هەواڵ

کەشناسی: بەفر دەبارێ

Mic
2024-10-21

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاندووە، سبەی لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرماش ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت.
 
کەشناسی دەشڵێت، سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و لەکاتی بارانبارین و بەفر بارینیشدا مەودای بینین بۆ ٥ بۆ ٧ کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.
 
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
 
هەولێر: ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٩ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٢ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢١ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١١پلەى سیلیزى
سۆران: ١٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٣ پلەى سیلیزى

More News

Most Popular

هەواڵ

دوو رۆژە درۆنی خۆکوژ هێرش دەکاتە سەر پێشمەرگە

Mic
2025-04-29


دوو رۆژە درۆنی بۆمبڕێژکراو نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەبنەوە لە سنوری ئامێدی و دەتەقنەوە، بەو هۆیەوە پێنج پێشمەرگە بریندرابوون، هەرچەندە دەوترێت درۆنەکانی هی پەکەکەیە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک خۆی نەکردووە بە خاوەنی ئەو درۆنانە.

رۆژی 28ـى نیسان درۆنێکی خۆکوژ نزیکی یەکێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بووەوە لە سنوری ئامێدی، پاش ئەوەی چووە سەر ئەو سەنگەرە تەقیەوە ئەمڕۆیش، جارێکی تر درۆنێک بەسەر بارەگایەکی پێشمەرگەدا کەوتە خوارەوە و دوو پێشمەرگە برینداربوون.

بەوتەی کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی رایگەیاند، درۆنەکەی 28ـى مانگ کە بەسەر سەنگەرێکی پێشمەرگەوە لە سنوری ئامێدی تەقیەوە، لەلایەن پەکەکەوە نێردراوە، بەڵام لەلایەن تورکیاوە تەقەی لێکراوە و تەقێنراوەتەوە.

هەرچەندە دەوترێت خاوەنی درۆنەکەی دوێنێ پەکەکەیە، بەڵام تائێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکەی دوێنێ و ئەمڕۆ بڵاونەکردووەتەوە، هەروەها روون نییە درۆنەکەی ئەمڕۆ کێ ئاراستەی کردووە.

لەسەر ئەو درۆنە خۆکوژیانەی ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرێن، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرووپێکی "تیرۆریست"ی، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج

ئەنجومەنی ئاسایش بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێک بهێنێت دەڵێت: هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.

هەر لەسەر ئەو رووداوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی روویداوە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناچەکەیە و پێویستە سنورێکی بۆ دابنرێت.

لە ساڵی 2015 بەدواوە، شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا و هەروەها هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر سنوری دهۆک و ناوچەی برادۆست لە سنوری ئیدارەی سۆران، زیانی گەورەی بە سروشتی ناوچەکە گایاندووە و بووەتەهۆی چۆڵبوونی دەیان گوند.