تەندروستی

ئایا تۆوی تەرەتیزە چارەسەرە بۆ ئازاری جومگەکان؟

Mic
2024-03-02

تۆوی تەڕەتیزە کە بەئینگلیزی پێدەوترێت (Garden cress seeds) و لە ڕوەکزانیدا پێدەوترێت (lepidium sativum) زیاتر لەڕۆژھەڵات و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەڕوێت و لەلایەن وڵاتە عەرەبیەکان و بەڕێژەیەکی زیاتریش مەملەکەتی عەرەبی سعودی بەکاردێت. یەکێکە لەو تۆوە ڕوەکیانەی کەڕێژەیەکی زۆر ئاسن، فۆلەت، ڤیتامین (A)، ڤیتامین سی (C)، ڤیتامین (E)، ڤیتامین (B6)، (k1) و پرۆتین و فايبەرى تێدایە، ھەروەھا ئەسکۆربیک ئەسید، ئەرچیدیک ئەسید، فۆلیک ئەسید، بیتا کارۆتینی تیادایە کە سیستمی بەرگری لەش چالاک دەکەن، ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد، پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج سودە گرنگەكانی ئەم سەوزەیەی خستوەتەڕو.

ئایە تۆوی تەڕەتیزە چارەسەری داخورانی جومگە دەکات، یاخود ڕۆماتیزم یاخود ئازار شکێنی سروشتی تیایە؟ 

ھەتا ئێستا ھیچ بەڵگەیەکی زانستی وپزیشکی نییە کە بڵێت دەتوانرێت وەک چارەسەری پزیشکی بەکاربھێنرێت لەو حاڵەتانەدا، ئەو بەکارھێنانەی تا ئێستا ھەیە بۆ ئەم تۆوە تەنیا لەپزیشکی میللی و پزیشکی گیاییدا بۆ پتەوکردنی ئێسک و زوچاکبونەوەی شکاوی و درزی ئێسک، ھەروەھا لەبەتەمەنەکان بۆ چارەسەرکردنی ئێسکە نەرمە بوه. 

لەم دواییەدا چەند توێژینەوەیەک کەلە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوەو بەناوبانگترینیان توێژینەوەیەکە لە لایەن کتێبخانەی نەتەوەی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە کە تیایدا: 
کۆمەڵێک کەروێشکی نیوزلەندی و مشک ھێنراوە کە توشی شکان بون لە ئێسکەکانیاندا، تۆوی تەڕەتیزە لە ژەمە خۆراکیەکاندا بەکارھاتوە وەک تەواوکەری خۆراکی بۆ ماوەی دو ھەفتە بینراوەو بەڕێژەیەکی بەرچاو لەو ماوەیەدا شکاوییەکانیان بەرەو باشبون ڕۆیشتوە.

ئەم توێژینەوانە بەھیچ جۆرێک لەسەر مرۆڤ نەکراوە و ھەروەھا لە کەروێشکیشدا لەگەڵ چارەسەری تردا بەکار ھاتوە، ھەربۆیە ناتوانرێت بزانرێت کە ئایە ھەمان کاریگەری ھەیە لەسەر مرۆڤ یاخود نا. 

ئەوەی باوە لەناوخەڵکدا تەنیا بەھۆی ئەم توێژینەوەیەیە، بەڵام ناتوانین نکۆڵی لەوەبکەین کەئەو پێکھاتە خۆراکییەی لە تۆوی تەڕەتیزەدا ھەیە بەگشتی کاریگەریەکی باشی ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک و جومگەکان ئەویش بەم میکانیزمانە: 

- ھەر(100) گرام لە تۆوی تەڕەتیزە ڕێژەی (81) ملیگرام کالسیۆمی تیادایە "بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بێت"، کە یەکێکە لەو کانزایانەی ڕۆڵێکی گەورەیان ھەیە بۆ زیادکردنی چڕی ئێسک و خۆپارێزی لە ئێسکەنەرمە لەکاتی پیری و بەتەمەنیدا. 

- ھەر (100) گم لە تۆوی تەڕەتیزە، ڕێژەی (37) ملیگرام لە مەگنیسیۆمی تیادایە، کەکانزایەکی گرنگە بۆ تەندروستی ئێسک و جومگەکان، وەکەمبونەوەی ئەم کانزایە لەلەشدا ھۆکارە بۆ ئێسکەنەرمە.

- ھەر (100) گم لە تۆوی تەڕەتیزە ڕێژەی (65) ملیگرام ڤیتامین سی (C)ی تیادایە کە بە ڕێژەی لە %7 زیاترە لەو ڕێژەیەی لە یەک ئۆنس پرتەقاڵی فرێشدا ھەیە، ئەم ڤیتامینە بەگشتی سودی زۆرە بۆ تەندروستی پێست و پوک و ئێسک و ھەروەھا دژە ھەوکردنیشە کە ھەوکردن لە لەشی مرۆڤدا کەمدەکات.

- تۆوی تەڕەتیزە ڕێژەیەکی باش لەستیرۆڵی ڕوەکی (plant sterols) تێدایە، کەھەم دژەئۆکسیدە و ھەم دژەھەوکردنە کەئەم دوانەش ھەردوکی کاریگەری باشیان ھەیە لەسەر تەندروستی ئێسک و جومگە، ھەروەھا پێکھاتەی فینۆلیک (phenolic)ی تیادایە کە یارمەتی لەش دەدات لەدژی شێرپەنجەو نەخۆشی دڵ و بۆرییەکانی خوێن. 

وەک بۆمان دەردەکەوێت تەنیا بەم میکانیزمانە کاریگەریان ھەیە بۆ سەر تەندروستی جومگە و بەھیچ جۆرێک ئازارشکێنی سروشتی تێدا نییە و چارەسەرێکی پزیشکی بڕواپێکراویش نییە بۆ چارەسەرکردنی داخوران وھەوکردن و ڕۆماتیزمی جومگەکان، واتە نابێت بەھیچ جۆرێک چارەسەرە پزیشکییەکەی خۆت فەرامۆش کەیت و تەنیا ئەم تۆوە بەکاربێنیت، بەڵام دەتوانیت وەک تەواوکەری خۆراکی بەشێوەی خواردن یاخود زەیتی ڕوەکی یاخود دروستکردنی ھەویر لێی بەکاربھێنرێت، بۆ پتەوکردنی ئێسک و خۆپارێزی لەئێسکە نەرمە و کەمکردنەوەی ھەوکردنی جومگەکان.

ھەندێک لە سودەکانی تۆوی تەڕەتیزە: 

1. بڕێکی زۆر لە کانزاو ڤیتامینی تیادایە کە لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە و کاریگەری ھەیە لەسەر پێست و ئێسک و تەندروستی پوک و دان و قژ ھەیە، ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆریش لە ئاسنی تیادایە کەبۆ کەمخوێنی بەسودە.

2. دژە شێرپەنجەیە؛ لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆم و ئاسن و ئایۆدین و ڤیتامیناتی تێدایە کە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە بەسودن.

3. ڕێکخستنی سوڕی مانگانە لەخانماندا؛ پێکھاتەیەکی فایتۆ کیمیکەڵی ھاوشێوەی ئیسترۆجینی تیادایە کە سوڕی مانگانە ڕێکدەخات.

4. زیادکردنی شیری دایک؛ بەھۆی ئەو پێکھاتە پڕۆتینی و ئاسنەی تیایدایە ڕێژەی شیر زیاد دەکات لەژنی شیردەردا.

5. ھەندێک توێژینەوە دەڵێن کە ڕێژەی شەکرەی خوێن دادەبەزێنێت و کۆنترۆڵی دەکات، بۆیە لەنەخۆشی شەکرەدا خواردنی بەسودە.

6. کۆئەندامی بەرگری بەھێز دەکات.

7. ئارەزوی سێکسی زیاددەکات.

8. یادەوەری و بیر و زەین تیژدەکات و بیرچونەوە کەمدەکاتەوە، ئەویش بەھۆی ئەو ترشە ئەمینیانەی ناوی وەکو لینۆلیک و ئارچیدیک ئەسید. 

9. کاریگەری ھەیە لەسەر دابەزینی کێش بەھۆی ئەو دژە ئۆکسیدانەی ناوی. 

10. زیادکردنی میزکردن، بۆیەئەو کەسانەی کێشەی زو زو میزکردنیان ھەیە دەبێت خۆیان بپارێزن لەخواردنی. 

11. کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی چاو؛ لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین A و کارۆتینۆیدی تێدایە، کە یەکێکن لەباشترین ئەو پێکھاتە خۆراکیانەی بۆ تەندروستی چاو پێویستن، ھەروەھا مەترسی شەوکوێری کەمدەکەنەوە. 

12. منداڵبون خێرادەکات؛ دەتوانرێت بۆ یارمەتیدانی ئاسان مناڵبون لە کۆتاییەکانی دوگیانیدا بخورێت، بەڵام لەمانگەکانی سەرەتادا لەوانەیە ببێتە ھۆی لەبارچون. 

More News

Most Popular

هەواڵ

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگە زەبەلاحەکە ڕاگیرا

Mic
2024-04-29

هێرشە مووشەکە بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغازی ناچارکرد کە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کە یەکێکە لە کێڵگە زەبەلاحەکانی غاز رابگرن

دانەغاز دەڵێت راگرتنەکە کاتییە و لەچەند رۆژی داهاتوودا بەشێوازی نوێ دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارە‌كان له‌ هەرێم و عێراق كارده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌ ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ كێڵگەى غازی کۆرمۆر‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانیان بەشێوەكی كاتی راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی کارەکان کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، هەر بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لەکاتێکداییە، رۆژى هەینی هێرشێکی درۆنی کرایەسەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کوژرانى چوار کارمەندى بیانى و برینداربوونى دووانى دیکەى لێکەوتەوە، بەهۆیەوە ناردنى غاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا راگیرا و بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکرد.