-18

ئایا منداڵ دەبێت چەند بخەوێت لە ڕووی تەندروستییەوە ؟

Mic
2024-08-28

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا دەڵێت، نووستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت بۆ نمونە منداڵى تەمەن یەک هەفتە پێویستە بە ڕۆژ هەشت کاتژمێر و شەوان هەشت کاتژمێر و نیو بخەوێت، دەشڵێت، منداڵى – تەمەن سێ مانگ پێویستە بە ڕۆژ چوار بۆ پێنج کاتژمێر و شەوان ١٠ بۆ ١١ کاتژمێر بخەوێت.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى منداڵان، لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، منداڵ پێویستى بە چەندێک خەوە لە ڕووى تەندرووستییەوە و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
نووستنی منداڵ بەپێی تەمەن ئەگۆڕێت :
یەکەم- تەمەن یەک هەفتە پێویستە بە ڕۆژ هەشت کاتژمێر و شەوان هەشت کاتژمێر و نیو بخەوێت.
دووەم- تەمەن چوار هەفتە پێویستە بە ڕۆژ شەش بۆ حەوت کاتژمێر و شەوان هەشت بۆ نۆ کاتژمێر بخەوێت.
سێیەم- تەمەن سێ مانگ پێویستە بە ڕۆژ چوار بۆ پێنج کاتژمێر و شەوان ١٠ بۆ ١١ کاتژمێر بخەوێت.
چوارەم- تەمەن شەش مانگ پێویستە بە ڕۆژ سێ کاتژمێر و بە شەوان ١١ کاتژمێر بخەوێت.
پێنجەم- تەمەن نۆ مانگ پێویستە بە ڕۆژ دوو کاتژمێر و نیو بە شەو ١١ کاتژمێر بخەوێت.
شەشەم- تەمەن ۱۲ مانگ پێویستە بە ڕۆژ دوو کاتژمێر و نیو و بە شەوان ١١ کاتژمێر بخەوێت.
حەوتەم- تەمەن ۲ ساڵپێویستە بە ڕۆژ یەک کاتژمێر و نیو و بە شەو ١١ کاتژمێر و نیو بخەوێت.
هەشتەم- تەمەن ۳ ساڵ پێویستەبە ڕۆژ کەمتر لە کاتژمێرێک بخەوێت و بە شەو ١١ کاتژمێر و نیو بخەوێت.
نۆیەم- تەمەن ٤ ساڵ پێویستە ١١ کاتژمێر و نیو بخەوێت و لەو تەمەنە بەدواوە خەوی رۆژ نامێنێ وە کاتژمێرەکانی خەوی شەو لە ۱۱ کاتژمێرەوە کەم ئەبێتەوە بۆ ۹ کاتژمێر لە تەمەنی ۱٥ ساڵیدا.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەن ئاگادار دەکرێنەوە

Mic
2024-09-16

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی تایبەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.
وەزارەتی داد ڕایگەیاند، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن، ئەگەرنا ناویان لە لیستی مووچە دەسڕێتەوە و دووبارە تۆمار ناکرێتەوە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە “لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوامۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ـە”.