زانست

توێژینەوەیەک: داینەسۆرەکان بەوە جۆرە زیرەک نەبوون کە باسی لێوەدەکرێت

Mic
2024-06-20

ماڵپەڕی Phys.org  بڵاوی کردوەتەوە ژمارەیەک توێژەر کە هەڵسوکەوتناس، کۆنینەناس و دەمارناسیان لەنێودا بوون لە زانکۆکانی بریستڵ و ساوزهێمپتن لە بەریتانیا، زانکۆی هاینرک هاینە لە ئەڵمانیا، زانکۆی ئاڵبێردا و مۆزەخانەی ڕۆیاڵ ئەنتیریۆ لە کەنەدا لەو تەکنینکانەیان کۆڵیوەتەوە کە مەزەندەی پێوەرەکانی زیرەکی مێشک و ژمارەی خانە دەمارییەکانی داینەسۆرەکان دەکات. 
لە ئەنجامی ئەو توێژینەوە نێودەوڵەتییەدا دەرکەوتوە مەزەندەکانی پێشوو لەبارەی پێوەری زیرەکی مێشک و ژمارەی خانە دەمارییەکانی داینەسۆرەکان دروست نین. 
سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی لەو توێژینەوەیەی ساڵی ڕابردوو ئەنجام دراوە پێوەرەکانی بەشی پێشەوەی مێشکی داینەسۆرەکان لەوە گەورەتر نیشان دراوە کە هەیە و زێدەگۆیی کراوە لە ژمارەی خانە دەمارییەکانی داینەسۆرەکاندا و داینەسۆرەکانیش وەک تیمساح و مارمێلکە هەڵسوکەوتیان کردوە. 
ژمارەی خانە دەمارییەکان، ئاستی زیرەکی دەرناخات
توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە کە مەزەندەی ژمارەی خانە دەمارییەکان، بەرچاوڕونی نادات لەبارەی ئاستی زیرەکی و بە پێویستی دەزانن، بۆ دەستکەوتنی زانیاریی متمانەپێکراو لەبارەی زیندەناسی ئەو جۆرانەی لەناوچون لە چەندین شتی وەک توێکاری ئێسکەپەیکەر، شانەی ئێسقان و بە بەردبوو و هەڵسوکەوتی ئەو جۆرانە بکۆڵدرێتەوە کە خزمی ئەوانن. 

توێژەر لە زانکۆی بریست، هەدی جۆرج بە پێویستی دەزانێت بۆ زانینی ئاستی زیرەکیی داینەسۆرەکان و ئەو گیانلەبەرانەی دیکە کە لەناو چون، لە بری پشتبەستن تەنها بە ژمارەی خانە دەمارییەکان، لە چەندین بەڵگەی جۆراوجۆر بکۆڵدرێتەوە هەر لە توێکاریی مایکرۆسکۆپییەوە بگرە، تاکوو دەگاتە شوێنەواری بە بەردبوویان. 
لای خۆیشیەوە توێژەر لە زانکۆی ئێدینبەرە، دکتۆر ئۆرنێڵا بێرترێند سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە ژمارەی خانە دەمارییەکان پێوەرێکی دروست نییە بۆ زانینی توانای زیرەکی و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ئەنجامی ئێجگار بەهەڵەدابەر لەبارەی ئەو گیانلەبەرانەی لەناو چون.
ساڵی ڕابردوو لە توێژینەوەیەکەدا بانگەشەی ئەوە کرا داینەسۆرەکانی جۆری T-rex کە زۆرترین ژمارەی خانە دەمارییەکانیان هەیە زۆر لەوە زیرەکتر بوون کە پێشتر مەزەندە کرابوو.

More News

Most Popular

تەندروستی

ئایا مانەوە لە ئاوی سارددا زیانی هەیە؟

Mic
2024-10-22

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " ScienceAlert"دا بڵاو کراوەتەوە، مانەوە لەناو سارددا لەلایەن وەرزشوانانەوە بەکارهێنراوە وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و خێراکردنی کاتی چاکبوونەوە بە شێوەیەکی گشتی خەڵک نزیکەی دە خولەک دوای وەرزشکردن لە ئاوی سارددا بەسەر دەبەن کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی سەدیدا.
ئاوی سارد بەکارهێنراوە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی نیشانەکانی خەمۆکی و ئازار و شەقیقە، یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و زیادبوونی بەرگری جەستە دەدات، ئەمەش تەندروستی دڵ باشتر دەکات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، گیرانی خوێنبەرەکان لادەبات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەروەها ئاوی سارد یارمەتی چاکبوونەوەی ماسولکە گرژەکان دەکات، زۆربەی وەرزشوانان پەنا دەبەنە بەر دوشێکی سارد یان دانیشتن لە جاکوزییەکی سارد دوای مەشقەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، چونکە یارمەتی ماسولکەکان دەدات باشتر و لە ماوەیەکی کورتتردا چاکببێتەوە.
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا رەنگە کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەبێت، پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئاوی سارددا خۆشۆردن بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدارە چونکە لە ڕووی پلەی گەرمی و کاتی بەرکەوتنەوە گونجاوترە بە بەراورد بە دانیشتن لە جاکوزییەکی سارددا.
هەرچەندە زۆر لێکۆڵینەوەی تەواو نییە کە زیانەکانی مانەوە لە ئاوێکی سارددا نیشان بدات، بەڵام خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ زیاد دەکات لە ئەنجامی زۆر دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەمێنیتەوە دەست و قاچەکان هەست بە ساردییەکی زۆر یان بێهێزی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
ئەگەر دەتەوێت چارەسەری ئاوی سارد تاقیبکەیتەوە، لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو کە دەبێت لەبەرچاو بگرن:
١. پێشتر لە پزیشکەکەت بپرسە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە سەلامەتە بۆ تۆ ئەنجامی بدەیت.
٢. پلانی چۆنیەتی خۆنوقمکردن و دەرچوون لە ئاوەکە بە سەلامەتی دابنێ، لەبیرت بێت کە ماسولکەکانت بە باشی کار ناکەن کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەبێت لەوانەیە نەتوانیت هەست بە دەست و قاچەکانت بکەیت.
٣. بزانە دوای ئەوە چۆن هەست بە گەرمی دەکەیت، دڵنیابە خاولی و جل و بەرگی وشک و خواردنەوەیەکی گەرمت پێیە.
٤. تا بە تەواوی گەرم دەبیتەوە زۆر جوڵە مەکە.
٥.تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لەناو ئاوی سارددا بمێنەرەوە، پێش ئەوەی هەست بە بێهێزی و ئازار یان لەرزین بکەیت لە ئاوەکە وەرە دەرەوە.