەکەی لێوە دەردەچێت خۆتی لێ بە دوور بگرە. 

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.