ژیان

چارەسەری سروشتی بۆ پێکانی یاریزانە وەرزشییەکان

Mic
2024-10-19

پێکانی وەرزشی پێکانی باون و دەکرێت لە هەمو جەستەدا ڕوبدات تا ئێسک، ماسولکەکان و ڕیشاڵەکان و بەستەرەکان و پێکهاتەکانی تر، دەتوانیت لە ماڵەوە چارەسەری سروشتی زۆرێک لە پێکانی سوک بکەیت بە مەساج، شێلان، دانانی سەهۆڵ، پاڵەپەستۆ، بەرزکردنەوە وەرگرتنی دەرمانی ئازارشکێن، جولەکردن وەرزشکردنێکی پێویست ڕۆژانە چەند جارێک. 

پێکانە وەرزشییەکان چیین؟

وەرزشکردن گرنگە بۆ تەندروستییەکی باش، بەڵام زۆرجار مرۆڤەکان لەکاتی بەشداریکردن لە وەرزش یان چالاکییە جەستەییەکانی تردا ئازاریان پێدەگات، پێکانی وەرزشی بریتییە لە زیانگەیاندن بە بەشێک لە جەستە بەهۆی وەرزش، چالاکییە وەرزشییەکان، پێکانێکی وەرزشی دەتوانێت توند لەناکاو یان درێژخایەن بێت و بە تێپەڕبونی کات گەشە بکات.

یەکێک لە پێکانە باوەکان لەنێو کەسانی ئاسایی و وارزشکاران سوڕانی جومگەی قولە پێیە ئەم سوڕانە لە ئەنجامی جوڵەیەکی نادروست لە سروشتی جومگەی قولی پێ پەیدا دەبێت کە پچڕان یان جیابونەوەی بەستەرەکانی چواردەوری ئەم جومگە، گرنگی بە ناوەندی لکانی ئێسکەکانی دەورییەوە ڕودەدات.

ئەنجامدانی کەڵەشاخ؛ چارەسەر و بەسودە بۆ نەمان و کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار لەجومگەکانی جەستە بەگشتی، وە بەتایبەتیش جومگەی قولە پێ، بەهۆی زەخت و قورسایی کێشی نەخۆش، چارەخوازەکە، جاری وایە هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات و بێزاری دەکات، بۆیە سەرەتا دەبێ مەساج ئەنجام بدرێت بۆ ماوەیی 20 خولەک بەزەیتێکی سروشتی وەک؛ زەیتی زەیتون، یان ئەو زەیتانەی میزاجیان گەرمە و سڕە وەک؛ مێخەک، زەنجەفیل، نەعنا، لاڤیندەر، ئازار شکێنکی باشن، بەر لەئەنجامدانی کەڵەشاخ مەساجی شوێنی پێکان و ناوچەی دەوروبەری بکرێت، لەدوای مەساج ڕاستەوخۆ کەڵەشاخی خوێناوی بۆ بکرێت لە دەوروبەری ناوچەی قولەپێدا، سودێکی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوە و نەمانی هەوکردن و ئازار لەناوچەی قولەپێدا.


تێبینی: ئەگەر نەخۆش، چارەخوازەکە، ئازارێکی زۆری هەبو لەناوچەی جومگەی قولە پێدا واباشە زالوی پزیشکی بۆ بەکاربێت، چونکە کاریگەریەکی زۆر باشی هەیە بۆ نەمان و نەهێشتنی ئازار و هەوکردن، لەجومگەکانی جەستەدا. 

More News

Most Popular

تەندروستی

ئایا مانەوە لە ئاوی سارددا زیانی هەیە؟

Mic
2024-10-22

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " ScienceAlert"دا بڵاو کراوەتەوە، مانەوە لەناو سارددا لەلایەن وەرزشوانانەوە بەکارهێنراوە وەک ڕێگەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و خێراکردنی کاتی چاکبوونەوە بە شێوەیەکی گشتی خەڵک نزیکەی دە خولەک دوای وەرزشکردن لە ئاوی سارددا بەسەر دەبەن کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ پلەی سەدیدا.
ئاوی سارد بەکارهێنراوە بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی نیشانەکانی خەمۆکی و ئازار و شەقیقە، یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و زیادبوونی بەرگری جەستە دەدات، ئەمەش تەندروستی دڵ باشتر دەکات و پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە، گیرانی خوێنبەرەکان لادەبات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، هەروەها ئاوی سارد یارمەتی چاکبوونەوەی ماسولکە گرژەکان دەکات، زۆربەی وەرزشوانان پەنا دەبەنە بەر دوشێکی سارد یان دانیشتن لە جاکوزییەکی سارد دوای مەشقەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، چونکە یارمەتی ماسولکەکان دەدات باشتر و لە ماوەیەکی کورتتردا چاکببێتەوە.
سەرەڕای سوودە زۆرەکانی بەشێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا رەنگە کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەبێت، پسپۆران جەخت لەوە دەکەنەوە لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی ئاوی سارددا خۆشۆردن بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدارە چونکە لە ڕووی پلەی گەرمی و کاتی بەرکەوتنەوە گونجاوترە بە بەراورد بە دانیشتن لە جاکوزییەکی سارددا.
هەرچەندە زۆر لێکۆڵینەوەی تەواو نییە کە زیانەکانی مانەوە لە ئاوێکی سارددا نیشان بدات، بەڵام خۆنوقمکردن لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ زیاد دەکات لە ئەنجامی زۆر دابەزینی پلەی گەرمی جەستە، کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەمێنیتەوە دەست و قاچەکان هەست بە ساردییەکی زۆر یان بێهێزی دەکەن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.
ئەگەر دەتەوێت چارەسەری ئاوی سارد تاقیبکەیتەوە، لێرەدا چەند شتێک دەخەینەڕوو کە دەبێت لەبەرچاو بگرن:
١. پێشتر لە پزیشکەکەت بپرسە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە سەلامەتە بۆ تۆ ئەنجامی بدەیت.
٢. پلانی چۆنیەتی خۆنوقمکردن و دەرچوون لە ئاوەکە بە سەلامەتی دابنێ، لەبیرت بێت کە ماسولکەکانت بە باشی کار ناکەن کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئاوی سارددا دەبێت لەوانەیە نەتوانیت هەست بە دەست و قاچەکانت بکەیت.
٣. بزانە دوای ئەوە چۆن هەست بە گەرمی دەکەیت، دڵنیابە خاولی و جل و بەرگی وشک و خواردنەوەیەکی گەرمت پێیە.
٤. تا بە تەواوی گەرم دەبیتەوە زۆر جوڵە مەکە.
٥.تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لەناو ئاوی سارددا بمێنەرەوە، پێش ئەوەی هەست بە بێهێزی و ئازار یان لەرزین بکەیت لە ئاوەکە وەرە دەرەوە.