ناجێگیرى بارودۆخى سیاسی پارێزگاى سلێمانى هۆكارێكى
كاریگه‌ره له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى، هەر کات ناجێگری
سیاسی بە ئه‌ندازه‌ى 1% به‌رزببێته‌وه، قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى
له پارێزگاکە به ئه‌ندازه‌ى له 0.22% كه‌مده‌كات.
روداوە سیاسییەکان لە پارێزگای سلێمانی کاریگەری
گرنگ لەسەر دۆخی ئابوری و وەبەرهێنانی شارەکە دروست دەکەن، بەشێوەیەک بە بەرزبونەوەی
ناجێگیری دۆخی سیاسی، گەشە و قەبارەی دۆخی ئابوری و وەبەرهێنان رو لە کەمبوونەوە دەکات.
پارێزگاى سلێمانى به‌وه ناسراوه كه زۆر هه‌ستیاره
به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداو پێشهاتێكى سیاسی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ژماره‌ى خۆپیشاندان
و مانگرتن و پێكهه‌ڵپژانه‌كانى له‌ماوه‌ى 2006-2024دا له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ى دیكه
زیاتره.
ئەگەرچی ئەم هەستیارییە لە لایەکەوە تایبه‌تمه‌ندى
زیندوێتى پارێزگایه، به‌ڵام له‌لایه‌كى دیكه‌وه هۆكاره بۆ هه‌ڵاتنى وه‌به‌رهێنى
بیانى و هه‌ندێكجار وه‌به‌رهێنى ناخۆییش، چونكه ئه‌سته‌مه وه‌به‌رهێنێ سه‌رمایه‌ى
خۆى له ژینگه‌یه‌كدا بخاته‌كار كه به هه‌ڵبه‌رز و دابه‌زی سیاسی‌دا گوزه‌ر بكات.
بەپێی توێژینەوەیەکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی
ستراتیژی کە بە ناونیشانی "رۆڵى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له هه‌رێمى
كوردستان له‌نێوان ساڵانى 2006-2024 ئەنجامدراوە و پارێزگاى سلێمانى وه‌ك نمونه وەرگیراوە،
ناجێگیرى فه‌زاى سیاسی پارێزگاى سلێمانى به هۆكارێكى (زۆر زۆر) كاریگه‌ر له‌سه‌ر
كه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى دایاریی کراوە
له پێوانه‌سازیەکی توێژینەوەکەدا ده‌ركه‌وتووه
ئه‌گه‌ر ئه‌م فاكته‌ره به ئه‌ندازه‌ى 1% به‌رزببێته‌وه له‌به‌رامبه‌ردا
قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له پارێزگاى سلێمانى به ئه‌ندازه‌ى له
0.22% كه‌مبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
شارێكى وه‌ك سلێمانى كه 11 ساڵه بایكۆتى
ناوبه‌ناو ده‌یگرێته‌وه و 91 خۆپیشاندانى ته‌نها بۆ شایسته‌داراییه‌كانى ئه‌نجامدابێت
و 182 به‌یاننامه‌ى ناره‌زایی له‌وباریه‌وه ده‌ركردبێت،ده‌توانین بڵێین سه‌قامگیرى
سیاسی له‌به‌رده‌م پرسیاردایه،ئه‌مه‌ش ئه‌و میتۆده‌مان بۆ پشت راستده‌كاته‌وه كه
پێی وایە "سه‌رمایه ترسنۆكه و خۆى له‌و ژینگانه‌ى وه‌به‌رهێنان به‌دوور ده‌گرێت
كه به‌ناجێگیرى سیاسى ناسراون".
توێژینەوەکە پێشنیازی ده‌سته‌به‌ركردنى هاوسه‌نگی
سیاسی و ئیدارى بۆ پارێزگاى سلێمانى کردووە بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنى بیانى سڵ نه‌كاته‌وه
له به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌كه‌ى له وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى له‌و پارێزگایه‌دا، هەروەها پێشنیازی ئەوەشی کردووە، دڵنیایی بدرێت به وه‌به‌رهێنى بیانى له پاراستنى سه‌رمایه
و پرۆژه‌كانى ئه‌ویش له رێگه‌ى ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى هاوسه‌نگ له رووى سیاسی و
به‌رگرتن له زۆرى خۆپیشاندان و مانگرتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر سه‌رمایه‌داران.
حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەسەر
نەوت و داهاتی نانەوتی رێککەوتنیان نەکردووە، وتەبێژی حکومەت دەڵێت، لێک تێگەیشنەکە
سەرەتاییە و دواتر دەبێت رێککەوتنێکی فراوان.
پرسی نەوت و داهاتی نەوتی خاڵی ناکۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی عێراق بوو، دوای چەندین جار توانرا بگەنە لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا
بە روونی دانی پێداناوە لێکتگەیشتنە نەک رێککەوتن و رایگەیاندووە، پێشوازیی لێ دەکەن.
بەپێی لێکتێگەیشتنەکە هەرێمی کوردستان 230 هەزار بەرمیل
نەوتی رۆژانە و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عێراق دەکات. حکومەتی
عێراق لە بەرامبەردا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ
میدیای Micـی راگەیاند،
لێکتگەیشتنەکە سەرەتاییە، دواتر هەردوو حکوومەت دەچنە ناو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دیجتاڵ میدیایMic، تا ئەنجامدانی رێککەوتن پارە رەوانەی هەرێمی کوردستان ناکرێت و
دوای رێککەوتنەکە حکومەتی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
تا ئێستا وادەی رێککەوتنەکە بە فەرمی دیاریی نەکراوە، بەڵام
هەموو چاوەڕوانییەکان بەو ئاڕاستەیەن کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە بکرێت.
بەپێی رێککەوتنەکە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیجتاڵ میدیای Mic پشتراستکردوەتەوە،
نابێت هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێت.