تەندروستی

چۆن سۆدە بۆ پێست بەکاردەهێنیت

Mic
2024-03-05

لە بابەتێکیدا ماڵپەڕی " WebTeb " ئاماژەی بە سوودەکانی سۆدە بۆ پێست کردووە، بریتین لە:

١.رزگاربوون لە کاریگەرییەکانی زیپکە و خاڵی رەش چونکە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە بەکتریای هەیە، کەوچکێک سۆدە لەگەڵ بڕێکی کەم ئاو تێکەڵ بکە تا هەویرێک دروست دەبێت پاشان بیدە لە دەم و چاو یەک تا دوو خولەک، دواتر دەم و چاو بە ئاوی سارد بشۆ و لە هەفتەیەکدا یەک بۆ دووجار ئەم کارە ئەنجامبدە.
٢.سووککردنی پێست و لابردنی چینی مردووی پێست، کەوچکێک سۆدە لەگەڵ کەمێک ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە دەم و چاوت بۆ چەند خولەکێک بەجێی بێڵە و مەساجی دەم و چاوی پێبکە، هەفتەی سێ بۆ چوار جار ئەنجامی بدە.
٣. کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سووتان بەتایبەتی سووتانی خۆر، چونکە تایبەتمەندە بەوەی کە مادەیەکی ئەلکالییە و کاردەکات بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە و یەکخستنی رەنگی پێست، دوو کەوچک سۆدە لەگەڵ بڕێکی کەم ئاوی سارد تێکەڵ بکە، پاشان لە رێگەی پارچەیەک قوماشەوە بیدە لە پێست پێنج بۆ ١٠ خولەک.
٤.رزگاربوون لە پیسی گیربوو لە پێست و پێدانی روخسارێکی سەرنجڕاکێش، مۆزێک ورد بکە و کەوچکێک سۆدەی تێبکە، ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی ١٠خولەک بەسەر دەموچاودا بڵاوبکەرەوە و دواتر پێست مەساج بکە، بە ئاوی سارد بیشۆ.
٥.رزگاربوون لە پەڵە و خوران، بە یارمەتیدانی هێورکردنەوەی پێست ناسراوە، سێ کەوچک سۆدە لەگەڵ کەوچکێک ئاو تێکەڵ بکە و تێکەڵەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر دەموچاو بەجێبهێڵە.

More News

Most Popular

هەواڵ

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگە زەبەلاحەکە ڕاگیرا

Mic
2024-04-29

هێرشە مووشەکە بەرپرسانی کۆمپانیای دانەغازی ناچارکرد کە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر کە یەکێکە لە کێڵگە زەبەلاحەکانی غاز رابگرن

دانەغاز دەڵێت راگرتنەکە کاتییە و لەچەند رۆژی داهاتوودا بەشێوازی نوێ دەست بە بەرهەمهێنان دەکەنەوە.

کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارە‌كان له‌ هەرێم و عێراق كارده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌ ئه‌منیی و به‌رگرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ به‌رهه‌مهێنان له‌ كێڵگەى غازی کۆرمۆر‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانیان بەشێوەكی كاتی راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی کارەکان کردووە.
ئەوەش خراوەتە روو، هەر بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش لەکاتێکداییە، رۆژى هەینی هێرشێکی درۆنی کرایەسەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کوژرانى چوار کارمەندى بیانى و برینداربوونى دووانى دیکەى لێکەوتەوە، بەهۆیەوە ناردنى غاز بۆ وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا راگیرا و بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکرد.